تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەمریکا خرایە لیستی دوژمنانی ئینتەنرێتەوە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2014/03/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

بە پێی Poynter وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لایەن ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوورەوە کراوەتە لیستی ئەو وڵاتانەی کە بە دوژمنی ئەنیتەرنێت هەژمار کراون.
ڕیکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنور (RWB) لە ساڵی ٢٠٠٦ وە، ساڵانە ناوی ئەو وڵاتانە دەکاتە لیستەوە کە بەربەست دەخەنە بەردەم ئازادییەکانی هاوڵاتیانیان لە بەکارهینانی ئینتەنرێت یان سنووردارکردن و سانسۆردانان لەبەردەم ئازادییەکانی تاک.
لە ڕاپۆرتی ئەمساڵ ٢٠١٤ دا ناوی ئەمریکاش خراوەتە لیستەوە، شانبەشانی وڵاتانی بەریتانیا، ڕوسیا، پاکستان، هندستان وە ئاثیوبیا.
ئەمانە لەیەکەم هەنگاودا ناویان لە لیستەکەدا نووسراوە، بەڵام بەگشتی ناوی ٢٠ وڵاتی لەخۆگرتووە لەوانە کۆریای باکوور و ئێران و سین و کوبا.
هۆکاری ئەوەی کە ناوی ئەمریکا خراوەتە ئەو لیستەوە، لەبەر سانسۆرکردن وئەو ڕووداوانەوەیە کە لەلایەن (NSA) وە ڕوویاندا لەوانە چاوەدیریکردنی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکانی سەرکردەکانی وڵاتان وە چاوەدێریکردنی هاوڵاتییە ئەمەریکاییەکان، دیارترینیان ئەو ڕووداوەی دەزگاحکومییەکان ئەنجامیاندالەگەڵ Edward Snowden.
تەماشای ئەم بەستەرە بکەن بۆ بینینی لیستی ناوی دوژمنانی ئینتەرنێت.

بۆچوونەکان

دەستخۆش، راپۆرتەکە زۆر ورد نیە، چاودێری ئینتەرنێت و تەلەفۆن لە زۆر وڵاتدا هەیە، پاساویشیان دژەتیرۆر و توندوتیژیە.
پێم وایە بۆ حکومەتەکەی خۆشمان دوژمنانی تەلەفیزۆن دروست دەبێ، ئەوە نیە nrt و کەناڵی تر تەشویشیان دەخرێتە سەر :)

زۆر سوپاس کاک ئاراس، بێگومان ئەوانەی لە لیستەکەدان، پێشێلکردنەکانیان جیاوازن.
ئەگەر بێینە سەرباسی تەلەفزیۆن، من دەمێکە دەپرسم ئەو هەموو کەناڵەمان بۆ چییە؟
٣ کەناڵی باش بەسە، پارەزۆرییە کەی خۆمان دەسەڵاتمان گرتە دەست بۆدجەیان هەمویان دەبڕین.