تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Internet Explorer ماڵئاوایی دەکات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2015/01/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔11۔ )

 

بەپێی [url=http://www.zdnet.com/article/microsoft-is-building-a-new-browser-as-part-of-its-windows-10-push/]ZDNet.com[/url] مایکرۆسۆفت بەنیازە لەئاییندەیەکی نزیکدا وێبگەڕی Internet Explorer کە بەشێکە لە سیستەمی ویندۆز لە گۆڕ بنێت و لەجێگەی IE وێبگەرێکی تریان داڕشتووە بەناوی «Spartan» کە بەتەواوەی جێگەی ئینتەرنێت ئێکسپلورەر دەگرێتەوە.
وێبگەرێ [b]سپارتان[/b] بەتەواوەتی جیاوازدەبێت لە [b]IE[/b] و بە کۆدێکی جیاواز پێشخراوە و ڕووکاری لە شێوەی گوگڵ کرۆ م و فایەرفۆکس دەبێت و ئامادەکاری بۆ کراوە بۆ دامەزراندنی پێوەکراو و و زیادکراوەکان.
مایکرۆسۆفت [b]سپارتان[/b] لەسەر تەکنلۆجیایەکی تایبەت بەخۆی دادەڕێژێت کە ماتۆڕی جافاسکریپتی [b]Chakra[/b] و ماتۆڕی [b]Trident[/b] لەخۆدەگرێت، پێچەوانەی ماتۆڕی وێبگەڕەکانی تر کە [b]Webkit[/b] بەکاردەبەن.
دۆستی ناسراوی مایکرۆسۆفت [b]Mary Jo Foley[/b] نووسیویەتی، [b]Spartan[/b] بەشێک دەبێت لە سیستەمی کارگێڕی ویندۆز ١٠ کە بریارە مایکرۆسۆفت لەڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە لەگەڵ ویندۆز ١٠ دا نماییشیان بکات.

بۆچوونەکان

زۆر سوپاس، بەڵێ بۆ داگرتنی وێبگەرێکی تر، بەڵام ئەگەر هەندێک واقیعیش بین، ئێستاش زۆر سایت هەیە، پیاو پێوسیتی بە IE دەبێت بۆ نمونە، من Danske bank م هەیە، فایەرفۆکس کێشەیەکی هەیە، ئەوە دوو سێ نوێکردنەوە بنێرن بۆیان چاک نەکراوە، بۆیە ناچارم بە IE بیکەمەوە، ئۆپراو کرۆم ئەو کیشەییان نییە، بەڵام لە ئێستادا هیچیان هیچیان وەکو فایەرفۆکس خێرا نین، جگە لەوەش کرۆم بیرگە زۆر بەکاردەبات.

هیوادارم هەنگاوەکەی مایکڕۆسۆفت تەنیا ناو گۆڕین نەبێت!
من چەند ساڵێکە هەر کڕۆم بەکاردێنم چوونکە سادەیە و لە بەکارهێنانی ڕازییم و بازاڕی پێوەکراو زۆر باشە

پێم وا باش بوو کە مایکرۆسۆفت موزیلا بگرێتە ئامێز و یارمەتی بدات...با نەچێت بۆ لای یاهوو کاتێک کە لە گووگڵ تۆرا.بینگی دەکرد بە متۆری گەڕانی خۆی بە جێگای گوگڵ...زۆر کەسیشی بەڵای خۆی رادەکێشا..بەڵام لەداخی لینوکس نەیکرد ئەم بیلە...:)

مایکرۆسۆفت وەکو کورد زۆر ئینکارە، بەڵام بۆ ئەم هەنگاوەی کارێکی ڕاستە، بەمەرجێک، رێگەبدات بە لایەنی سێیەم ئادئۆنسی بۆ دروستبکەن.

کاک زەندی نەرویج پاشکەوتووە لەو بوارەوە. بەرنامەداڕێژەرەکانی تەوەزەلن. ئەگینا دانسکە بانک، نۆردیا و سیستەمی ئایدی هەمووی لەسەر [b]jboss/WildFly[/b] دەکرێت. ئەویش لەسەر دەنگی ٦٤ بایتە و ڕاژەخوازە/clientــکەشی بریتییە لە Java runtime ــی کۆمپانیای ئۆراکڵ. فایەرفۆکس لە هەموویان باشتر بوو، لە کرۆم و ئۆپێرا و سافاری و ئای ئی هەمووی کێشەی ٦٤ بایتی هەبوو.
هەرچەند ئێستا کرۆمیش کردویەتی بە جووت ٣٢/٦٤. بەڵام ئەمە پێش ٤ ساڵ لەم وڵاتە هەبوو. دەمێکە لەسەر سیستەمەکان هەمووی کار دەکات.

https://www.nemid.nu/dk-da/

من ئەو مام رێوییەم ھەییە حەساومەوە بەس ئەو ھۆم پەیجەی دامناوە بۆخۆم ھەمووی ئەھینیت لە سوپەر ستارت...
بەس کرۆمیش ناییابە :)
من ٦٤ بت بەکارئەھینم
ئەوسپارتاییە بۆزاییەتی سافێراییە ئاخیری خێربێت مەسەلەکە مێژوییە :)
بەس کرۆم لەبەر ئەوە رات ئەکێشێت کە لە ئەندرۆید زۆر خێراییە :(

کاک سیا، Min ID و دیگیتاڵ پۆست دەمێکەهەیە، بەڵام ڕاستە ئەوە کێشەیەکە لەتەوەزەلی پرۆگرامەکانی دانسکەبانکە، ئیتر نازانم ئەوان نەرویجین یا دانیمارکین، چونکە بانککە هی دانیمارکە، بەڵام کێشەی لۆگ ئین نییە لە Danske bank.dk ئێستا تاقیمکردەوە، بەڵام دیگیپۆستی نەرویج هەمان شتە.
https://www.digipost.no/app/#/person/sikker

ليرة ئةلي فيرزنى نويش دةر ئةكات http://www.unlimit-tech.com/blog/?p=136453

کاک داستان@ ئەوەش باسی سپارتان ئەکات، هەمان باسە.

@zandy ئەدری ئەدری وەنەبی نەدری بەس ئەوە ئەلیت کە ئیکس پلورەر ھەر ئەمێنێتەوە و وەشانی نوێی لێ دەر ئەچێت :)

بەڕێزان سڵاو
من لە ویندۆز 10 ـدا دەبینم هەندێك پیت لە کرۆمدا دەبن بە چوارگۆشە و لاکێشە لەسەر ماڵپەڕەکان بەڵام لە وێبگەڕی تردا ڕاست و دروستن
سوپاس بۆ هاوکاریتان

پاشکۆقەبارە
Image icon Capture.PNG3.44 ک.ب.