تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ساڵیادی دێنیس ڕێچی - سڵاو لە جیهان (Hello World)

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/08

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

ئەمڕۆ ساڵێک تێپدەپەڕێت لە دوای کۆچی دوایی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Dennis_Ritchie]دێنیس ڕیچی[/url] (Dennis Ritchie) ئەو پیاوەی کە بنەمایەکی سازدا بۆ دیجیتاڵ کردن.
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ٨ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١١ دێنیس کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەیەوە، هەینی ٧ی ئۆکتۆبەر، خێزانەکەی و [url=http://lucent.com/events/2012/dennis-ritchie/index.html]هاوڕێکانی لە تاقیگەکانی بێڵ (Bell Labs)[/url] یادکردنەوەیەکیان ساز کرد. دێنیس پاش ٣ رۆژ لە مردنی لە خانووەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، ئەو بە دەست نەخۆشی شێرپەنجەوە دەیناڵاند.

دێنیس لەگەڵ کێرینگهامی (Brain Kernighan) هاوڕێی، پەڕتووکی پەرەپێدانی بەرنامەکانیان بە زمانی C نووسی، کە خۆشیان داهێنەری بوون، [url=http://www.youtube.com/watch?v=uxtKwJZbYr0&feature=youtu.be]کێرینگهام لە باسێکیدا[/url]، یادەوەری ئەرشیف کردنی کتێبی پیرۆزی بەرنامەداڕشتن بە زمانی سی دەکات، کە چەند بەنرخ بووە لە لای، ئەمڕۆ ئەو زمانە لە بنچینەی سیستەمی هەموو ئامێرەکاندا بەدی دەکرێت.
هەروەها بڕوانە:
[url=http://cm.bell-labs.com/who/dmr/]دێنیس کێیە؟[/url]
دوا لیدوان و خەڵاتکردنی دێنیس لە یابان[url=http://www.youtube.com/watch?v=i9aPz8dagW0] (2011 Japan Prize Press Conference )[/url]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک ئاراس!
هەزار سڵاو لەگیانی پاکی و هەموو ئەو کەسانەی خزمەتیان بە مرۆڤایەتی کرد، بەلام ئەوە مایەی شەرمەزارییە بۆ کەلتووری ئەوروپی، زانایەکی وا مەزن، دوای ٣ ڕۆژ لەمردنی لەماڵەکەیدا بدۆزرێتەوە.

سەلامەت بی کاک زەندی، جا ئیتر ئەوە ژیانی کۆمەڵگای سەرمایەدارییە..

ئەمشەوی لە هەموو شەوێ خۆشتر بێ.