تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پرسیارێک لەسەر وایەرلێس

kurdm84

Kurdm84

بڵاوکراوەتەوە

2013/09/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

من لە ئەڵمانیا خەتى Alice هەیە ئەمەوێت وایەرلێسەکەى ئیش پێ بکەم و بە مابایلەکەم بچمە خەت
وایەرلێسەکەم کارپێ کردووە بەڵام ئەو ژمارەیەى لە پشتى مۆدیۆمەکەم نوسراوە کە دەینوسم دەڵێت هەڵە
کێشەکە ئەوەیە زمانەکەى ئەڵمانیە و خۆشم باش ئەڵمانى نازانم
ئەمە وێنەى مۆدیۆمەکەمە لە جۆرى Alice 4421
وێنەیەکى لە گۆگڵ دەستم کەوت ئایە دەتوانم بکەم بە ئینگلیزى

زۆر سازدان هەیە لەسەر ئەو ئامێرە دەبێت تەماشای بکەیت:
- ئایا وایەرلێسەکە شارراوەتەوە؟
- ئایا وا دانروە کە تەنها یەک ئامێر بەکاری بهێنێ؟
- ئایا وا ساز دراوە کە لە ڕێی ناسراوە فیزیاییەکەی ئامێرەکەوە بڕیار بدا... و هیتر
ئەو شوێنە هێڵی گەرمیان هەیە، بە ئەلمان زانێک بڵێ قسەیان لەگەڵ بکا و لای خۆیانەوە تەماشای دەکەن و سازی ئەدەن.

سەرکەوتوو بن

کاک ئاراس سوپاس بۆ وەڵأمەکەت
تەنها کێشەکەى ئەوەیە ئەو سیریالەى لە پشت مۆدیۆمەکەیە کە داخڵى ئەکەم کۆنێکت نابێت واتە ئەنوسرێت هەڵەیە
نەخێر وایەرلێسەکە نەشاراوەتەوە
واش دانراوە کە جیهازى تر سودى لێ وەر بگیرێت
من چۆن پاسۆردى وایەرلێسەکە بگۆڕم بۆ شتێک کە خۆم بمەوێت؟

بە براوسەرێک بچۆ سەر بەشی سازدانەکەی لە ڕێی ناونیشانی alice.box
ناو و پاسۆردی داوا کرد ئەوە هی پشتەکەی بدە. ئەگەر کتێبی بەکارهێنانەکەیت لا نیە، فەرموو
https://static.dsl.o2online.de/selfcare/content/staticcontentblob/kundencenter/18900410/2012-01-11-20-13-48/data/Handbuch_Alice_WLAN_4421.pdf
لەویا لە لاپەرە ١٧ەوە باسی دەکات.
هەرلەویا گۆڕینی پاسۆرد دەبینیتەوە..