تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پاشای سپام دەستگیر کرا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/08

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

 

گەنجێکی ڕووسی تەمەن ٢٣ ساڵان بەناوی"Oleg Nikolaenkos" لە ئەمەریکا رۆژی ٣٠ / ١١ دەستگیر کرا بە تاوانی بڵاوکردنەوەی سپام (پۆستی ئەلکترۆنی نەخوازراو).
دەزگای FBI ناوبراوی بەتاوانی بڵاوکردنەوەی سپام دەستگیر کردووە ، "Oleg Nikolaenkos" لە ماوەی یەک خولەکدا ٢٦ ملیۆن سپامی بڵاکردۆتەوە بۆیە بە پاشای سپام ناویان بردووە.
ئەم گەنجە دەستی هەبووە لە "بوتنێت" «Mega-D» بووە ، بوتنێت، تۆڕێک کۆمپیوتەری بەیەکەوە بەستراون کە ڤایرۆس و ترۆجان و سپامیان تێدابڵاوبۆتەوە ، ئەم کۆمپیوتەرانە بەبێ ئاگاداری خاوەنەکانیان ، سپام بڵاودەکەنەوە.
بەپێی کۆمپانیای ئەنتی ڤایرۆسی [url=www.Symantec.com]Symantec[/url] لەمانگی یەکی ٢٠٠٩ دا سپامی «Mega-D» لە ٦٦٠ هەزار کۆمپیوتەردا بڵاوبۆتەوە، ئەم ڕێژەیەش بە ٣٨،٢% هەموو کۆمپیوتەری جیهان هەژماردەکرێت.
جیگای باسە سپامی «Mega-D» لە رۆژێکدا ١٠ ملیارد پۆستی ئەلکترۆنی نەخوازراوی لێ بڵاوبۆتەوە ، کە وێنەی کاتژمێر و حەبی ڤیاگرای لەخۆگرتووە.

بۆچوونەکان

دەستی FBI خۆشبێت بۆگرتنی ئەو ...