لاپتۆپێکی چینی بەهێز
ساڵی ٢٠١٤ ساڵێکی هەرە گرنگ بۆ شیائۆمی بووە.ئەم کۆمپانەیە هەم کالای بەهێز هەم هەرزان دەخات نێو بازار.
جیگای سەرسوورمانە کە بتوانی زۆر بە باشی هەڵیسەنگێنیت لە گەڵ کالاکانی دیکە لە جیها، چالاکی ئەم کۆمپانیا کە لە سەر تەلەفۆنە هۆشمەندەکان بووە وەکووRedmi 1S و Xiaomi Mi3 ,سەرکەوتنی باشی بۆ خۆی تۆمار کرد .ئێستا خەریکی چوونە ژووری گۆڕەپانی لاپتۆپەکانە.
زانایان وا دەڵێن گەر شیائۆمی بێتە نێو جیهانی لاپتۆپ وەردە وەردە بەرهەمهێنانی جیهانی ڕێکخەرەکانیش داگیر دەکات.بەڵام ئەم بەرهەمە کە زۆر هاو شێوەی Macbook Airی ئەپڵە،بەتایبەت لەبواری ڕەنگ و دەورووبەری لاپتۆپەکە.لۆگۆیMi لە جەستەی کەمێ جیاوازی دەکات لە گەڵ بەرهەمەکان ئەپڵ بەڵام جەستەیشی ئالۆمنیۆم نییە کە ئەمەس بە پێچەوانەی لاپتۆپەکانی ئەپڵە.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/gsmarena_0042.jpg[/img]
زانیاری تایبەت :
ڕیکخەر لە جۆری وشانی corei7 - 4500U لە زنجیرەی Hhaswell ئینتێل،
دوو ماژۆڵ یا سڵات یان جێگای ڕام ٨ گیگ بە سەر یەکۆ ١٦ گیگ.(هەناسەمە)
پیشانگەر تەواو HD بەڕوناکی ۱۰۸۰p .
شایانی باسە نرخی بنەمای ئەم لاپتۆپە ٤٨١ دۆلارە و ئەم نرخەش زۆر گونجاوە بە بەراورد لەگەڵ لاپتۆپی کۆمپانیاکانی تر بەهەمان تایبەتمەندی.

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 9.39 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش، بەڕاستی هەرزانە، وێنەکەی ١٠٠٪ وەکو سامسۆنگەکەی منە، بەڵام من ١٢٠٠ دۆلارم پێداوە ئەوەش لەکاتێکدا نرخی ١٦٠٠ بوو، جگە لەوەش ئەمە پرۆسێسەرەکەی C i 7 ئەوەی من Ci5 .
بەداخەوە نرخی لاپتۆپ لەچاو تەلەفزیۆنەوە هێشتا زۆر بەرزە.
منیش هەرخریکی چاککردنی پارچە کۆنەم. پیرۆزە لە پارەداران :)
ئەم ئێوارەیە هەواڵێکی ئابووریم خوێندەوە، کە ئەم کۆمپانیا چینیە(Xiaomi ) ماڵیانم بەقوڕگرت بۆ ئەو ناوە(شیائومی) گوگڵیش بەهەزارحاڵ بۆی ئەخوێنرێتەوە، بەرهەمی چارەکی سێهەمی پێش سامسۆنگ کەوتتوە، بۆیە بریاریان داوە، بێنە ناو بازاڕی جیها نییەوە، کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و ئەپڵیش و ئەوانیتر، ئەم پێشکەوتنانەیان بەهەند وەگرتووە، بەتەمان ڕێو شووێنی پێوست بگرنە بەر بۆ ڕاگرتنی.
سوپاس کاک سیا من وابزانم ٢٠١٢ کڕیومە نوێ نییە، لەو کاتەدا بە ٩٣٠٠ کرۆن بوو، نرخی داشکابوو بۆ ٧٠٠٠، منیش لێی ڕانەوەستام، مەسەلەکەپارەداری نییە تەنیا ئارەزووە، ئیتر هەر کەسەو لەبوارێکدا حەزی ل شتی جوانە، بۆ نمونە، لەوەیە تۆ جوانترین و گرانبەهاترین کۆترت هەبێت، هەیە حەزی لەجوانترین کاتژمێرە و هتد..