تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گۆڕانکاری لە تۆڕی موزیکی کوردی soloset.net

kurddata2006

Kurddata2006

بڵاوکراوەتەوە

2013/07/09

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

ماوەیەک لەمەو بەر هەواڵی دەست بە کار کردنی یەکەم تۆڕی کۆمەڵایەتی موزیکی کوردی سۆلۆسێت مان بە پتر لە ١٠٠ تایبەتمەندی پێ ڕاگەیاندن . لە ماوەی ٧ مانگ کاری ئەزمونی توانی زیاتر لە ٧٠ گۆرانیبێژ - گروپی موزیکی کورد و زیاد لە ٦ هەزار هەژمار لە دەوری خۆی کۆ کاتەوە .
ڕۆژی دووشەممە ٨ی جولای ئەم تۆڕە بە ڕۆژ بۆوە و کۆمەڵێک گۆڕانکاری بنە ڕەتی و تایبەتمەندی تری پێوە زیاد کرا کە لێرە دا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین :

چوونە ژوورەوە و کردنەوەی هەژمار بە فەیس بووک : ئێستا دەتوانی هەژماری فەیس بووکەکەت بە کار بهێنی بۆ کردنەوەی هەژمار لە سۆلۆسێت دا
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Screen%20Shot%202013-07-07%20at%2011.04.01%20PM.png[/img]

ستایل و شێوەی نوێی تایم لاین : تایم لاینی نوێی سۆلۆسێت جیا لەوەی لە ڕووی ستایلەوە نوێ کراوەتەوە ، تایبەتمەندی وەک لایک و کۆمێنت و هاوبەش کردنی دووبارەی بڵاو کراوەکان و ... پێوە زیاد کراوە . تایم لاین لە هەر دوو بەشی Dashboard و community دا گۆڕانکاری بە سەر دا هاتووە.

[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/timeline.jpg[/img]

سەرخستن و هاوبەش کردنی وێنە :
ئێستا بە کارهێنەرانی تۆری موزیکی سۆلۆسێت دەتوانن وێنە لە سەر پرۆفایلەکانیان سەرخەنو لەگەڵ هاوڕێکانیان هاوبەشی کەن .
لە تایبەتمەندیەکانی بەشی وێنە: تاگ کردنی کەسانی تر ، پێزانینی دەم و چاو (face detection) ، هاوبەش کردن ، لایک کردن،کۆمێنت نوسین و دەستە کردن بە ئەڵبۆم

[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/photos.jpg[/img]

ڕاژەی لینکی دەرەکی لە بڵاو کردنەوەی پۆست (Link detector)
جیا لە نوسینی تێکست و سەرخستنی ڕاستەوخۆی وێنە لە بەشی بڵاو کردنەوەی بابەت (ستاتوس) ڕاژەی لینکەکانیشت دەکا :

[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Screen%20Shot%202013-07-09%20at%2012.53.31%20PM.png[/img]

لە تایبەتمەندی تر کە زیاد کراو :
بانگهێشت کردنی هاوڕێیان لە ڕێگەی هەژمار لە سێروێرەکانی وەک فەیس بووک ، جیمایل ، یاهوو و ...
زیاتر لە ٤ بەرابەر خێراتر
گەڕان بە دوای بە کارهێنەران
چاک کردنی پلای لیست
هۆشمەندتر بوونەوەی سیستەم .
چاک کردنی باگەکانی Notifications و Player
و ...
سەرنجی ئێوە دەبێتە هەوێنی باش تر کردنی ئەم تۆڕە.
سپاس

بۆچوونەکان

دەستان خۆش کارەکانتان نایابە بژین.

کارێکی جوانە لەشتان ساغ بێت.
بە ڕای من پێش هەموو شتێک پێویستی بە زمانی کوردی هەیە.

دەستان خۆش بێت بەس من پێموایە واباشترە کە بە application بۆ هەردوو سیستەمی ios&Android دروست بکەن زۆرباشە

دەستخۆش، ئەگەر گرنگی بە وردەکاری ئەلبوم و شتەکان بدرێت زۆر نایابە، وەکو هۆنراوە (lyric) ناوی گۆرانی و ساڵی دەرچوون و دەربارە و ..هتد.

بژین.

دەست خۆش بەڵام بۆ سایتەکە بە زمانی کوردی نیە؟؟؟؟؟؟؟؟؟

دەستخۆش و ماندوو نەبن زۆر باشتر بوو !

کاک ڕاستی ، وەڵڵا دەرفەت نیە ئەگینا هەر وا دەکەین ، هیوادارم بەم زووانە لەم باگ و ماگە نەجاتمان بێ و دەست بکەین بە ئاپەکان .
کاک کوردیش ئیگڵ : وەڵڵا بەشێکی زۆر ئەو زانیاریانە دەبێ کەسی ئاپلۆد کار واتە خاوەنی گۆرانیەکە بینوسێ . کاکە ناینوسن چیان لێ بکەم . بەشێک هەر بە زۆر پێیان دەنووسم .
کوردپاوەر ، وەڵڵا ئێستا هەیکەڵی سایتەکە ماویەتی تەواو بێ ، با لا کاری تەکنیکیەکەی تۆزێک دەرباز بین جا کوردی زیاد دەکەین.
کاک قەزوان وابزانم خۆت بە تەبیعەت زۆرت حەز لە سۆشیاڵ نێتوۆرکە ، هیوادارم بە دڵت بووبێ . ؛-)