تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سامسۆنگ خولێکی تری دادگای لە ئەپڵ بردەوە

kurdstudent

Kurdstudent

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

کێشەی نێوان ئەپڵ و سامسۆنگ لەسەر شکاندنی مافی داهێنراوەکان پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە، لە ئەوروپا بەسەرنج ڕاکێشتر لە بریتانیا. کاتێک ئەمڕۆ یەک لە دادوەرەکان لە بەریتانیا دەڵێت ( سامسۆنگ گالاکسی 10.1 لە ئایپادی ئەپڵ ناچێت، بەواتایەکی تر؛ سامسۆنگ دەستدرێژی نەکردوەتە سەر دیزاینەکانی تاتەبژمێرەکانی ئەپڵ.
ئەم سەرکەوتنە بۆ سامسۆنگ لایەنێکی جیاواز تری هەیە، بەوەی ئەپڵ دەبێت داوای لێبوردنی ئاشکرا بکات لە سامسۆنگ بۆ ئەو کێشەیەی دروستی کردوە بۆ سامسۆنگ.
بە دوو شێوە دەبێت داوای لێبوردن بکات.
یەک وەک پروپاگەندە دەبێت ئەم داوایە لەسەر کاغەز بڵاو بکاتەوە لە رۆژنامەکاندا، دووەم دەبێت لەسەر پەڕەی سەرەکی ئەپڵ بەجۆرێک بەچاوببینرێت بنوسێت کە سامسۆنگ گالاکسی تاب 10.1 لە ئایپاد ناچێت و سامسۆنگ دەستدرێژی نەکردۆتە سەر دیزاینی داهێنراوەکانی ئێمە..
بەشێوەی ئاسایی ئەپڵ ئەم داوای لێبوردنەی پێ باش نی یە و تانەی لە بڕیاری دادگا داوە و ئەم داوایەی بەرزکردۆتەوە بۆ دادگای باڵا لە شانشینی یەکگرتوو. هەندێک لەو هەواڵانەی دزەیان کردوە لە دادگاوە وا دەردەخەن کە کۆمەڵێک بەند لەسەر ئەپڵ دانراوە ئەگەر هاتوو لەدادگای باڵا داواکاری یەکەی دۆڕاند بەوەی نابێت ئەو داوای لێبوردنەی کە دەینوسێت سایزەکەی لە فۆنتی ئاریاڵ 14 کەمتربێت بۆچی ئەوە دادگا دەزانێت.

بەڕای ئێوە ئەگەر ئەپڵ داوای لێبوردنی لە سامسۆنگ کرد لەسەر دۆڕاندنی داواکانی چی ڕوو دەدات؟ دەبێت هەوادارانی ئەپڵ ئەوکات چی بلێن .

بۆچوونەکان

دەستخۆش بۆ هەواڵەکە، بەبۆچوونی من هێشتا ماویەتی ئەوە بسەلمێنرێت کە سامسۆنگ تەواو بێتاوانە، چونکە ئەپڵ لەسەر چەند مۆدێلێک سامسۆنی داوە بە دادگا و لە چەند وڵاتێک، سیاسەتی بازاڕی وڵاتەکانیش جودان، وڵات هەیە هەر گوێی لە پەیامی ئەپڵ نەگرتوە و بازاڕەکانی پڕە لە هەموو جۆرەکانی سامسۆنگ.

دەست خۆش بەڵام من پێم باشە ئەپڵ ئەم کارە نەکات چونکە ئەپڵ خەڵكێکی زۆری هەیە کە لایەنگری کۆمپانیای ئەپڵن بەڕاستی خۆشم زۆر کەیفم بە کۆمپانیای ئەپڵ دێت و تا ئێستا زۆر لە ئامێرەکانی ڕازیم بەکارهێنەری ئامێرەکانی ئەپڵم زۆر سوپاس بۆ هەموولایەک

پاشکۆقەبارە
Image icon Apple-vs-Samsung-lawsuit2.jpg30.79 ک.ب.

سامسۆنگ داهاتوی لە خەیاڵدایە و كۆمپانیایێكی كراوەترە بۆ رەقیبەكانی ئەپڵ بەتایبەت گوگڵ ، ئامازۆن ، مایكرۆسۆفت.ئەپڵ تاقەتی نیە چاو لە بەرز بوونی كۆمپانیایێكی تر بكات ئەویش لە ئاسیا كەوا پشتی بەرهەمەكانی دەشكێنێت و رۆژ لەگەڵ رۆژ پەرە دەستێنێت.بەتایبەت بە نرخێكی كەمتر.ئەپڵ راستە كوالێتی كاری زۆرە بەڵام زۆرتر سوودی خۆی لە بەرچاوە تا رەزایەتی بەكارهێنەر هەر چەند پارە بدە شتی باش بوە بەڵام لێرە مامەڵە پێچەوانەیە ( لە سیاسەتی سامسۆنگ) پارەی كەمتر بدە شتی باشتر بوە ئەمەیە كە ئەپڵ پێی زیزە.دەستخۆش

دەست خۆش : منیش لەگەل قسەکانی کاک قەزوان دام سامسۆنگ هەم باشتر و هەم هەرزانتر