تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ماڵپەڕی‌ فەڕمی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان هاككرا

رێبین

رێبین

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

ماڵپەڕی‌ فەڕمی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان هاككرا و وتەبێژی‌ وەزارەتەكەش ڕایدەگەیەنێت ئەو كۆمپانیای‌ گرێبەستمان لەگەڵ كردوون لەكاتی‌ دانانی‌ سایتەكە لێی‌ بەرپرسن

لەوبارەیەوە دلێر تاریق وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆ لڤین پرێس وێڕای‌ پشڕاستكردنەوەی‌ هەواڵی‌ هاككردنی‌ ماڵپەڕی‌ فەڕمی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان وتی‌: لەئێستادا سەرقاڵی‌ وەرگرتنەوە و چاككردنی‌ سایتەكەمانین.

وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ حكومەتی‌ هەرێم لەبارەی‌ ئەو كەسانەی‌ كە ماڵپەڕەكەیان هاككردوون، دەڵێت: تائێستا نازانین كێ‌ سایتەكەی‌ هاككردووە، بەلاَم ئەو كۆمپانیای‌ كاتی‌ خۆی‌ سایتەكەی‌ بۆ داناین بەپێی‌ ئەو گرێبەستەی‌ لەگەڵیاندا هەمانە هەر شتێك بەسەر ئەو سایتەدا بێت كۆمپانیا لیی‌ بەرپرسە" بۆیە ئێستا ئەوان هەوڵی‌ چاككردنەوەی‌ دەدەن"

بۆچوونەکان

بژی حەبڵا تورك كە بە خۆ رووتكردن و گۆرانی خوێندن داهاتی ساڵانەی لە فرۆشی نەوتەكەی مامە هەرێم زۆرترەو ئاوا خۆیانیشی جاروبار پێدەردەخەن

http://www.mof-krg.org/
نەبوونی باشترە تا ئێستاش بە کۆدی عربی ئەنووسن و علی بەکارەبەن .

دەستییان خۆش و زۆر ئافەرین.

ئەمە ساڵی 2012 ــەیە هیشتا بە فۆنتی ئەلی ئەنوسن ئەك سلاو لە ئەقڵیان

راست دەکەی کاک قەزوان هەر نەک داهاتەکەی زیاتر بەلکو خەریکە دەبێتە یەک لە زلهێزەکان کەم دەوڵەت هەیە بتوانێ لە بەرامبەریان بوەستێ خەریکە هەموو ناوچەکە لەیەک بەردەدات

لە هەموی خۆشتر ئەوەیە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە رۆژنامەی هاوڵاتی ئەوەم بەر چاو کەوت کە سێ کارمەندی فەرمانگەی تەکنەلۆژیاو زانیاری دەستگیرکراون بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە هاک کردنی ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێم هەبووە !

بەڕاست نرخی دراو بۆ دەبێت لەسەر ماڵپەڕی وەزارەت هەبێ؟
[u]وەڵامی ڕاست هەڵبژێرە:[/u]
ئەلف. بۆ ئەوەی کەس هاووڵاتیان هەڵنەخەڵەتێنێ و نرخە ڕاستەکە بزانن
بێ.چونکە وەزارەت نرخی دراوەکان بۆ بازاڕ دادەنێت
جیم. وێبماستەرەکە وەزارەتی دارایی و بازاڕی دۆلارەکەی وەک یەک داناوە
دال. بۆ ئەوەی پارەی پرۆژەکانی ناو وێبگەکە بە عوملەی صەعبیش بزانیت

بە حسابی خۆیان چاکیان کردوە بەڵام هێشتا هەڵەی SQL ی هەیه.