کۆنگرەی ئەپڵ:دوو ئایپاد و دووماکینتۆش وەشێنرا
دوێنێ ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ، لەمیانەی کۆنگرەیەکی نوێی کۆمپانیای ئەمریکی ئەپڵ دا پەردە لەسەر چەند ئامێرێکی نوێدرا لەوانە:
ئایپادی Air وە ئایپاد مینی بەتایبەتمەندی Retina Display
هەروەها لە لیستی ماکینتۆشەکان هەریەکە لە ماکبووک پڕۆ بەتایبەتمەندی ڕێتینا دیسپلای بەڵام بە چەند گۆڕانکارییەکەوە. نرخی ماکپڕۆش دیاریی کرا کە بە ٢٩٩٩ دۆلار دیاریکرا کەلەکۆنگرەکانی پێشتر تایبەتمەندییەکانی ئاشکراکرابوون. هەروەها سیستەمی کارگێڕی ئۆ ئێس ئێکی ماڤەریکس هاتە بڵاوکردنەوە کە زیاتر لە ٢٠٠ گۆڕانکاریی جیای بۆ کراوە لەچاو وەشانی پێشوو (شێری کێوی).
لەم وەشانەی ئۆ ئێس ئێکس دا ئەوەی بەرچاوە دەبینرێت نرخەکەیەتی کە ئەمجارەیان ئەپڵ بە خۆڕایی (بێ بەرامبەر) بڵاوی کردەوە، هاوکات ئاپەکانی ئەپڵ لەوێنەی iWork و iLife نوێکرانەوە لە فرۆشگای نەرمەکاڵای ئەپڵ، وە ئامێری Apple TV یش سیستەمەکەی نوێکرایەوە.
ئەپڵ ئەم جارەیان وادیارە دەستكاری كیبۆردی كوردی كردبوو كە لەوەشانی پێشوەوە لەسەر بنەمای کیبۆڕدی کوردئیاتییگرووپی دایان نابوو! لە وەشانە نوێییەکەی ئۆ ئێس ئێکس وەک لەوێنەکەی خوارەوە دەرکەوتووە دیارە كە بەداخەوە لە ژێر شیفت جیاوازی هەیە لەگەڵ كیبۆردی کوردئیاتییگرووپ بەڵام هەر هەنگاوێكی باشە.


پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 49.25 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بۆ زانیاری زیاتر، upgrade بەرزکردنەوەکە گرنگەیەکی هەیە کە ئەوانەی هێشتا 10.6 بەکار ئەهێنن ئەتوانن یەکسەر بەرزی بکەنەوە بۆ ۱٠.۹. کێشەی پیتی ێی ناوەڕاستی کوردیش چارەسەرکراوە.

خۆ وەشانى
هەواڵێکی گرنگە،
کاک هیوا سوپاس بۆ نامەکانت و دیارە ئەمجارە تۆزیک بە گوێی تۆیان کردووە. وێنەی تەختەکلیلەکانتان لایە لە هەموو شێوەکان standard, shift, Alt؟
بژین
سلاو ھاوری یان
پرسیارێک بۆ دروست بوو ئەوەیش بۆ بەرزکردنەوەی وەشاندی ١٠.٧.٥ بۆ OS X Mavericks ئەپگرێدەکەم داگرتووە لە ماک ئەپ ستۆر کەوا خۆرایە
بەڵام ھێشتا دامنەمەزراندووە لەبەر چەند شتێک
١. ماکەکەم بەرمانەی زۆر دامەزراوە ئایە دوای دامەزراندن رەش دەبێتەوە ؟
٢. لە پارتیشنی جودا دا لەسەر ماکەکە ویندۆز ٧ بە جودا دامەناوە ئایە لەدەست دەمەم ئەگەر بەلی ھەتا باک ئەپی وەربگرم ئەوجا بەرزی بکەمەوە
٣.ئەگەر ھیچ لەم کێشانەم تووش نابێ تەنھا سیستەمەکە بەرز دەبێتەوە ئەوە راستەو خۆ بیکەم بێکشە
زۆر سوپاستان دەکەم بۆ وەلام دانەوەی دروست
تاقیم كردەوە بى كێشە بوو
سوپاس کاک لاوەند گیان بۆ وەڵامەکەت ئەوە دەزانم کەوا دەتوانم دوبارە دایان بگرەمەوە بەڵام کێشەى نێت لێرە هەیە مالیم ئاوا کرد ئەپلی هەموو بەرهەمان بۆى لە قەبارە زۆر قورسن دوبارە داگرتنیان کەمێک کات و کەمێک نێتى خێرای پێویستە
ئێستا کێشەم نیە لە نوێ کردنەوەکەیدا ئەوەی ویستم بێ کێشە بوو