سیستەمی کارگێڕی Chrome OS لە کۆمپیتەری LG دا
کۆمپانیای بەرهەمێنی ئامێری ئەلکترۆنی LG بۆ یەکەمجار جۆرە کۆمپیوتەرێک نماییشدەکات کە سیستەمی کارگێری کرۆم لەخۆ دەگرێت.
سیستەمی کارگێڕی Chrome OS لەسەر بنچینەی وێبگەڕەکە داڕێژراوە و بە شێوەیەکی سەرەکی بۆلاپتۆپە هەرزان تەرخانکراوە.
ئەم کۆمپیوتەرەی کە کرۆم و کۆمپیوتەر بەیەکەوە دەبەستێت، بڕیارە لەمانگی ئاییندە نماییشبکرێت لە کۆنفرانسی ساڵانی CES لە لاسڤێگاس.
ئەم کۆمپیوتەرە کە پێی دەڵێن " هەمو لەناو یەک" پێکهاتووە لە مۆنیتۆرێکی ٢١ ئینجی جۆری IPS بە وردی 1920x1080 پیکسەل.پرۆسێسەرەکەی لەجۆری Celeron ی ئینتەل و ڕامەکەی ٢ گیگایە و پەپکەڕەقەی جۆری SSD بە قەبارەی ١٦ گیگابایت لەخۆ دەگرێت، هەروەها مشک و بڵندگۆ و وێبکامیرە و ڕایڵە و پۆرتی USB و HDMI لە خۆگرتووە.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
سیستەمەکەم لە سەر virtualbox بەکارهێناوە زۆر عەنتیکە و خێرایە app ێکى زۆرى بۆ ئامادەکراوە وابزانم داهاتوویەکى باشى دەبێت
من لەسەر سامسۆنگێکی ١١ ئینج گیرم خواردووە، ئێستا ٢١ ئینجی. سیستەمێکی خراپ کە نییە. ماویەتی پێ بگات. چەند پێوەکراوێکی باشی هەیە بەڵام زۆر کەمن. تەختەلیلی کوردییەکەشی تا ئێستا نەکەوتوەتە ڕێ.