شۆڕشی فه‌یس بوک و تۆیته‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌م دوایه له تونس ڕویدا شۆڕشی چه‌ک داری نه‌بوو شۆڕشی کیبۆرد و ماوس بوو ئه‌گه‌ر شۆڕشی چه‌کداری بوایه هه‌زاران که‌سی تێدا ده‌کوژرا و ماڵوێرانیهکهی زۆر زیاتر ده‌بوو.
به هۆی خۆ سوتاندنی گهنجێکهوهله تونس وای کرد گه‌نجانی تونس له ڕێگه‌ی تۆڕە کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه بتوانن خه‌ڵک کۆبکه‌نه‌وه بانگه‌واز بۆ ئه‌و شۆڕشه بکه‌ن که له ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانیان به‌که‌م ترین خوێن ده‌سته‌ڵات بگۆڕن، هه‌ر له کاتی گه‌رمه‌ی شۆڕشه‌که‌دا ده‌سته‌ڵاتداران هێڵه‌کانی ئه‌نته‌رنێت و ته‌له‌فۆنیان داخست، به‌ڵام بێ سودبوو، پاشان ناچارکران له جاران باشتر خزمه‌ت گوزاریه‌کانی ئه‌نته‌رنێت بخه‌نه‌وه کار تا وای لێهات سه‌رۆکی وڵات ناچار کرا وڵات به جێ بێڵێت.
ئه‌مه‌ی تونس بوو به هه‌وێن بۆ وڵاتی مسر، گه نجانی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ڕێگه‌ی سایته‌کانی فه‌یس بووک و تویتهو که‌وتنه بانگه‌وازی کرد بۆ شۆڕشه‌که‌یان دوای کوشتنی گه‌نجێک به‌ناوی خالید سه‌عيد له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ست داله مانگی دوانزه‌ی ٢٠١٠ دا پێگه‌یه‌کیان کرده‌وه له فه‌یسبووک به ناوی (كلنا خالد سعيد) بانگه‌وازی کرد بۆ شۆڕشه‌که‌ی ٢٥/١ تا ئێستا زیاتر له ٦٠٠ هه‌زار که‌س خۆی ئه‌دد کردوه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا.
سه‌رپه‌رشتی پێگه‌که که‌سێکه به ناوی ( وائیل غه‌نیم) خۆی نوێنه‌ری کۆمپانیای گۆگڵه بۆ کڕێن فرۆشتن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئیمارات داده‌نیش پێش شۆڕشه‌که گه‌ڕایه‌وه مسر بۆ خۆ ئاماده‌کردن به‌ڵام ده‌ست به‌جێ گیرا، ئێستا ئه‌م گه‌نجه وه‌ک پاڵه‌وانێ شۆڕشهکهناسراوهمسریهکان نازناوی (وائیل گۆگڵ)یان پێداوه له جیاتی وائیل غه‌نیم
ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌نی ٣٢ ساڵه له هیچی که‌م نیه نه له دارای نه له ده‌سته‌ڵات به‌ڵام دڵسۆزی بۆ وڵاته‌که‌ی وای لێ کرد هه‌ستێت به‌م کاره ماوه‌ی ١١ رۆژ زیندان کراوه یه‌که‌م جار به به‌کرێگیراو ناپاک دژی وڵات تۆمه‌ت بار کراوه دوا تر وه‌زیری ناوخۆی مسر خۆی چو له زیندان ده‌ری کرد و به‌رپرسانی گه‌وره‌ی وڵات پێشوازیان لێ کرد.
ئه‌م گه‌نجه که به‌رهه‌می گۆگڵه باسی خۆی ده‌کات له یه‌کێک له چاوپێکه‌وتنه ته‌له‌فزیونه‌کانی دا چۆن ڕوبه‌ڕوی فه‌رمانده‌ی زیندان بوهتهوهسڵی له هیچ شتێک نه‌کردۆته‌وه.
که‌ناڵه‌که کاتێک که وێنه‌ی هاوڕێ کوژراوه‌کانی پیشان دا ئارامی لا بڕوا به ده‌نگی به‌رز ده‌ستی کرد به گیان و وتی من پاڵه‌وان نیم ئه‌وان پاڵه‌وانن ئه‌وانه پاڵه‌وانن که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان من ته‌نها له پشت کیبۆرد و ماوس بووم به‌ده‌م گریانه‌وه ستودیوی به جێهێشت چوه ده‌ره‌وه کاتێک به‌رنامه په‌خشی ڕاسته‌و خۆ بوو، گریانی ئه‌م گه‌نجه زۆر کاری کرده سه‌ر خه‌ڵک.
لێره‌دا من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ته‌کنه‌لۆجیا گه‌نجی ئاوا به توانا‌و لێ هاتوو دروست ده‌کات گه‌نجی ئاوا دڵسۆز دروست ده‌کات، گه‌نجی ئاوا دروست ده‌کات گیانی ده‌به‌خشی بۆ خۆش گوزه‌رانی گه‌له‌که‌ی من پێم وایه ڕۆڵه‌ی دڵسۆزی ئاوا له‌ناو میلله‌تی ئێمه‌شدا زۆره.
ئه‌مه‌ش ڤیدیۆکه‌یه
ئازادن له بڵاو کردنه‌وه‌ی پارچه ڤیدۆکه
http://www.youtube.com/watch?v=uaC12U89WGU&feature=related

بۆچوونەکان
دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە، زۆر ڕاستە تەکنەلۆژیا ڕۆڵی کاریگەری بینی. دڵنیام ئەو گەنجانەی لێرە و لە مەکۆکانی تردا خۆبەخشانە خزمەت دەکەن، هەمان ئەو گڕ و تینی دڵسۆزیی زمان و وڵاتەکەیان هەیە.
دەستخۆش!
پێشەکی پیرۆزبایی لەگەلی میسر دەکەم، کە کٶڵیان نەداو سوورن لەسەر داواکاریەکانیان، پێدەچێت کەمێکیتر موبارەک ماڵئاوایی بکات و سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
بێگومان ئینتەرنێتیش ڕۆڵێکی سەرەکی و گرنگی هەبوو لە گەیاندنی دەنگی گەلی میسر و هەڵسوڕاندن و ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکانیان.
هیوادارم دەرسێک بێت بۆ هەموو ئەوانەی چاویان بڕیوەتە کورسی دەسەڵات بۆ کوڕ و کوڕەزاو بنەماڵەکانیان.
http://twitter.com/ghonim
hello evry one