کوردستان و یاریە ئەلیکترۆنیەکان
[b]کورستان/کورد و ڤیدیۆ گەیم/ یاریە ئەلیکترۆنیەکان..، هەر کامێکیان بێت ئەتوانێت ببێتە سەردێڕی ئەم بابەتە.[/b]
وەک ئەزانین ئەمڕۆ (یاریە ئەلیکترۆنیەکان) یەکێکە لە گرنگترین کار کە لەمڕۆدا ئەتوانین ئیشیان لەسەر بکەین.
مێژووی ڤیدیۆ گەیم ئەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابردوو(١٩٤٠..) کە یەکەم یاری ئەلیکترۆنی بەرهەم هات و بەهۆی ئامێرێکی نیمچە- گەورەوە بەکارهێنەران یاریان پێدەکرد، گەشەپێدەران و کۆمپانیاکان بیریان لەوە کردەوە کە (کۆنسوڵ: ئامێرێکی تایبەت بۆ یاری کردن، وەک: پلەیستەیشن، ئێکسبۆکس، وی...) بەرهەم بهێنن کە قەبارەکەی بچووکتر بێت و بە ئاسانی بگوازرێتەوە و هەموو کەس بتوانێت یاری پێ بکات.
دیارە هەوڵی گەشەپێدەران و شارەزایان گەیشتە ئەنجام، وە لەساڵی ١٩٧٢ یەکەم کۆنسوڵی ڤیدیۆ گەیمیان بەرهەم هێنا کە بە(ماگناڤۆکس ئۆدیسی/[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Magnavox_Odyssey]Magnavox Odyssey[/url]) ناسرا..، ئەمانە کەمێک بچوکتر بوون و سەرکەوتوتر بوون، وە ئامێری ماگناڤۆکس زیادتر لە ٣٣٠ هەزار دانەی لێ فرۆشرا!
ئەمەی کە تا ئێستا باسمان کرد نەوەی یەکەمی ڤیدیۆ گەیم و کۆنسوڵ و ئامێرەکانیەتی..، ئێستا کە ساڵی ٢٠١٤ەیە، ئێمە لە نەوەی هەشتەمی کۆنسوڵەکانین کە لەساڵی ٢٠١٣ـەوە و بە بەرهەم هێنانی (وی یوو) لە لایەن نینتیندۆ وە ئەم زەمین لەرزەیەی ڤیدیۆ گەیم ڕووی دا! کە تیایدا چەندین گۆڕانکاری و شتی نوێی تێدابوو بە تایبەتی لە ئامێرەکانی ئێکسبۆکس وەن و پلەیستەیشن ٤، کە گرنگترینیان ئەمانەیە:
- پالپشتی کردنی پیشاندانی(٤ کەی/[url=http://en.wikipedia.org/wiki/4K_resolution]4K[/url]) لە لایەن(ی ئێکسبۆکس وەن، پلەیستەیشن ٤).
- خێرابوونی ئامێرەکان، زیادکردنی بیرگەیان.
- زیاد کردندی خزمەتگوزاریەکانی پەیوەندی و ئاسان بەستنەوەی ئامێرەکان بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ماڵپەڕە خزمەتگوزاریەکانەوە.
دیارە ئێستا لە جیهاندا، یەکێک لە سەرچاوەکانی داهات لە ڕێی ڤیدیۆ گەیمەکانەوەیە! بۆ نموونە:
- کۆمپانیای [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Rockstar_Games]ڕۆکستار [/url]لە کاتی بڵاو کردنەوەی ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Grand_Theft_Auto_V]GTA V[/url]) کە دواین بەرهەمی زنجیرەی (گراند ثیف ئۆتۆ)یە، تەنها لە بیست و چوار کاژێری یەکەمی پاش بڵاوکردنەوەی یاریەکە، زیادتر لە ٨٠٠ ملیۆن دۆلاریان دەستکەوت!
وە ئێستا درووستکردنی ڤیدیۆ گەیم زۆر ئاسانتر و سادەتر بووە! دیارە بە هۆی پێشکەوتنی ئامێرەکانی بەرهەمهێنەر بەتایبەتی پڕۆگرامەکانی بواری ئەنیمەیشن و گەشەپێدانی یاری بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ کە ئۆتۆدێسک (مایا)ی کڕی، لەو کاتەوە کاری زۆر لەسەر ئەم بەرنامەیە کراوە و زۆر بەرە و پێشەوە براوە بەتایبەتی لە وەشانی ٢٠١٥ کە ئێستا بەردەستە گۆڕانکاری زۆر کراوە و کاری گەشەپێدەرانی یاری و ئەنیمەیشنی زۆر ئاسان کردووە، هاوکات لەگەڵ بەرەو پێشچوونی کۆمپیەوتەرەکان و بەهێز بوونیان.
ئێستا کە ئاسان بووە و زۆربەی وڵاتانی جیهان خاوەنی سەدان و هەزاران ڤیدیۆ گەیمن، جێی خۆیەتی کە نەتەوەی کورد یاخود خەڵکی کورد و هاوزمانەکانمان بیر لەوە بکەنەوە کە هەوڵی دروستکردنی ڤیدیۆ گەیمێک بدەن! بێگومان ئەمە چەند هەنگاوێکی ئەوێت کە لە درێژەی بابەتەکەدا باسی ئەکەین، پێش ئەوەی ئەوە باس بکەین چەند شتیکی تر هەیە:
وەک دەزانین ئێستا لە کوردستان، یان بەتایبەتی باشووری کوردستان، ئەوەندەی من بزانم هیچ کۆلێجێکی تایبەتی تێدا نییە لە بواری ڤیدیۆ گەیم و ئەنیمەیشن و پەرەپێدان و گەشەپێکردنی ڤیدیۆ گەیم! (لەوانەیە لە هەندێک کۆلێج، وەک زەمانی زوو! تەنها بە زمانەکان یاریەک دروست بکەن! بەڵام خۆشیان تاقەتیان نییە یاری پێ بکەن و ئەم جۆرە یاریانە هیج نین! من مەبەستم لە کۆلێجی ڤیدیۆ گەیم، کۆلێجێکی پڕۆفیشناڵە، کە دەرچووەکانی بتوانن لە هەر کۆمپانیایەکی ڤیدیۆ گەیم بیانەوێت کار بکەن و لە شارەزاییدا شان بەشانی کارمەندانی ئەو کۆمپانیا گەورانە بن.)
- دیارە ئێستا هەنێک شت کراوە بۆ بەرهەم هێنانی یاریەکی سەردەمیانە کە ئەوەنەی من بزانم [url=https://www.facebook.com/kurdifytechnology]ئەمەیە[/url]، دیارە من دەستخۆشیان لێ دەکەم، بەڵام ئەوان تەنها چەند خوێندکارێکی خوێندنگان و لە کاتی خۆیان دەگرن تا ئەم یاریە بەرهەم بهێنن، (هیوادارم نەبێت بە ڕیکلامکردن، چونکە ئەمە پەیوەندی بە داهاتووی ڤیدیۆ گەیمەوە هەیە لە کوردستان.) دیارە ئەم بەڕێزانەش هەموو هەوڵێکیان داوە، تا بتوانن یەکەم یاری کوردی بەرهەم بهێنن و خزمەتی تەکنەلۆژیا بکەن لە کوردستان، بەڵام بێگومان چەندین کێشە دێتە بەردەمیان، (بە ڕەزامەندی خۆیان هەندێکی باس دەکەم)کە هەندێکیان باس دەکەین، وە بێگومان بیرمان نەچێت کە هێشتا ئەم یاریە گۆڕانکاری زۆری ماوە، بەڵام بە هەر حاڵ ئێستا ئامادەیە بۆ تاقی کردنەوە لە لایەن تاقیکەرەوەکانیان(کە بەندەش ئەو وەشانەی بە دەست گەیشتووە)، بەڵام بەدەر لە کوالیتی و ئەمانە کە دەستکاری دەکرێت، ئەم بەڕێزانە چەدن کێشەیەکی گشتی و سەرەکیان دێتە پێش، کە هەندێکیان ئەمانەن:
١. بە هۆی نەبوونی کۆلێجێک یاخود فێرگەیەکی تایبەت وەک زانکۆیەک، کە بچن و لەوێ دوای خوێندن ئەم کارە بکەن، ناچارن لە کاتی خۆیان بگرن و خەریکی ئەم یاریە بن.
٢. هەندێک لەو"گەیم ئینجنانە"(: سۆفتوێرێکی تایبەتە بۆ دروستکردنی یاریەکە و ڕێکخستنی مۆدێل و دانانیان، هاوکات لەگەڵ چەند کارێکی تر، وەک: دانان و ڕێکخستنی ئەرکەکانی یاریەکە لەسەر یاریەکەر/ missionـەکان..) ی کە یاریەکان بەرهەم دەهێنێت (ئینجێکی خۆماڵی* دواتر باسی دەکەین) نییە، پاڵپشتی ڕێنووسی (ئارامی) ناکات(بەڵام ئێستا لە وەشانە نوێیەکاندا هەندێک لە گەیم ئینجنەکان پاڵپشتی لە ڕینووسی ئارامی دەکەن) کە ئێستا وەک نیمچە- یاخود ستانداردی لێ هاتووە لە حکوومەتی هەرێم.
ئەمانە و چەندین کێشەی تریان لەوانەیە بۆ دروست ببێت، بەڵام هیوادارین کە سەرکەوتوو ببن و ڤیدیۆ گەیمیش لە کوردستان و لە ناو کورد دا گەشە بکات...
[b]هەنگاوەکانی بەرهەم هێنانی ڤیدیۆ گەیمێکی سەرکەوتوو:[/b]
* ئەتوانین بە دوو شێوە باسی بکەین! بە شێوەی(١.تاک/ تەنها یاخود ٢.کۆ/ هەرەوەزی)
[b]شێوازی یەکەم، بە تەنها کارکردن بۆ بەرهەمهێنانی یارییەکی ئەلیکترۆنی:[/b]
١. ئەگەر تەنها کەسێک بیەوێت کە ڤیدیۆ گەمێک دروست بکات و سەرکەوتووش بێت! ئەوا زۆر سەختە! هەرچەندە کەسەکەش لێهاتوو بێت، ئەوا هەر کاتێکی زۆری دەوێت و بودجەیەکی زۆری دەوێت! لەبەر ئەوەی کە هەموو ئەو بەرنامانەی کە بەکاری دەهێنێت هەمووی بە پارەیە! وە دەبێت لە کاتی بڵاو کردەنەوەشی ئەگەر ئینجنەکەی هی خۆی نەبێت، پارەیەکی زۆر بدات بە خاوەنی ئەو ئینجنانە،
٢. پێویستە هەموو مۆدێلەکانی یاریەکە بە سێ ڕەهەندی(ئەگەر یاریەکە سێ ڕەهەند بێت) دروست بکات و پاشان لە ناو گەیم ئینجنێکدا هەموویان ڕێک بخات و یاریەکە بەرهەم بهێنێت، کە بەڕاستی ئەمە ماوەیەکی زۆری ئەوێت و لەوەش ناچێت ئەوەنە سەرکەوتوو بێت!
٣. بڵاو کردنەوەی یاریەکە، کە پێ ئەچێت ئەمەیان لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی دیکەوە بیکات چونکە ئەمیش کاری زۆری دەوێت.
[b]شێوەی دووەم، بە هەرەوەزی:[/b]
ئەم شێوە کارکردنە، زۆر باوە و زیادتر بەکاردێت.
هەنگاوەکانی ئەم شێوازە:
١. لێرەدا ئەبێت چەند کەسێک کۆ ببنەوە و کۆمپانیایەک یان کۆمەڵەیەک دروست بکەن، بۆ بەرهەم هێنانی یاریەکە، پاشان ببن بە چەند گرووپێک، بۆ نموونە گرووپەکانی:
- دانەرانی چیرۆکی یاریەکە.
- دەستەی گرافیک و مۆدێلەکان.
- وێنە کێش.
- مۆدێلەر.
- دیزاینەر.
- تاقیکەرەکان.
- بڵاو کەرەوە.
چەندین گرووپی تریش بە پێی پێویستی یاریەکە و گەورەیی یاریەکە.
٢. دیارە ئەگەر کۆمپانیایەک بیەوێت کە ئیشەکەی(یاریەکەی) سەرکەوتوو بێت، پێویستە بۆ خێرا کردنی کارەکانی (گەیم ئیجنێک) دابمەزرێنێت، وەک لەسەرەوە باسمان کرد کە ئەو گەیم ئینجنە کاری چییە، وە زۆربەی گەیم ئینجنەکانی ئەمڕۆ بە زمانەکانی (C++, C) نووسراون.
بۆ ئێمەی کورد زیادتر لە هەر نەتەوەیەکی تر پێویستمان بە گەیم ئینجێکی خۆماڵییە! تا پاڵپشتی زمانی کوردی بکات.
لێرەدا لەوانەیە هەندێک کەس بفەرموون کە: "ئێمە گەیم ئینجن مان بۆ چییە؟ ئایا تەنها لەبەر ئەوەی پاڵپشتی زمانی کوردی ناکات، دەبێت ئینجن دروست بکەین؟ بۆ ناتوانین کە بە گەیم ئینجنە گەورەکانی دنیا کار بکەین؟"
وەڵامی ئەم پرسیارانە ئەوەیە کە:
ئێمە ئەتوانین بەکاری بهێنین! خۆ کێشەکە تەنها پاڵپشتی زمانی کوردی نییە، هەرچەندە لە ئێستادا هەندێک گەیم ئینجن پاڵپشتی ڕێنووسی زمانی کوردی دەکەن! بەڵام ئەو ئینجنانەی کە ئێستا بەرهەم هێنراون، بە گشتی بۆ بازرگانی و پارە پەیا کردن بەرهەم هێنراون و شێوەی بەکارهێنانیان تایبەت نییە بەیەک شێوەی یاری، بۆ نموونە: پێشبڕکێی ئۆتۆمبێت، شەڕ و ئەکشن، سەرکێشی...، وا دروست کراون کە بۆ هەموو جۆرە یاریەک ببیت، ئەمەس بەکار هێنانی قورستر دەکات.
بەڵام ئێمە ئەگەر کۆمپانیایەکی کوردی و خۆماڵی "ئینجێکی خۆماڵی" بەرهەمبهێنین! ئەوا کارەکانمان زۆر خێراتر دەکات! چونکە بە پێی پێویستی یاریەکانی کۆمپانیاکانمان تووڵ و ئامڕازەکانی بۆ دادەنرێت و زۆر قەرەباڵخ و تێکەڵ و قورس نابێت بۆ بەکار هێنان.
٣. دوای دروستکردنی "گەیم ئینجن" تەنها مۆدێلەکان دەمێنێتەوە کە بە شێوازی سێ ڕەهەندی دروستبکرێن و لە جێگای تایبەتی خۆیان دا بنرێن و چیرۆکێکی باش دابنرێت کە هەموو کەسێک لە دنیادا حەزی لێ بکات و یاری پێ بکات، چونکە ئەگەر تەنها بۆ کوردزمان بێت، ئەوا ئەو کۆمپانیایە ناتوانێت سەرکەوتوو بێت!
لە کۆتاییدا ئەوەی ماوە بیڵێم، چەند تێبینییەکە بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی یاری ئەگەر لە داهاتوودا شتێکی وا کرا لە کوردستان، تکایان لێ ئەکەم ئەم چەند خاڵە پەیڕە و بکەن(بێگوومان ئەگەر بۆ ئەو کاتە گونجا :) )، هەنێکیان ئەمانەن:
١. نابێت ئێمە بچین کۆمپانیایەک دابمەزرێنین و دەست بکات بە یاری دروست کردن بەڵام لە ئاستی یاریەکانی ٢٠٠٠ ی ڕۆکستار و نەوەکانی یوبیسۆفت بێت!
هەر چەندە ئێمە نوێین بۆ ئەم کارە، بەڵام پێویستە کە هەوڵ بدەین لە ئاستێکی باشدا دەست پێ بکەین و دوانەکەوین.
لەوانەیە لێرەشدا هەندێک بەڕێز بفەرموون کە : "ئێمە نوێین و لە سەرەتاوە هەر لە ئاستی یاریە کۆنەکانی ئەم کۆمپانیا گەورانەی ئێستای جیهانداین".
وە هەندێکی تر بفەرموون: "ئەمە شتێکی ئاساییە، کە لە چەند ساڵێک>٧، بکەوینە دوای ئەو کۆمپانیایانەوە!"
بەڵام من وەک خۆم ئەم دوو ڕایە بە هەڵە دەزانم! لەبەر ئەوەی کە ڤیدیۆ گەیم وەک شتی تر نییە! کە ئەگەر کەسێک/ کۆمپانیایەک دەست پێبکات بڕوات لە یەکەمەوە دەست پێکات! لەبەر ئەوەی ئەو کۆمپانیایانە زۆر لە مێژە دەستیان پێ کردووە و زۆربەی شتەکانیان بۆ ئێمە ئاسان کردووە، بۆیە ئەتوانین بە ئاسانی سەرچاوەیەکی داهاتی نوێ بۆ کوردستان بەهەم بهێنین.
وەڵامێکی تر: ڤیدیۆ گەیم، وەک شتی تر نییە! بۆ نموونە زمانی (C و بەتایبەتی سی++) چەندە کۆنتر بن هەر بەکاردێن و ئێستا زۆربەی ئینجنەکانی ئەمڕۆ هەر بەو زمانانە نووسراون، بەڵام (یاری) زۆر جیاوازە لەو شتانە! بێگوومان دەزانین ئەو کەسانەی کە یاری دەکەن بە گشتی %١٨-٢١ تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵییەوە وە %٦١یان تەمەنیان لە خوار ٣٥ ساڵییەوە، بۆیە کاتێک کە کۆمپانیایەک دەیەوێت یارییەک بەرهەم بهێنێت، پێویستە یارییەکەی لە ئاستێکی وایا بێت کە دڵی ئەو بەکار هێنەرانە ڕازی بکات و وایان لێ بکات کە ئامادەبن یاری پێ بکەن و بیکڕن، بەڵام ئەگەر لە کوردستان کۆمپانیایەکیش بۆ بەرهەمهێنانی ئەم یاریانە دابمەزرێت، بەڵام یاریەکانی لە ئاست ئاریەکانی پێش ٢٠١٠ بن و پیشاندانیان و کوالیتیان لاواز بێت و چیرۆکێکی باشی نەبێت، ئەوا هیچ کەسێک ئامادە نییە کە ٦٠$ بدات بەو یاریە! بەمەش ئەم کۆمپانیایە سەرکەوتوو نابێت و ڕەنگە لەناو بچیت.
بێگوومان کۆمپانیای نوێ و سەرکەوتوو زۆرن بۆ نموونە([url=http://en.wikipedia.org/wiki/PopCap_Games]پۆپکەپ[/url]) کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دامەزرا، هەرچەندە زۆر نوێش نییە، بەڵام لەچاو هەنێک کۆمپانیای تر زۆر نوێیە، بەڵام لەساڵی ڕابردوو و لە مانگی ڕەشەمێدا کە ئەکاتە ٢٠١٤ی زاینی یاری([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Plants_vs._Zombies:_Garden_Warfare]p. vs. z. :garden warfare[/url])(پێم وابێت یەکەم یاری سێ ڕەهەندی ئەم کۆمپانیایەیە, کە ئەو سەرکەوتنەی بەدەست هێنابێت.) یان بەرهەم هێنا، کە سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێنا(هەرچەندە تەنها بۆ ئامێرەکانی مایکرۆسۆفتە)، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی جێی سەرنجە سکیوریتیەکەیەتی!
٣. سکیوریتی، ئەمڕۆ ئەبێت هێندەی بەرهەمهێنانی یاریەکە گرنگی پێ بدرێت! چونکە ئەگەر یاریەکە توانرا کڕاک بکرێت و بە بێ نوسخەی ئۆرجیناڵ یاری پێ بکرێت ئەوا بەشێک ڕەنجی ئەو کۆمپانیایە ئەڕوات!
ئەوەی جێگای سەرنجە لەسەر سکیوریتی یاریە نوێیەکان ئەوەیە کە هەوڵ ئەدەن سکیوریتی خۆیان بەهێزتر بکەن و بەرەنگاری ئەو هێرشانە ببنەوە کە ئەکرێتە سەر یاریەکانیان، تا ئێستا دوو یاری نوێی([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Plants_vs._Zombies:_Garden_Warfare]p. vs. z. :garden warfare[/url] و [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Titanfall]Titnfall[/url]) کە ئەمساڵ بڵاوکرانەوە، بەشێوەیەک بەرهەمهاتوون کە ناتوانیت سوودیان لێ وەربگریت! تەنانەت ئەگەر نوسخەی ئەسڵیش بێت، دەبێت بچیتە ناو ئەکاونتی ئێکس بۆکس ڵایڤەوە تا بتوانیت یاری پێ بکەیت!
بەڵام ئەوەی سەیرە، ئێستا هەندێک کەس هەر یاری پێ ئەکەن بە نوسخەی کۆپی کراو(تەنانەت ماڵتی پلەیەریش!) کە نرخی لە یەک دۆلار کەمترە، کە ئەکات کەمتر لە %2 ی پارەی یاریەکە.
[b]لە کۆتاییدا هیوادارم سوود لەم بابەتە وەربگرین و کۆلێجی تایبەت لە زانکۆکانی کوردستان بۆ ئەم بوارە بکرێتەوە، بەلای منەوە کێشە نییە ئەگەر خوێندکارەکانی لە خوار ١٠ خوێندکاریشەوە بێت! بەڵام دڵنیام کە چەندین کوردی بەتوانا هەیە کە لەبەر نەبوونی بەشی تایبەت لەم بوارەدا، تواناکانیان ئەشاردرێنەوە و نامێنن...[/b]





- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش بێت
تەح تۆ چوی هەستی چەند ساڵەی منت جوڵاند من ئێستا 20 ساڵم لە كوردستانم هەرچی توانام هەییە بەفیڕۆچووە تا ئێستا بەس كاكە ئێمە تائێستا ناتوانین شت بە ئۆن ڵاین بكڕیم لە كوردستان وە بە ئۆنڵاین بیفرۆشین وە بەڕاستی ئەوەی تۆ باست كرد ورد و جوانە. دەستت.
ولله برا ئیتر ناكرێت من لە 3Ds max زۆر خۆم پێش خەریك كرد و بەڕاستی پێش كەوتم وە ئێستاش هەر باشم بەس كاكە ماڵەوە ئەڵێن هەموو ئەوە تەمەنەت لەسەر ئەوە داناوە و بە فیڕۆت داوە و من بۆ خۆم لە پۆلی 12م ئێستا چەند بیر ئەكەمەوە جێیەك بۆ ئەوە نابینمەوەبۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بەخۆم بدەم لە گڕافیك و دیزاین نازانم چەندی تێ ئەچێت ئەگینا ئەچمە دەرەوەی وڵات بۆیە لە مەجبورییان ئەبێت بچمە زانستی كۆمپیوتەر و یان پڕۆگرام سازی هەر چەنە لەویش زۆر خراپ نیم بەس فشەییە چونكە زۆرم حەز لێنییە. بەڕێزی برا بەڕاستی بوییە ماییەی هاندان سووپاس :) ان شاء لله ئەبییە مامەی هاندان بۆ كاری باش. :-)
دەستت خۆش براكەم هەڵبەت من وازم لەو شەریكە و شتەی ڕێكلام هێناوە كە پێشتر كارم لەگەڵ ئەكردن ئێستا ئیشی سادە ئەكەم دوور لە كۆمپیوتەر بەڕاستی ئەو شەریكانە 1) شتێكی داهێنەرانە نین جگەر لە (هاما) ئەویش گەورەبوو ئێستا بزبوو. 2)لە ڕێكیمیش ئەوەنە درۆی تێدابوو تاقەتم نەما. 3)ئێستاش لایخۆمان كەم ڕێكلامی ئاست بەرز ئەكەن و ئەوەی ڕێكلام ئەكات بەكورتە فیلم ئەیكەن بە هەنێك كەسی بەناو كۆمیدی ناسراو دەنا من ئێستا توانای كاری سینەمای گەورەم هەییە و توانای دروست كردنی ئەقلام كارتۆنم هەییە و چەندانشت ئەتوانم بەس ئیتر بۆهۆت ئەزانی خێزانیش گرینگە لەگەڵت بێت.
من و برادەرێك مونافەسەییەكی توندمان هەبوو من لەپێشیشبووم بەس ئیتر لەبەر خوێندن ماڵەوە ڕێگرییان لێكردم بەرەو پێش بچم ئەو كوڕەش ئێستا ئەستێرەی كەناڵی (ڕوداو ئێچدی)یە منیش بە بێزاری ئیش ئەكەم ئیتر..
بەس ئیتر خوا باشتری بكات.
خۆشحاڵبووم ئێمە كەسمان هەییە بەس هەموو بەس تاك نەفەرین نەك كۆمەڵ ئیتر...