حکوومەت بە یوونیکۆد دەنووسێت
دوای کۆبوونەوەی ئەکادیمیای زمانی کوردی و فەرمانگەی ئایتی و کوردئایتیگرووپ و ڕێککەوتن لەسەر چەند خاڵێک[url=http://kurditgroup.org/n/%DA%95%DB%8E%DA%A9%DB%95%D9%88%D8%AA%D9%86-%D9%84%DB%95%D8%B3%DB%95%D8%B1-%D9%BE%DB%8C%D8%AA%DB%95%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86-%D9%88-%DA%A9%DB%86%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86] (ئەمە بخوێنەوە بۆ زانیاری زۆرتر) [/url]، ئەمڕؤ ، ١٨ی کانوونی یەکەم حکوومەتی هەرێم بە فەرمی داوای ڕێکخسنی نووسراوەکان دەکات لە ڕووی فۆنت و نووسینی کوردی درێژەی هەواڵەکە لە ([url=http://basnews.com/news/2014/12/18/%D9%86%DB%8E%DA%86%DB%8C%D8%B1%DA%A4%D8%A7%D9%86-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A8%DA%95%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8E%D9%83%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%84%DB%8C%DA%A9%D8%AA%D8%B1%DB%86%D9%86/]ئێرە[/url]) بخوێنەوە. بڕیارەکە ئەوەیە لە بڕی بەرکاهێنانی تەختەکلیلی عەرەبییەکان و فۆنتە نایوونیکۆدییەکان ئەوا تەختەکلیلی کوردی و فۆنتە یوونیکۆدەکان بۆ نووسراوە فەرمییەکانی حکوومەت و وەزارەتەکان بەکاربهێنرێت .

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش لە هەموو لایەک، ئەم واژووە 15 ساڵی ڕێکی خایەند.
دەبا لەگەڵ خوێندنی ئیجباری، یونیکۆدی ئیجباریش هەبا. بەڵام هەر نەچووە بچێ، هیوادارین چووبینە قۆناغێکی نوێیووە.
هیوادارم بڕیارەکە بە کردەوەش جێبەجێ بکرێت و پشتگوێ نەخرێت. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە لە سەرەتای ڕێگایەکی دوورودرێژ.
دەست خۆش بۆ ئەم هەواڵە خۆشە من لە پەیمانگای کۆمپیوتەر وەکو قوتابیەک ئەوە دوو ساڵە لەگەڵ مامۆستاکەم شەرمە وەکو دەمەقالی خۆش من دەڵێم مامۆستا من نازانم بە فۆنتی عەرەبی بنووسم تەنها فۆنتی کوردی یوونیکۆد نەبێت لەگەڵ زمانی ئینگلیزی مامۆستاش دەڵێت من دیفریزم لەسەر کۆمپیوتەر داناوە دەبێت ئەم فۆنتە بەکار بینی دوای ماندووبونی زۆر ئیستا لەسەر ئەوە ڕێکەوتین کە هەموو جار پێش دەست کردن بە کارە لەسەر کۆمپیوتەر دەبێت هەموو جار فۆنتی یونیکۆد دابەزێنم ههههه دەستتان خۆش هیوادارم سەرکەت و بن ، برای بچوکتان دلۆڤان ئایتی لە هەولێر،