چكۆلەترین شارژی بێ وایری جیهان
LG كۆمپانیایێك كە خەریكە خۆی لە نێو بازاری موبایل جێ دەكاتەوە ئێستا بۆ یەكەمین بار شارژی باتریە بەناوەی WCP-30 دروستكردوە كە لە رێگای وایر نەبێت ئەم خزمەتگوزاریە سوود وەردەگرێت ئیستانداری QI هەر وا لە سەر ئامێرەكانی نێكسووس ٤ و ئۆپتیمووس جی پرۆ هاوئاهەنگە وبە باشی كار دەكات.بریار دراوە ئەم بەرهەمە ژیكەڵانە لە حەفتەی رابردوو بە نرخی ٦٠ دۆلار لە وڵاتی كوریای باشوور بۆ فرۆش پێشان بدرێت.نرخی نێو دەولەتی ئەم بەرهەمە تا ئێستا روون نەبووە.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/500_charger.jpg[/img]

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 96.19 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
[b]قەزوان[/b] گیان سوپاس بۆ هەواڵەکەت.
ئێستاش پاش ساڵانێکی زۆر دووری له ئێران هەر پێموایه که زمانی فارسی، زمانێکی شیرنه و قورمەسەبزی و فەسێنجانیشم هەروا پێخۆشه، بگره ئێستا زۆتر لەو کاتانەی که له ئێران بووم. کەواته زمانی فارسی شتی خۆش و شیرنه زۆر تێدایه، بەڵام ئەو زمانەش بێ [b]کەکره[/b] نییه.
سرنجت داوه که فارسەکان هێندێک هەڵەی زمانەوانی دەکەن که ئێمەی کوردیش به دوای واندا دووپاتیان دەکەینەوه، سەرەڕای ئەوەی که زمانی کوردی ئەو هەڵانەی تێدا ناگونجێ؟ چەند نمونەیەک:
Stop: ئێستۆپ (واته به فارسی استوپ)
Start: ئێستارت (... ... ... استارت)
Standard: ئێستاندارد (... ... ... استاندارد)
Stephen: ئێستیفان (... ... ... استیفان)
تا ئێستاش بۆم دەرنەکەوتووه که ئەو کاره چییه دەیکەن، بەڵام هەرچی بێ هەڵەیه، مامه گیان.
له لەندەن بووم کاتێ ئینگلیزییەکان گاڵتەیان به فارسەکان دەکرد بۆ ئەم زمان شێواندنەیان. چونکهله زمانی ئینگلیزییەکەشاندا هەر بەمجۆره قسەیان دەکرد که له فارسیدا بەکاری دینن. دیاره ئەمن بۆ خۆم کاتێ له وڵاتی هولەند بووم و به هۆی ئەو هەڵانەمەوه له قسەکردنی ئینگلیزیدا ببومه گالته و گەپجاڕی هولەندییەکان، بڕیارم دا تەرکی بکەم.
ئەمنی کورد دەتوانم بڵێم: ستۆپ، ستارت، ستاندراد، ستیڤان (ستێڤان)
دەست خۆش کاک قەزوان بۆ بابەتەکەت
منیش لەگەل قسەکانی کاک سەودیرم فارسەکان زیاتر لەهجەی ئامریکی بە قسەی خۆیان بەکار دێنن دەڵین کامپیتەر وە ناتوان پتی W دەبڵ یوو بەکار بێنن یان پیتی V نازانن بخوێننەوە کێشەیان زۆرە لە چۆنیەتی خوێندنەوەی وشەکان و پیتەکان ئێمەش نابێت وەک ئەوان کوێرانە دوایان بکەوین
من پێم وا نیە زمانی فارسی زمانێکی گەورە بێت ڕاستە زمانێکی شیرینە بۆ قسەکردن بەڵام زمانی فارسی خاوەنی لە سەدا چلی وشەی خۆی نیە بەڵکو لێوان لێوە لە ووشەی عەرەبی
دەبێت ئێمەی کورد وشەکانی زمانی تەکنەلۆجیا وەک خۆیان بەهەمان دەنگ بیان خوێنینەوە بە بێ دەست کاری کردن وەک چۆن ئینگلیز دەیخونێتەوە