لاپتۆپی نەوەی داهاتوو
[b]کۆمپانیای بەرهەمهێنەری چارەسەرکەر(پرۆسێسەر) Intel لە کۆنفرانسی پێشخەرانی ساڵی ٢٠١٢ دا، وردەکاری چینی چوارەوەمی چارەسەرکەری Core-i ئاشکراکرد کە کۆدەناوی ”Haswell” وەرگرتووە.[/b]
[b]لەو گۆڕانکاریانەی کە Intel ئەنجامی داون و جێگای سەرنجن، کەم بەکاربردنی پاتری و خێرایی چارەسەرکەرەکانە، ئەو جۆرانەش کەزیاتر بەکاردەهێنرێن لە Ultrabook نوێیەکاندا جێگیردەکرێن.[/b]
[b]چارەسەرکەرەکانی Haswell لە جۆری دوو ناوکی و چوار ناوکی دەبن و لەڕووی خێراییەوە هەروەکو چارەسەرکەرەکانی (Ivy Bridge) ن ، بەڵام لەڕووی بەکاربردنی پاترییەوە زۆر باشترە و بەڕێژەی نیوە کەم کراوەتەوەبۆ ١٠ وات.[/b]
[b] Kareen Regisبەڕێوەبەری بازاڕی Ultrabook لە لێدوانێکی بۆ گۆڤاری IT Pro ی ئنگلیزی دەڵێت، ئەو لاپتۆپانەی ئەم پرۆسێسەرە نوێیانە لـەخۆدەگرن، بڕی پاتریەکانیان دەگاتە ١٠ کاتژمێر، لەکاتیکدا لاپتۆپەکانی سەردەم ل پاتریەکانیان لە نێوان ٦ بۆ ٧ کاتژمێر بەرگەدەگرن.[/b]
[b]هۆکاری ئەم ڕێژەیە پرۆسێسەری Haswell هەڵدەستێت بە کوژاندنەوەی بەشێک لە پرۆسێسەرەکان لە کاردا نین، بەمەش رێژەیەکی زۆر پاتریمان بۆ دەگەرێتەوە، هەروەها کرداری "Active Idle" لە پاتریەکاندا هەندێک لەچالاکیەکانی ڕەدەپەرێنت بە ڕووناکیەکی زۆر کەم.[/b]
[b]جگە لەوانەش خێرایی گرافیک بەشێوەیەکی دوو ئەوەندەخێراتر کراوە و وە گەورەیی مۆنیتۆرەکان ١٣ و ١٥ ئینجی دەبن.[/b]
[b]بەپێی سەرچاوەی هەواڵ ئەم جۆرە لاپتۆپانە نرخەکانیان هەروەکو Ultrabook کە کانی سەردەم دەبێت لە نێوان ١٠٠٠ دۆلار بۆ ١٩٠٠ دۆلار ئەبن و بەپێی وڵاتەکان نرخەکانیان دەگۆڕێن.[/b]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش کاک زەند ، ئەوە شتێکی نوێیە و دلخۆشکەرە بەتایبەت رێژەی بەکارهینانی پاتری بەو زیادەکییە زۆر زۆر نایابە ، بۆ نموونە ئێستا ئەوەی خۆم لە ٥
کاتژمێر تێپەر ناکات بەلام گەر وابێت لە ئەلترابوك و دوهێندەی من زۆر زۆر نایابە .
کاک زەندی دەست خۆش بۆ ئەم هەواڵە، لەسەردێڕەکەیەوە وا هاتە بەر چاوم کە باسی لاپتۆپێک بکەیت کە لە وڵاتی چین بەرهەم دێت! هههه
لاپتۆپی نەوەی ئاییندە.
Generation بە مانای نەوە دێت لە کوردیدا، ، کە لە عەرەبیدا بە واتای "جیل" دێت وە لە فارسیدا واتای "نسل" دێت، وەکو "الجیل الجدید" لە عەرەبی دا وە وەکو "نسل جدید" لە فارسی دا.
لەگەڵ ڕێزمدا.
چین یان توێژ بۆ "الطبقة" یان "الشریحة" دێت لە عەرەبیدا وە بە مانای "طبقە" دێت لە فارسی دا وەکو چینی کرێکار "الطبقة العاملة" یان "طبقە کارگر" لە فارسیدا.