ئاپی یادگاری هەڵەبجە وەشانی 0.2
دوای ماوەیەکی زۆر لە کاری پچڕ پچڕ، ئاپی یادگاری [url=https://itunes.apple.com/gb/app/halabja-memorial/id539627372?mt=8]هەڵەبجە لە ئاپ ستۆری[/url] ئەپڵ ئێستا نوێکرایەوە. لەم وەشانەدا و بۆ یەکەمجار ناوی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە دانراوە و ئەکرێ بە دوای ناوی خۆشەویستان و شەهیدانتان بگەڕێن لەوێ. ئەمەش دوای هاریکاری دەزگای مۆنومێنتی هەڵەبجە هات و لە ئاپەکەدا سوپاسی لایەنە بەشدار بوەکان تا ڕادەیەک کراوە.
ئەمەش هەندێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانەیە:
۱. دیزاینی ئایپاد + پشتیوانی iPhone 5 Retina Display
۲. کیبۆردی کوردی لە نوسەر ئێستا [url=https://github.com/layik/Custom-iOS-Keyboards]ئەم کۆ کۆدە بەکارئەهێنێت[/url]، کە لەبەر ئەوەی Kurdidsh Writer نەما سوکە نیەتێک هەیە، کەجارێ ماویەتی ببێت بە پلان، کەوا کۆدی نوسەرەکە جیاکرێتەوە لە ئاپی یادگاری هەڵەبجە و وەک نوسەری کوردئایتگروپ لەوێ دانرێت، یاخود هەردوکیان هەبن. بەڵام فشار کردن لە ئەپڵ لای هەرکەسەوە بێت جێگای دەست خۆشیە و یەکێ لە پاڵنەرە گەورەکانی پشت ئەم چەن دێڕ کۆدەی ناو ئاپەکەیە.
۳. لەم وەشانەدا گالەری کرا بە یەک و چیرۆکەکان لە یەک بەشدا دانراون، بە دوو دیزاینی جیاواز بۆ ئایفۆن و ئایپاد
٤. ئەم وەشانەش بەبێ بابەتی کوردی بڵاو کرایەوە کە بە داخەوە لەبەر ئەوەی پێم خۆشە بابەتەکان تۆزێک زیندوو کەمتر گێڕانەوەی ڕوداوەکە بن نەک بە شێوەیەکی کلاسیکی لەوێ هەبن بۆیە نەکرا/کات نەبوو بەشی کوردی تێدا دانرێت.
۵. بەداخەوە لەبەر ئەوەی وەشانی پێشتر کەمترین وەشانی iOS 5 ی داواکردبوو ئەم وەشانەش نزمترین سیستمی کارگێڕی iOS5.1ی پێویستە هەرچەن لە تەواوی کۆدەکەدا شتێکی تیا نیە کە پێویستی بە ٤یش هەبێت، تەنها هەڵەیەکی بچوک بوو لە چاوپۆشی لەوەی کە زۆرێک لە کوردستان ئایفۆنەکانیان تازە نەکردۆتەوە.
٦. تاقیکردنەوەی ئاپەکە تەنها لە لایەن دوو هاوڕێی دڵسۆزەوە کراوە بۆیە دڵنیام کەم و کورتی هەیە.
بۆ ئەوەی بەڕاستی ببێت بە ئەرشیڤێکی دیجیتاڵی:
۱. ئاپەکە پێویستی بە پەرەپێدەرێک/پەرەپێدەرانێکی ئاندرۆید هەیە کاتی بەپێزی خۆیان تەرخان بکەن، ئەکرێ سەرچاوەی کۆدەکە بخرێتە بەردەست.
۲. ئاپەکە بەڕاستی پێویستی بە ڕۆژنامەنووس/نوسەرێک یان کەسێک هەیە کە سەرپەرشتی بابەتەکان بکات و پیاچوونەوەی بۆ بکات. هۆکاری دانەنانی ڤیدیۆ و سەرگوزەشتەی زیندوی دەربازبوانیش هەمان هۆکارە، چونکە ئەمە بەڕاستی کاری پەرەپێدان نیە.
ڕەخنە و بۆچوون و پێشنیارەکانتان دەوڵەمەنتری ئەکات
لە کۆتاییدا، سوپاس بۆ ئێوە و کوردئایتیگروپ کە لێرەوە هەواڵەکە بڵاوکرێتەوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست و پەنجەت خۆش کاک هیوا
دەستان خۆش بێت بۆ ئەم ئاپە ماندووبوونی زۆری پێوە دیاربوو بژین...
?Android
کاک [url=http://kurditgroup.org/u/hawramani]Hawramani[/url] گەر لە جوان خوێندبێتەوە لەکۆتاییدا کاک هیوا وتوویەتی کە پێویستیان بە پەرەپێدەرێکی ئەندرۆیدە!
دەستەکانت خۆش بێت و ماندوو نەبیت کاک هیوا، دەستی ئەوانەش خۆش کە هاوکارت بوون.
دەست خۆش کاک هیوا کارێکى پیرۆزە سەرکەوتوو بی
دەستخۆش کاک هیوا...
ئەدی لۆ ئەندرۆید چێ ناکەی؟
دەست خۆش من بۆ خۆم چاوم لێکرد و بەڕاستی جێگەی سوپاسە!!