تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

باڵمەر دەستی لەکارەکەی دەکێشێتەوە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/08/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

بە پێی ئاژانسی دەنگوباسی Computer World ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت لە پەیامێکی چاوەڕواننەکراودا ڕایگەیاند، کەوا [b]سیتیڤ باڵمەر[/b]ی بەرێوەبەری مایکرۆسۆفت بە پۆستیکی ئەلکترۆنی ئاگاداری هەموو کارمەندانی مایکرۆسۆفتی کردۆتەوە کەوا لەماوەی ١٢ مانگی داهاتوودا دەست لەکارەکەی دەکێشێتەوە وەکو بەڕێوەبەری مایکرۆسۆفت.
هەروەها ناوبراو لە نامەکەیدا دەڵێت، مایکرۆسۆفت لە قۆناغ و گۆڕانکاریەکی گرنگدایە لەم کاتەدا، هیوادارم لەئاییندەدا لە گەشەکردنەکانی بەردەوام بێت.
بەرپرسانی مایکرۆسۆفت کۆمیتەیەکیان پێک هێناوە بۆ دۆزینەوەی بەڕێوەبەرێکی نوێ، یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەکە[b] بیل گەیتسی[/b] بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیاکەیە.
Steve Ballmer لە ساڵی ١٩٨٠ دامەزراوە و بۆتە بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ساڵی ٢٠٠٠.

بۆچوونەکان

بەهیوای ئەوەی بەڕێوەبەرێكی باشتر بۆ مایكرۆسۆفت دەستنیشان بكرێت، پێم وایە بەمدواییە مایكرۆسۆفت هەنگاوی باشی ناوە و، گۆرانكاری باشی كردووە، بەلای منەوە لە ئێستادا بینگ باشترین ماتۆری گەڕانە و، (outlook) كە پشتگیری زمانی كوردیش دەكات باشترین نامەی ئەلەكترۆنییە و، هەروەك بەپێی ئەزمونی خۆم سكای درایڤ زۆر لە دۆرپ بۆكس و سوگەرسینس و گوگڵ درایڤ باشترە، ئەوە سكایپیش لەولاوە بوەستێ.

هەر مەپرسە، لە خۆشی و سەرکەوتندا دەستی لە کارکێشاوەتەوە.
:)

شوکر بۆ خوا هەڤاڵە کۆناکانمان دی !
دایکی سویسی و باوکی ئەمریکی( لە کۆمپانیای فۆرد کارمەند بوو )، لە شاری میشیگان-دیترۆیت- ١٩٥٦ لە دایک بوو ! سێ مەنداڵی هەس !.لە مەسمەتیک و ئابووری لە زانکۆی هاروارد کارناسی هەس !
-لە ساڵی ١٩٨٠ سێ ساڵ پێش لەدایک بونی من لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دامەزرا (٣٣ ساڵ پێش )!ئەویش لە پڵەی بەرزی بەرێوەبەری .
- لە ساڵی ٢٠٠٠ دوای خواحافیزی کاک بیل جێگای ترخان کرد! بڕیارەکانی زۆر بەهێز بوون بۆ پێشبردنی مایکرۆسۆفت تەنانەت لە کاک بیلیشی باشتر بوو!
- ئەو بوو کە مایکرۆسۆفتی برد بەرەو Xbox، Outlook.com، Windows phone !windows 8
- شێوەی بەرێوەبردنی زۆر بەهێز و زۆر لاواز نەبوو !بەدڵنیایی کارەکانی مایکرۆسۆفتی سەقەت نەدەکرد.ئە مەش لە مامۆستاکانی هاروارد فێر بەبوو !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/GXS1.jpg[/img]
- تایبەتمەندیەکانی دوو شت بوون : ١- کاری زۆر ٢- ئەنەرژی زۆر بە پێشکەوتن !
- زۆر حەزی لە کوڕە گەورەکەی واتە مایکرۆسۆفت دەکرد ! بە شادمانی هەمیشە باسی دەکرد. ژیانی لە پێناو ئەو دانا !
- پارەی ژیانی بە کار و داهاتی کارمەندی بەدەست هێنا کە گەیشتە ١٥ ملیار و بڕێک واتە ٥١ەمین دەوڵەمەندی جیهان .زۆر قسەی پێمەکەن بڕاستی بە زەحمەت بەدەستی هێنا باوەڕ ناکەن ئەمەش ئافیسەکەی :
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/HME.jpg[/img]
تا لەبیرم نەچووە زۆر ڕقی لە رەقیبەکانی بوو بەتایبەت لینووکس و ئەندرۆید بۆ وێنە دەیگوت :
لینوکس :شێرپەنجە بۆ مافی "مالکیت معنوی" . کار کردن بە ئەندرۆید زۆر دژوارە دەبێت بجیتە زانکۆ ! بەڵام ئەمان هەر لە روو دەیگوت.زۆر حەزی لە basketball بوو !بەڵام هەر کات بۆی یاپراخی دراوسێکەی( کە کابرایێکی کورد بوو) دەبیست نەدەچوو بۆ وەرزشەکەی.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/AF-.jpg[/img]

پاشکۆقەبارە
Image icon GXS1.jpg19.97 ک.ب.
Image icon HME.jpg28.49 ک.ب.
Image icon AF-.jpg27.29 ک.ب.

دەستەکانتان خۆش بیت بۆ ئەم هەواڵە و زانیارییە سەرکەوتوبن

هەواڵەکە دەماری تری دەرکەوت. باڵمەر دەرکراوە بە نزیکەیی و زۆر فشاریان خستۆتە سەر و تەنانەت بیڵ گەیتسیش پشتی نەگرتووە.
http://www.golem.de/news/microsoft-ballmers-abschied-bei-microsoft-lief-nicht-glatt-1308-101197.html