ئەم کاتژمێرەهۆشمەندە ئەندرۆید بەکاردەبا
تۆ وات بیرکردەوە، تەنها جیمس بۆند ئەم جۆرە کاتژمێرانە بەکاردەهێنیت؟ بێگوومان نەخێر، ئەم جارە [url=http://www.imsmart.com/]I'm Watch[/url] کە کۆمپانیایەکی ئیتاڵیە، یەکێک لە باشترین جوانترین کاتژمێریهۆشمەند بڵاودەکاتەوە دەیخاتە بەردەستی کڕیارەکان.
[img]http://find.ba/logo/kig/smart-watch-im_watch.png[/img]
----------------------------
ئەم کاتژێرە پشتیوانی زۆربەی تەلەفۆنەهۆشمەندەکان دەکات، کە ئەندرۆید بەکاردەبەن لە وەشانی 4.0-وە بۆ سەرووتر، لەگەڵ iOS بێگوومان (ئایفۆن)، لە ڕێگای بلووتووس دەبەسترێتەوە بە تەلەفۆنەکەت، وە هەروەها لە ڕێگای ئەم کاتژمێرە توانایی نیشاندان و ئاگاداریەکانی تویتەر و فەیسبووک، وە دەرخستنی کورتەنامە، وە ڕۆژمێر، لەگەڵ ئیمەیلی گووگڵ (Gmail)، وە کەش و هەوا، وێنە، مووزیک، وە هیتر...
[img]http://find.ba/logo/kig/scr-imwatch3.jpg[/img]
------------------
ئەم کاتژمێرە، شاشەکەی 1.54 وە کێشی 90 گرامە، پانی 4.06 سانتیمە، وە درێژیشی 5.29 سانتیمە، وە هەروەها ئەندرۆید بەکاردەبات، ناونیان ناوەI'm Droid 2.
[img]http://find.ba/logo/kig/Im2.jpg[/img]
-----------------
ئەم کاتژمێرە، یەکەمجار پێش بەکارهێنانی لەگەڵ تەلەفۆنەکەت، پێویستە چەند هەنگاوێک پێشتر جێبەجێت کردبێت. بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە، دەبێت یەکەم جار کاتژمێرەکە لەڕێگای کابڵی USB ببەستیەوە بە کۆمپیتەرکەت یان لاپتۆپەکەت، بۆ هەڵبژاردن و ڕێکخستنی هەڵبژاردەکانی کات و ڕۆژ و وڵات وە سێریال لە ڕێگای ماڵپەڕی [url=http://www.imsmart.com/en/i-m-watch/collections/jewel]imcloud.com[/url]، کاتێک پڕۆسەی تۆمارکردن و ڕێکخستنەکان کۆتای هات، ئینجا دوای بیبەستەوە بە تەلەفۆنەکەت لەڕێگای بلووتووس.
[img]http://find.ba/logo/kig/jewel-collection-campaign-01.jpg[/img]
-------------------------
هەروەها توانای دەرخستنی ئەو کەسەی هەیە کە زەنگت بۆ لێدەدات، وە زەنگ لێدان.
[img]http://find.ba/logo/kig/smart-watch-incoming-call.jpg[/img]
نرخەکەی ئێستا 100$ دابەزیوە بۆتە 299$، وە بە چەندەها جۆری ڕەنگی جیاواز بەردەستدایە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون