کرۆم بووک 2 سامسۆنگ
کرۆم بووکی 2 سامسۆنگ بە پڕۆسێسۆری ئینتێل ، بە نەرخی 249 دۆلار هەناردەی بازار دەکرا
سامسۆنگ لە ئێستا دا لەپتاپی کرۆم بوکی بە هێز وەرگرتن لە پڕۆسێسۆری ئێکسیسنوس دروستی وەرگرتوە بەڵام ئەم کۆمپانیایە بە زویی لەپتاپێکی نوێی بە ناو کرۆم بوکی ٢ کە لە پڕۆسێسۆری ئینتێلCeleron N2840 پێک هاتوە، وا بڕیارە ئەم ئامێرە بە زووی هەناردەی بازار بکرێت تەنیا بە نەرخی ٢٤٩ دۆلار.
ئەم نۆت بۆکە لە قەبارەی ١١.٤ لە ٨.٥ لە ٠.٦٦ سانتی مەتر و ١کیلۆ و ٢٠٢ گرەم پیک هاتوە. حافەزەی ڕەمی ٢ گیگابایتی، ١٦ گیگ حافەزەی نێوخۆیی هەیە. ١١.٦ ئینچ سەفحەی سکرینی بە رێزۆلەیشێنی ١٣٦٦ لە ٧٦٨ پیکسەڵ لە تایبەتمەندیەکانی ئەم ئامێرەیە. کرۆم بووک لە تایبەتمەندیەکانی تریش وەکا گرافیکی ئینتێل HD ، بلوتوسی ٤، وای فای مۆدیلی ٨٠٢.١١ ، پۆرتی HDMI و پۆڕتی USB 2.0 و ١ پۆرتی USB 3.0 پێک هاتوە.
تایبەت مەندیەکانی دیکەی ئەم ئامێرە کە لە نێو ئامێرە پێشوەکەی دا نەبوە، ئیزافە کردنی دوکمەی "Get Help" کە ئەم دوکمە وەکا پشتیوانی Amazon May ، بە لێدانی ئەم دوکمە لە ڕۆژانی دوشەمە هەتا هەینی لە ساعەتی ٧ بەیانی هەتا ٤ نیوەڕۆ دەتوانی بە وەسڵ بوون بە ئینتێرنێتەوە چەتی ڤیدیۆیی لە گەڵ یەکێک لە کارمەندانی ئەم کۆمپانیایە، کێشەکانی خۆت باس بکەیت. بۆ چاڵاک کردنی ئەم تایبەت مەندیە دەبێت لە شوێنی نوسینی ئادرەسی ئینتێرنێت دا ئەم دوو وشە تایپ بکەیت "Chrome help" و دوای ئەوەش دوکمەی Get Help لە پایین دا لێ بە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون