وەشانی ٤.٤ ی ئەندرۆید بۆ کۆمپیوتەر بڵاوکرایەوە
زۆر ڕێگا هەن بۆ کارکردنی سیستەمی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر کە پڕۆسێسەری Intel یان AMD بەکاردەبات، بەڵام یەکێک لە ئاشناترینیان و ئاسانترینیان بە ڕێگای Android x86 ە. ئەم پڕۆگرامە لە دواوەی لینۆکسی ئەندرۆید کاردەکات بۆ دامەزراندنی ئەندرۆید وەک سیستەمێکی کارپێکەر لەسەر کۆمپیوتەرەکەت. ڕۆژی ٨ / ٨ / ٢٠١٤ android-x86.org ئاگاداریدا بە بڵاوکردنەوەی یەکەم وەشانی جێگیری Android-x86 4.4 کە لەسەر بنچینەی KitKat-MR1 بنیاتنراوە. ئەم سیستەمە دەتوانرێت دابمەزرێنرێت بە چەند شێوازێک، لەوانە:
- دامەزراندنی تەواو لەسەر کۆمپیوتەر.
- ئیشپێکردنی زیندوو بەبێ دامەزراندن.
- دامەزراندنی گریمانەکی لەناو سیستەمی کارپێکەری خۆت لە ڕێگەی پڕۆگرامیVirtualBox یانVMware.
[url=http://www.android-x86.org]ماڵپەڕی پڕۆگرام[/url]
سەرچاوە:

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 314.89 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون