تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بەرەی سۆشاڵ نێتورکەکان!

salah

Salah

بڵاوکراوەتەوە

2014/08/08

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

شان بەشانی شەڕی ئاسایی شەڕێکی زۆر دژوار لە بەرەکانی ئای تی بەڕێوە دەچێت داعش سوودێکی تەواوی لە سۆشاڵ نێتورکەکان و هەروەها خزمەت گوزاریەکانی تر وەک justpaste
و تویتر و فەیسبووک و یەتوب هەیە، سەدان ئەکاونتی تویتر و فەیسبووکی داعش بچووکترین یاساکانی بڵاوکردنەوەئ ئەمنی لە بەرچاو دەگرن بۆ نمونە ئەکاونتەکانی تویتری و فەسبووک هەموویان تەواو تایبەتمەندیەکانی پرایڤسی وەک زانینی لیستی شوێن کەوتوە کانیش لەبەرچاو دەگرن لە یوتوب بەهەمان شێوێە سابسکرابرەکان پابلیک نیە!

مانایی ئەم جۆرە بڵاوکردنەوە و شەڕی ئەلکترۆنیە فێرکارێکی تەواو و پسپۆڕانە و لەسەر حەساب و کتێبە. لە بەرانبەردا هیچ جۆرە شەڕێکی هاوشوێوە لەلایان پێشمەرگەوە نابینرێت حەسابی وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمیش زۆر زۆر لاوازه لە هیچ خزمەتگوزارێکی تریش سوود وەرناگیرێت!
لەسەر لایەنی بەرانبەر زۆر مەسەلەی تر لە هەڵسوو کەوتی دنیای ئەلکترۆنیکی هەیە کە باسکردنی لە بەرژەوەندی ئێستای شەڕ نیە!
بەڵام پێشمەرگە و لایەنگرانی دەتوانن چی بکەن

[b]مەسەلە کە چوار بەش دەگرێتەوە[/b]
[b]یەکەم[/b] سیاسەتەکانی خۆی حکومەتە لەسەر بەرەکانی ئایتی ! واتە زۆر ڕێگاوە وەک کنتڕؤڵی گێتوەیەکان کنتڕؤڵی ترافیکی دەرەوە بۆ ناوەوە لە هەمۆ لایەرەکانی ئەپڵێکەیشن گرنگ ترین هەنگاوە لە بەرانبەر بەرگری لە کردنەوەی فەیسبووکو سرڤیسەکانیتر!

دەیان نەخشە ڕێگا هەیە کە لە هەمۆ گێتوەیە سەرەکیەکانی کۆمپانیا کانی خزمەت گوزاری ئینتێرنێت دەکرێت مەچی هەمۆ کوئیریەکان دژ بە بەرژەوەندی پێشمەرگە دابخرێت

[b]دووهەم[/b] دابین کردن و گرتنەبەری ستراتژێکی دیار بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخی بڵاوکراوە تاکەکەسیەکانی لایەن گرانە، فێرکارێکی تیمێکی بچووک دەتوانێت کارێگرێکی گرنگ لە سەر مەسەلەکە هەبێت!

[b]سێهەم[/b] هەڵمەت و شۆڕشی سایبرە!
پێک هێنانی تیمێکی پێنج بۆ دەکەسی دەتوانێت لە ماوەێکی کورت دا زانیاری گرنگ لە ڕێی شەڕی سایبر و هاک و سنیفی داتاکان بخاتە ڕوو

[b]چوارەم[/b] سوود لە تۆڕەکانی مۆبایل:
دەزانین ئامێری سەرەکی پەیوەندیەکان موبایلە لە هەر دوو لا و سێرڤێرەکانی لێک دانەوەی داتاکانی گوێزراوە لە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدایە دانانی پلانێکی شیکاری ئەو داتایانە زانیاریی زۆر گرنگ بە دەیان جۆر دەخاتە بەردەست

هەمووی ئەمانە لە کاتێک دایە کە هێزی بەرانبەر واتە داعش بە کەم نەزانین و هەڵوێست و هەڵس و کەتمان بۆی هەبێت.