کۆمپانیایەکی ئەنتی ڤایرۆس هاککرا
مەکۆی ئەنتی ڤایرۆسی بەناوبانگ Avast کەوتە بەرهێرشی هاککەرەکان و هاککرا، ئەم هەواڵە لایەن خودی کۆمپانیاکەوە پشتراسکرایەوە.
پێشخەرانی ئەم ئەنتی ڤایرۆسە ئاگاداری هەموو بەکارهێنەران دەکەنەوە کە تێپەڕوشە و زانیاری زیاتر لە ٤٠٠ هەزار بەکارهێنەران کەوتۆتە دەست هاککەرەکان.
هەرچەندە ئەو تێپەڕوشانە نهێنی دەکرێن، بەڵام هەندێک لەهاکەرەکان دەتوانن ئەو نهێنی کردنەش بشکێنن، تیپەڕوشەکان ببینن.
ئەم هێڕشە زۆر بەخێرایی ئاشکرا بووە، بەڵام نەتوانراوە دەستبەجێ بوەستێنرێت، چونکە تا ئێستا هۆکار و ئەو کەلێنە نازانن کە هاککەرەکە بەکاریهێناوە.
بەپێی کۆمپانیاکە زانیاری بانکی بەکارهێنەران پارێزراوە و دەست هاککەرەکان نەکەوتووە، بەلکو تەنیا ئەم زانیاریانەی خوارەوەیان بەدەستکەوتووە.
[b]نازناوی بەکارهێنەرا[/b]
[b]ناوی بەکارهێنەر[/b]
[b]پۆستی ئەلکترۆنی[/b]
[b]تێپەڕوشە[/b]
شایانی ئاماژەپێکردنە مەکۆی (فۆروم) ئاڤاست لەدوای ئەم هاککردنەوە لە کارکەوت، بەپێی [url=https://blog.avast.com/2014/05/26/avast-forum-offline-due-to-attack/]بلاگی ئاڤاست[/url] کە کێشەکەیان چارەسەرکرد، هەموو بەکارهێنەران دەتوانن بگەڕینەوە، بەڵام دەبێ تێپەڕوشەکانیان بگۆڕن.
[b]
[/b]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ئەگەر هەر هیچیشییان لێنەهاتبێت ئەوە ئەبێتە لە سومعە دانی كۆمپانییا.
جیهانی تەکەنەلۆژیای زانیاریش وەکو جیهانی ڕامیاری لێهاتووە، هەموو شتێک ڕوودەدات!!!
من هەرگیز پشتگیری وەشانەکانی Avastم نەکردووە چونکە پێم زۆر بەهێزنەبووە. لە دوای وەشانی Microsoft Security Essentials لە لایەن Microsoft Coroporationەوە دەستبەردای Kaspersky Internet Security بوومەو ئەوەی یەکەمیان بۆ خۆم و دۆستەکانم و خزمەکانم بەکاردێنم.