تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشەی نوسین بە کوردی لە سیستەمی ماک

ژیار

ژیار

بڵاوکراوەتەوە

2014/11/22

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

سڵاو هاوڕێیانی بەڕێز و خۆشەویست.
کێشەی نوسینم هەیە بە کوردی لە سیستەمی ماک، کیبۆردی کوردی و فۆنتم بۆ دابەزاندەوە کەچی لە بەرنامەکانی (مۆشن) و (فاینەڵ کەت) کە شت دەنووسم بە کوردی پیتەکان پێکەوە نالچکێت بەس لەسەر وێنە کێشەی نیە تەنها لەو دووبەرنامەیە وایە،ئەگەر یارمەتیم بدەن و حلێکم بۆ بدۆزنەوە، زۆر مەنمونم

کام فۆنتت هەڵبژاردووە؟

وەڵا کاک سیا، فۆنتەکانی یونی‌‌قەیدار. لەسەر وێنە هیچ کێشەی نیە کەچی زۆر سەیرە لەو بەرنامانە نالکێن پێکەوە

نازانم یونیقیدار کامەیە؟ بەڵام فۆنتەکانی ئێرە تاقی بکەرەوە. من iMovie تاقیم کردۆتەوە، بێکێشەن.

باشە براگیان، تاقیان دەکەمەوە. زۆر سوپاس بۆ جەنابت.