سەری ساڵتان پیرۆز
دیارە ساڵی ڕابردوو ساڵێکی چالاک بوو، ژمارەی ئەندام و سەردان و هەواڵ تا ڕادەیەکی زۆر گەشەی کردووە. بە شێوەیەک کە لە مێژووی گرووپدا بەم شێوەیە چالاک نەبووە.
دیارە هەبوونی ئەم گرووپە و گرووپە کوردییەکانی ئەم بوارە، گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ سەلماندنی هەبوونی کورد.
لێرەدا هەر هەنگاوێک کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە نراوە یان دەنرێت جێگای دەسخۆشییە. ئێمەش پێویستە لە کاتی پێویستدا ڕەخنەگر و تەواوکەر بین. بۆیە هیوادارم لە ساڵی داهاتوودا زیاتر گرنگی بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ و ناڕەستەوخۆ لەگەڵ دەسەڵاتدا بگیرێت.
دەسخۆش بۆ ئەندام و میوان و نووسەرانی ئەم گرووپە، سەری ساڵتان پیرۆز. تا ساڵێکی تر ماڵتان ئاوا.
باوەشێک خۆشەویستی

بۆچوونەکان
ساڵی نوێ لە تۆ و هەموو میوانان و ئەندامە بەڕێزەکانی کوردئایتی گرووپ پیرۆز، هیوادارم ساڵی ئاشتی و خۆشی و بێ کارەسات بێت بۆ هەموو جیهان.
[IMG]http://i52.tinypic.com/2lngu8j.jpg[/IMG]
ڕاستە , هەوڵماندا و هەوڵتاندا , ساڵی داهاتوو ئەی چاو ببڕینە فەرمانگەی ئای تی کوردستان زیاتر بزانین چی ئەکەن و بە تەمای چین .
بەخۆشی،،لە هەموان
ساڵی نوێ لە هەموو لایەک پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم گوڕ و تاوە بەردەوام بێت و بتوانین ئەم ڕاژەیەمان بگوێزنیەوە نێوان هەموو کوردان، لە هەر کوێیەک هەن.
هه‌رچه‌نده دوو رۆژی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه به‌ڵام منیش به نۆره‌ی خۆم یه‌ک باوه‌ش گوڵی خۆش بۆتان به بۆنه‌ی دهسپێکهردنی سه‌ری ساڵه‌وه پێشکه‌ش ده‌که‌م. هیوادارم که ئه‌م ساڵیش بتوانین پێکه‌وه ده‌ست له نێو ده‌ستی یه‌کتر خزمه‌تی زیاتر به گه‌له‌که‌مان بکه‌ین.
هه‌موو پێکه‌وه بۆ پێشه‌وه