هەڵەبجە[.]com بە عەرەبی تۆمار بوو نەک کوردی؟
جاری یەکەم و دوەم: Kurdish
جاری سێیەم: Arabicم هەڵبژارد بۆ هەڵەبجە[.]com
ئەمە جاری سێیەمە لە dreamhost بینێرمەوە، ئاخر جار کوڕانی سەپۆرت وتیان لۆگەکە ئەڵێ هەڵەی گونجانی زمانەکەیە، پیتەکانم بە کیبۆردەکەی کاکە سیا نوسی واتە هیچی تیا نیە خۆم دروستم کردبێت.
کاکە هۆژە و هاوڕێیان لە جێگای تر تۆماریان کرد، ئەمەوێ بزانم لەوێ بە زمانی Kurdish سەرکەوتوو بوو؟ چونکە ئەترسم Kurdish کرمانجی/لاتینی بێت لای دریم هۆست؟
سوپاس
نامەشم نوسی بۆ دریمهۆست تا بزانم Kurdish لە کوێوە هاتوە و لای ئەوان یانی چە!
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاک هیوا، من لە dynadot.com تۆمارم کرد بێ کێشە تۆماربوو، تەنها زمانی کوردیم هەڵبژارد.
من سەیرم کرد، بێ کێشە تۆمارکراوە، من لایخۆم نووسیم هەڵەبجە.com بێکێشە پەڕەی ئێرە کراوە.
دیارە دوای پەیامەکەی تۆ، dreamhost بەشی کوردیەکەی نوێکردیتەوە، چونکە، من لە dynadot.com سەیری دۆمەینەکەی هەڵەبجەم کرد نوسراوە گیراوە، خاوەنەکەیم داگرت، ئەم زانیاریانەی دامێ.
Domain Name: XN--NGBI3FUV9EBC.COM
Registrar: NEW DREAM NETWORK, LLC
Whois Server: whois.dreamhost.com
Referral URL: http://www.dreamhost.com
Name Server: NS1.DREAMHOST.COM
Name Server: NS2.DREAMHOST.COM
Name Server: NS3.DREAMHOST.COM
Status: ok
Updated Date: 28-may-2013
Creation Date: 28-may-2013
Expiration Date: 28-may-2014
واتا ئەوەی ئەمڕۆکە تۆمارت کردووە ئەویان دروست و تەواوە، واتا بە سۆرانیە.
من پێشوتر ئاماژەم پێکرد، کە هەندێک کۆمپانیا هێشتا پشتگیری ناکەن، دەبێت پەیوەندیان پێوە بکەی ئینجا چارەی دەکەن، بەڵام دیارە ئێستا لە dreamhost کێشەکەی چارە بوو.
کاک هیوا، لە زۆر شوێن ئەوەی من پەیوەندیم پێوەکردبێت بێ کێشە سۆرانیەکە ئیش دەکات، بە تایبەتی dynadot.com و webnames.ca بێ کێشە بۆ سۆرانی کار دەکات، وە لە Name.com چارەبووە.
تەنها ئێستا کێشەی com (کوم) ماوە، چونکە بە عەرەبی جێگیرکراوە، واتا (ک) بە شیفت و دوگمەی ک (ك) نووسراوە، ئەگینا [url=http://www.101domain.com/%D9%83%D9%88%D9%85.htm]لێرە[/url] پاشگری (کوم) بەردەستە.
بەهەرحاڵ، پیرۆزە ئێستا [url=xn--ngbi3fuv9ebc.com]هەڵەبجە.com[/url] بێ کێشە ئیش دەکات.