چەند پرسیارێکم هەیە هیوادارم لێرە وەلامی هەبێت
سلاو هاوڕێیان ئەگەر بە ئەرک نەبێت چەند پرسیارێکم هەیە ئەمەوێ ئاراستەی ئێوە بکەم
ئەویش ....
جیاوازی چییە لە نێوان کۆماند و تیرمنال ؟
بۆچی تیرمنال زیاتر گرنگی پێ دەدرێت ؟
وە چی لە کۆماندی مایکرۆسۆفت زیاترە ؟
ئایە لە ترمنال ی لینکس دەتوانم بەرنامە سازی بۆ سیستەمی مایکرۆسۆفت بکەم ، یان بۆ مۆبایلە شارەزاکان ؟
ئایە ئەگەر بمەوێ فەرهنگی کوردی -> ئنگلیزی دابڕێژم بۆ موبایلەکانی جۆری ئاندرۆید و ئایفۆن .. چ بەرنامەیەک سەرکەوتووە بۆ ئەم مەبەستە؟
ئایە جگەلە نێت بینس و ئیکلیپس هیچ بەرنامەیەکی تر هەیە بۆ بەرنامە سازی ئاندرۆید ؟
ئاسانترین بەرنامە بۆ فەرهەنگ دروست کردنی ئاندرۆید و ئایفۆن کامەیە؟
ئایە لە دۆت نێت ئەتوانم بەرنامە بۆ مۆبایلە شارەزاکان داڕێژم ؟
زۆر سوپاس بۆ وەلام دانەوەتان ، گروپێکی سەرکەوتون هەر بمێنن بۆ خزمەتکردن
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆ ئای ئۆ ئێس یان وەک خۆت گووتت بۆ ئایفۆن Xcode بەکاربێنه
تێبینی بۆ بەکاهێنانی Xcode دەبێت سیستەمی کارگێڕی ماک بەکاربێنیت بەکورتی دەبێت جۆرێک لە ماکینتۆش بەکابێنیت کە بە زمانی Objective C کاردەکەیت
بۆ یەندرۆیدیش خۆم شارەزاییم لێی نییه و تەنیا گوێم له ئیکلیپس بووه
زیادکردنێک بۆ قسەکانی کاکە لاوەند + دانیاڵ
۱. (لە لینوکس و ئەوانەی وەک لینوکسن) مەسەلەکە قوڵە و قوڵیش نیە، ترمیناڵ بنەڕەتیە و کۆماند و ئەوانی دیش هەڵپێچ (wrapper)ن
۲. لەبەر ئەوەی بنەڕەتی ترە؟ نازانم
۳. خوایان یەکە. بەڵام گرنگ ئەوەیە بزانی بۆ خۆی مایکرۆسۆف تا ۲٠٠٠ شتێکی هەبوو MSDOS دوای ئەوەش شتێکی تر. بەڵام زۆر جیا نین. ترمیناڵی لینکوس و ماک و دوانەکەی مایکرۆسۆفتیش هەموو هەر بە CLI ناسراون
٤. نازانم بۆچی شتی وا بکەیت، ئەی بۆ لە مایکرۆسۆفت نایکەیت؟ بۆ وەڵامی پرسیارەکەشت ئەبێ "بەرنامە سازی" پێناسە بکەیت یەکەمجار بەڵام بە گشتی نازانم C# و ئەحبابەکانی لەسەر لینکوس ژیانیان چۆنە. بەڵام ئەگەر بۆ نمونە Java یان C و C++ دروست بکەیت ئەوا هیچ کێشە نیە
۵. ئەو [url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/skeuomorphism]قاموسە[/url]، ئەگەر کرا "ووشەکان" ئامادە بکە، دڵنیات ئەکەم بە بەلاش خەڵک هەیە بۆمانی دروست بکات. بەڵام یەک یەک وەریان گرە جارێ سەرەتایەک لە ئاندرۆید فێربە..دڵنیام ڕێبەری کوردیش هەیە بەڵام ناگەڕێم بۆت
٦. قسەکەکی کاکە دانیاڵ، بەڵام لە ڕاستیا هیچ ڕێگرێک نیە لە ترمیناڵەکەوە نەکرێت.
۷. نازانم
۸. نازانم
پ. ئایە لە ترمنال ی لینکس دەتوانم بەرنامە سازی بۆ سیستەمی مایکرۆسۆفت بکەم ، یان بۆ مۆبایلە شارەزاکان ؟
و. ئەگەر مەبەستت بەکاربردنی vi و emacs بیت وەکو دەستکاریکەر و دروست کردنی پەڕگە، بۆنا، دەتوانیت پرۆژەش دروست بکەیت و هەر لەسەر تێرمیناڵەکەشەوە وەریانبگێرێت و بەرهەمێکی وەکو ناوت بردوە، فەرهەنگێک چی بکەیت.
ئەم دوو وتارەم بخوێنەوە، لەوەیە بیرێکی ترت لا زۆر بکەن:
[url=http://zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=478]++C له ژێر لینوكسدا - بەشی یەكەم[/url] [url=http://zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=500]++C له ژێر لینوكسدا - بەشی دووەم[/url]
ئەم پرسیارە بۆ کێیە؟؟
ئێستا من داوایەکم هەیە لە جەنابتان -> بەڕێزتان وەک مامۆستایەک ئەتوانن خولی فێربونی زمانی جاڤا و سی دەبل پلەس و ئەمانە بکەنەوە ؟
ئەگەر لەمن کرابێ، لەم دەمەدا ناتوانم. کۆمەڵێک بابەتم لە زکورد هەیە لەسەر بەرنامەداڕشتن، و لە وێبیشدا کتێبی ئەلیکترۆنی و سەرچاوەی تر زۆرن، بیانخوێنەوە و بەکرداریش خەریک بە. پرسیاریشت هەبوو، لێرە بیکە وەڵامت بۆ دەنووسرێ. زۆرجار شارەزایی لە سەلیقەی خۆتەوە دروست دەبێت.
برایان سەلام . بۆ گۆڕینی وشەی نهێنی داوای وشەی نهێنی ئێستام لێ دەکات و دوایی وشەی نهێنی نویشی دەوێ . لەم دو بوارە دا چی بکەم ؟