تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەنۆنیمس دزەی کردۆتە ناو ماڵپەڕە میرییەکانی چینەوە

زمانیار

زمانیار

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/05

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

دەستەی دزەکارانی نێونەتەوەیی، ئەنۆنیمس، لە کۆتاییدا ئاوڕی لە كۆماری گەلیی چینیش دایەوە و وتی كە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا زیاتر لە ٤٨٠ ماڵپەڕی چینی تێكداوە، کە ماڵپەڕە میرییەكانیش لەخۆ دەگرێت. لە هەمان کاتدا داوای لە دزەکارانی چینی كردووە کە بەشداریی هەڵمەتەکەیان بکەن.

ئـــەنۆنیمس ئــــــەم هەڵمــــەتەی خـــۆی لە ناوچــــەکەدا بەڕاشـــکاوی بە وەشاندنی هــــــــــەژماری تویتـــەری خۆی ([url=https://twitter.com/#!/AnonymousChina]AnonymousChina[/url]) دەست پێكرد، کە وا دیارە لە کۆتایییەکانی مانگی ڕابوردووەوە کەوتۆتە کار.

پەیامی ئەم دەستەیە بۆ دەوڵەتی چین لەسەر ئەو ماڵپەڕانەی کە دەستیان بەسەردا گرتووە و ڕۆژنامــــەی (Wall Street Journal)یش توانیویەتی وێنەی بگرێت و تووڕەییی ئەم دەستەیە دژ بە دانانی کۆتوبەندەکانی دەوڵەتی چینە لەسەر ئینتەرنێت، ئاوا نووسرابوو: [b]"میریی بەڕێزی چین، کەس بێهەڵە نابێت، ئەمڕۆ دزە دکرێتە ماڵپەڕەکانەوە، سبەی دەوڵەتە بێفەڕەکەتانە کە دەڕووخێت. کەواتە چاوەڕوانمان بن، چونکە ئێمە لێنابوورین، هەرگیز. ئەوەی ئێوە ئەمڕۆ بە گەلە مەزنەکەتانی دەکەن، سبەینێ بەبێ بەزەیی دەیچێژنەوە."[/b] -وەرگێڕاو لە ئینگلیزییەوە.

شایانی باسە، ئەم دەستەیە ماوەیەك لەمەوبەر هەڵمەتێكیشی بۆ پشتگیریی کورد و ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی کوردستان لە ٢١/٣/٢٠١٢دا لە هەژماری فەیسبووكی خۆی دەست تێدابوو.
[url=http://www.theregister.co.uk/2012/04/05/anonymous_china_hacks/]زانیاریی زیاتر[/url]