تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

'لیفلێت': پاکەیجێکی نوێ بۆ نیشندانی نەخشە

هێمن

هێمن

بڵاوکراوەتەوە

2013/07/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

'لیفلێت' پاکەیجێکی سەرچاوەکراوەی جافاسکریپتە بۆ نیشاندانی نەخشە لە 'ویب' دا. ئەوەی جیای دەکاتەوە بۆ نموونە لە [url=http://openlayers.org/]'ئۆپن لەیەرس'[/url] دیزاینکردنێتی بە تایبەتیی بۆ بەکارهێنان لە مۆبایلدا، بەوەی کە قەبارەکەی بچووکە و تەنها پشتگیریی [url=http://leafletjs.com/features.html]کردارە بنەڕەتییەکانی[/url] بەکارهێنانی نەخشە دەکات.
'لیفلێت' هێشتا نوێیە، ڤێرشنی 0.6.2 ی لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا دەرچوو، تواناکانی HTML5 و CSS3 بەکاردەهێنێت و لە زۆربەی ویبگەڕە نوێیەکاندا ئیش دەکات.
یەکێک لە کۆمپانیاکانی دانیمارک لە بواری 'جی ئای ئێس'دا هەر لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی بۆ نیشاندانی زانیاریی دەربارەی باجدانی کۆمپانیاکان، دەتوانن [url=http://www.firmaskat.dk/]لێرەوە[/url] گورجی و سادەیی ئەم پاکەیجە ببینن لە نیشاندانی داتاسێتێکی لەو چەشنەدا.

بۆچوونەکان

سوپاستان دەکەم. نازانم بۆچی لە کاتی زیادکردنی وێنەکەدا بەشی سەرەوەی پەڕیوە، ئەمە ئەو وێنەیەیە کە من ناردوومە.

پاشکۆقەبارە
Image icon leaflet.png168.4 ک.ب.

کاکە هێمن سڵاو. ئەمڕۆ ئەزانم ئەگەر وێنەکەت 582 بە 291 نەبێ دروپاڵ "ڕیسایز"ی ناکات بەڵکو "کلیپ"ی ئەکات. هەرچەن لە "فول ڤیو" پێم وایە "ڕیسایز"ی بکات. واللە اعلم. ئێستا باشە وابزانم؟

دەستەکانت خۆش بێت.

دەستخۆش کاک هێمن بۆ ئەو هەواڵە، هیوادارم کە لە داهاتوودا یەکێک لەو سیستەمە کراوانە بکرێنە کوردی و لە کوردستاندا تەواو سوودی لێ وەربگیرێت.