گووگڵ و سامسۆنگ و تاتەبژمێریکی نوێ
گووگڵ ڕایدەگەیەنێت بەنیازە لەگەڵ سامسۆنگدا لە کارێکی هاوبەشدا تاتەبژمێری جۆری نیکسۆس 10 ئینجی بەجۆرایەتی زۆر بەرز بخەنە بازارەوە ، لێکۆلەرەوەیەکی تەکنەلۆژیا پێیوایە ئەم تەتە نوێیە وردی (resolution ) ی پیشاندەرەکەی زۆر لەسەرو پیشاندەری رێتینای ئایپادی نوێی ئەپڵەوەیە ، پێشەنگەرەکەی بە ووردی 2,560x1,600 پیکسڵە، واتە بەنزیکەی 299 PPI بەراورد بە ئایپادی نوێ 264 PPI زۆر لەسەروترە ، رامی 2 گێگا بایت . گەر دزەکردنی ئەم تایبەتمەندیانەی نیکسۆسی 10 ئینچ راستبن ، بەدڵنیاییەوە بازاڕی تاتەبژمێرەکان لەنێوان ئەپڵ و سامسۆنگ و ئەمازۆندا لەکۆتایی ئەمساڵ کێبڕکێ زۆر گەرم بەخۆوە دەبینێت .
سەرچاوە:

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون