تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

لیستی نەرمەکاڵای سەرچاوە کراوە بۆ حکومەت

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2013/07/27

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

 

[url=http://tinyurl.com/pe8dvrz]ئەم بەستەرە ڕاپۆرتێکی[/url] ئامادەکراوی ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیایە مانگی چواری ۲٠۱۲ ئامادە کراوە.
ئەکرێ دەوڵەتۆکەیەکی وەک کوردستانی ئێراقیش سودی لێ وەرگرێت. لیستی بەرنامە بەلاشەکان بە پێی جۆرەکانیان لیست کراون. خۆ ئەگەر تەنها وەرگێڕانیشی بخرێتە بەردەست حکومەتێک هێشتا پێی لە مایکرۆسۆفت و بەڵاکانی نە ئاڵاوە، ئەکرێ لە داهاتوو ملیۆن یان ملیارەها دۆلار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
لەمە گرنگتر مەسەلەی خوێندن و پەروەردەکردنی ئەو دام و دامەزراوانەی کە پەیوەندیان بە پرۆگرامکردن و بەرنامەسازیەوە هەیە زۆر گرنگە بزانن کە ئەوان بەرپرسیارن لەوەی کە دەرچوەکانیان چی فێرکرێن دواتر ناچار ئەبن شتێک دروست بکەن کە لەگەڵ توانا و ئەوەی فێری بوون بگونجێت.
لێرە تەنها "کورتەی" ئامانجەکانی ڕاپۆرتەکە بۆ ئێوە وەر ئەگێڕم بەو هیوایەی ئێوەش لینکی بابەتەکە بگرنە بچوک و گەورە کاربەدەستی هەرێمی کوردستانی ئێراق:
۱. ئەم ڕاپۆرتە بژاردەی تێدایە لە سەرچاوە کراوە بۆ بەکارهێنان لە لایەن حکومەتەوە
۲. ئەم ڕاپۆرتە ئامادە کراوە لەبەر ئەوەی ئەزانرێت کەوا سەرچاوە کراوە بە گشتی لەلایەن حکومەت و هەروەها کەرتی تایبتەیشەوە زۆر کەم بەکاردێت.
۳. بژاردەکان بۆ ئەوە ئامادەکراون تا بەکار بێت لەلایەن حکومەتەوە کە هانی دابینکارانی نەرمەکاڵاکان بدات تا سەرچاوە کراوە لەبەرچاو گرن پێش ئەوەی بیر لە دیزاین کردنی چارەسەر و خزمەتگوزاریەکانیان بکەنەوە.
٤. ئەم ڕاپۆرتە مانای هەڵبژرادن و بایەخی دان بە لایەنێک یان لایەنانێک نادات. ...هتد
۵. لیستەکە لەگەڵ وەپێش چوونی کاتدا پێویستی بە تازەکردنەوە هەیە....
نەمتوانی ڕاپۆرتەکە باربکەمە ئێرە لەبەر سنوردارێتیەکانی ئێرە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک هیوا، لە راستیدا گرفتی ئێمە پارە و تێچوونەکان نیە، ئەوەی من دەیبینم کەمی خەلکی شارەزا و کەمی خەڵکی دڵسۆزە لە کوردستاندا.

[color=#000000]سوپاس کاکە ئاراس وەک جەنابت ئەزانی سەرچاە کراوە تەنها خەرجی پێشەکی کەم ناکاتەوە، لەو گرنگتر سەلامەتی و زۆ لایەنی ترە[/color]

دەستەکانت خۆش بێت.
نزیکەی 40% ی ئەو دامودەزگایانەی کار لەگەڵ داتای جوگرافییدا دەکەن لە دانیمارک، ئەو پرۆگرامانە بەکاردەهێنن کە لە بەشی Geographic & Mapping دا ناویان هاتووە، ئەم ڕێژەیەش بە بەردەوامیی لە زیادبووندایە. (بە پێی ئەو زانیارییانەی من لە ڕێی کارەکەمەوە هەمە)
بە شێوەیەکی گشتیی بەکارهێنانی نەرمەکاڵای سەرچاوەکراوە لە دانیمارکدا 46% بووە لە ساڵی 2011 دا. [url=http://www.computerworld.dk/art/215045/det-offentlige-danmark-gaar-open-source-amok]سەرچاوە [/url]

دەستەکانت خۆش کاک هیوا
لە کوردستانیش هەوڵ دراوە تا بکرێت نەرمەکاڵای سەرچاوەکراوە بەکارببرێت. وەک کاک ئاراس باسی کرد، کێشە لە نەبوونی خەڵکی شارەزایە. بەڵام دڵنیام هەر بەم زووانە ڕێنمایی بەم مەبەستە دەردەچێت.

بەقوربانە کە پێتان گوتن، مەڵێن ئەمە سەرچاوەکراوە و ئۆپن سۆرس و شتی وایە، چونکە تێناگەن و ڕێک ڕەتی دەکەنەوە، هەر بڵێی ئەوە بەلاشەیە باشترە.

دەستخۆش کاک هیوا، ماندوو نەبی.
بژین.

کاک بەردەقانی هەواڵێکی دڵخۆشکەرە. منیش کاتی خۆی کە www.kosc.org م داناهەر بەو هیوایە کە سەرچاوەکراوە باشتر بناسرێ و پەی پێ بەرن..

زۆر لە کاتی خۆیدا پۆرتمان ئەشکێنن. http://kurditgroup.org/comment/79028#comment-79028

دەستخۆش کاک هیوا !