تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

(.krd) وەک دۆمەینی تایبەتی کوردستان بە فەڕمی کەوتەکار

khabatj

Khabatj

بڵاوکراوەتەوە

2014/12/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

بەخۆماڵیكردنی دۆمەینی ماڵپەڕە حكومی و دەزگا رەسمییەكانی هەرێمی كوردستان كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوەو بەپێی پلان و پرۆژەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم گشت دامودەزگاكان دەبێت بكرێن بە دۆمەینی كوردی (krd.)
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (8465) لە بەرواری 24/12/2014 داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردووە کەوا سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان دۆمەینی تایبەت لەژێر دۆمەینی ڕیزبەندی یەکەمی کوردستان (edu.krd.) بەکاربهێنن. سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان دەتوانن هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری کوردستان بکەن بە مەبەستی دابینکردنی دۆمەینی تایبەتیان.
دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان،هاوشێوەی ووڵاتانی جیهان، لەڕێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریەوە توانی ببێت بە خاوەنی دۆمەینی ڕیزبەندی یەکەمی کوردستان (KRD.) لە ئێساتادا فەرمانگە لەهەوڵی بەردەوامدایە دۆمەینی تایبەت لەژێر دۆمەینی ڕیزبەندی یەکەمی کوردستان بۆ سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابین بکات. هەر زانکۆ و پەیمانگایەک هاوشێوەی زانکۆکانی ووڵاتانی جیهان ناونیشانی وێبسایتەکەیان کۆتایی دێت بە (edu.krd.).
فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری بەپێویستی زانی کە زانکۆ و پەیمانگاکان هەڵبژێرێت وەکو دەزگایەکی پەروەردەیی باڵا و پێشەنگ لە هەرێمی کوردستان بۆئەوەی ببن بە خاوەنی دۆمەینی تایبەت لەژێر دۆمەینی ڕیزبەندی یەکەمی کوردستان. لەئێستادا فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ئەم دۆمەینە بۆ هەریەک لە زانکۆی ڕاپەڕین (www.raparin.edu.krd )و زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک (www.audk.edu.krd ) دابینکردووە.
لەڕێگەی پەیوەندی و هەماهەنگی کردن لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ، سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن بۆ دابینکردنی دۆمەینی (edu.krd.).

هەروەها ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی وکردستانیش ئێستا هەمان دۆمەینی وکوردستان بەکاردەهێنێت و ماڵپەڕەکەی بە ناونیشانی (www.gov.krd) لەبەردەستە

سەرچاوە:
[url=http://gov.krd/a/d.aspx?s=040000&l=13&a=52718]حکومەتی هەرێمی کوردستان[/url]
[url=http://www.raparin.edu.krd/ku/news/recent-news/473-kurdish-domain.html]زانکۆی ڕاپەڕین [/url]

بۆچوونەکان

دەست خۆش بۆ ئاگاداریەکەم بەس ئێمە ناتوانین وەک دۆمەینەکانی تر ناتوانین ناوی لەسەر تۆماربکەین ؟

ماڵت ئاوابێت کاک ئاراس نووری

ببورە براکەم بەخوا بەهەڵە ئەوەم نوسیوە ( ئاگاداریەکەم ) دووجارە شێوازی پرسیارەکەم دەستکاریکرد بۆیە وادەرچووە .