تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

Kurdish Unicode Keyboard

Şawdêr

Şawdêr

بڵاوکراوەتەوە

2013/07/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

بەڕێزان ئەو کاتەی ھەموو لایەکتان باش
تا ڕادەیەک ئاگادارم کە بابەتی تەختە کلیلی کوردی ناوەڕاست تاووتوێ کراوە بەڵام چەند پرسیارێکم هەیه.‏
گەر پرسیارەکانم دووپاتن، پێشەکی داوای لێبوردن دەکەم و مەبەستیشم نییە کاک «[b]‏بەردەقانی[/b]»‏ بەڕێز ماندووتر بکەم، چونکە بەڕێزی لەسەر ئەم کارە تووشی ماندووبوونێکی زۆر ھاتوو.‏
مەبەستمه تاوەکو تەختەکلیلێک بۆ کەڵکی کەسیم درووستبکەم.‏

١.‏ ئایا پلانی پەسەندکراوی تەختەکلیلی یونیکۆدی کوردی ناوەڕاست بوونی ھەیە؟
٢.‏ ئایا ڕاستە کە ئەم ژمارانە ٤، ٥، ٦، عەرەبین‌و کوردییەکەی دەبێ بەمجۆرەیە ۴، ۵، ۶ بن؟
٣.‏ ئایا کەڵکی پیتی «‏ى(Shift+b)»‏ چییه کە لەناو تەختەکلیلی کوردئایتی‌دا دانراوه‏؟
۴.‏ ئایا ئەم پیتە ‹ ٶ›‏ (‏U+0676)‏ لەکوردی ناوەڕاست‌دا ھەرگیز کەڵکی ھەیە؟
ھەروەک پێشتریش لێرەدا باسم کردبوو، گرینگییەکی بەرچاوی دیکەی تەختەکلیلی کوردئایتی ئەوەیە کە تا ئاستێکی بەرچاو بۆ نووسینی زمانی فارسیش بە کەڵکە.‏
بەسوپاسەوە
شەودێر

کاکە شەودێر
1. تێ نەگەشتم بەڵام ئەگەر مەبەستت ئەوە بێت تەختەکلیلەکان لەسەر چ بنەمایکی "پەسەندکراو/ستاندارد" دروست کراون، وەڵامەکەی نەخێرە چونکە کاتێ من خەریکی نوسەرەکەی ئاپی یادگاری هەڵەبجە بووم ئەو داوایەم ناردە لای هاوڕێیان. مەسەلەی ستاندارد خەفەتێکی ۱۲ ساڵیە وابزانم ئەگەر ۱۵ نەبێت.
۲. ئەگەر واش بێت باوەڕ بکە جارێ ک جێگای خۆی نەگرتوە تا خۆمان ئەوەنەی تر ناشیرین بکەین و قسەیەکی لەو جۆرە بکەین. بریا تۆ سەرچآوەکەت دانایە تا منیش شتێک فێر بم
۳. ئەمەیان لەگەڵتم. لانی کەم بزانین کاکە سیا ڕونکردنەوەیەکی لایە، چونکە لە ماکەکەش وایە. لە یادگاری هەڵەبجە، دوبارەی تێدایە ئەبێ چاک کرێت بەڵام هەوڵمداوە QWERTYیەکەی ئەپڵ چۆنە وای دانێم بەڵام بە لەبەر چاوگرتنی کیبۆردی کوردئایتی بۆ ماک
٤. وابزانم ئەمە و ئەوانی تریش بۆ نوسینی ئەرەبی دانراون. دەنا ئاشکرایە نەخێر لە کوردی ؤ وەک پیت نیە
من فارسیم پێ نەنوسیوە بەڵام ئەکرێ پێشنیاری تریش هەبێت بینوسیت.
سوپاس بۆ تۆش.

کاک ھیوا دەستەکانت خۆش بێ و زۆڕت لێ مەمنونم بۆئەوەی کاتی خۆت تەرخان کردو و وەڵامی پرسیارەکانت دایەوە
١.‏ بەڵێ مەبەستم ھەر ئەوەیە کە بەڕێزتان ئاماژەتان پێ کرد
٢.‏ منیش بۆخۆم تا ئێستا بەڵگەیەکم بۆ سەلماندنی نەدۆزیوەتەوە و پێموایە ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئێمە لە ئێران خومان بە شێوازی فارسییەکەی گرتووە و بەڕێزانی بەشی عێراقیش بە شێوازی عەرەبییەکەی like fish & chips english style