گووگڵ ڕێژەی بیرگەی خۆڕایی بەرزکردەوە بۆ 15GB
گووگڵ لە مانگی ئایاردا بەڵێنی دا کە 10GB تر بیرگە ببەخشێت بە بەکارهێنەرانی G -mail ، لە بەرئەوە هەر بەکارهێنەرێک دەتوانێت تا ١٥ گیگابایت بیرگەی سەرهێڵ بەکاربهێنێت بەخۆڕایی.
هەروەها گووگڵ نرخەکانیشی داشکاند بۆ ئەوانەی بیرگەی زیاتریان پێوسیتە، هەر بەکارهێنەرێک دەتوانێت ڕیژەی ١٠٠ گیگابایت بکرێت ، مانگی بە ٥ دۆلار وە بڕی ٢٠٠ گیگابایت بە ١٠ دۆلار، بەڵام پێشتر نرخی ٢٥ گیگابایت بە ٥ دۆلار بوو.
ئێوەش دەتوانن [url=https://www.google.com/settings/storage/summary/?hl=no]لــــەم بەســــتەرە[/url] بزانن چەندتان بەکارهێناوە.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ئەوە كارێكی باشە، بەر لە گوگڵ درایڤ دۆرپ بۆكسم بەكاردەهێنا، بەڵام ئێستا لە گوگڵ درایڤ و سكای درایڤ سود وەردەگرم.
ئەوە كارێكی باشە، بەر لە گوگڵ درایڤ دۆرپ بۆكسم بەكاردەهێنا، بەڵام ئێستا لە گوگڵ درایڤ و سكای درایڤ سود وەردەگرم.
ئای چەند باشە لۆ ئەمن.
شتێکی زۆر باشە وابزانم ئەوەش لاسایی Outlook دەکاتەوە بەڵام بە کوالێتێکی بەرز.
بەڕاستی کارێکی باشه ماوەیەک پێش ئێستا لە iCloud ی ئەپڵ پلانی10GB م کڕی ساڵانه ٢٠ دۆلار!! کەچی گووگل پلانی 100GB ساڵانه دەکاته ٥٩ دۆلار وە پلانی 50GB لە iCloud ساڵانه ١٠٠ دۆلارە!! وە بەرزترین پلانی گووگل 200GB ساڵانەی نزیکەی ١٠٠ دۆلاره بەڕاستی سێوەکەی ئەمریکا قۆڵبره