تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پرسیار سەبارەت بە بەرنامەی ماركێتەكان

muhammad deloy

Muhammad deloy

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

هاوڕێیان سڵاو /
سوپاستان دەكەم ئەگەر یەكێك بتوانێت پێم بڵێت ئەو بەرنامەیەی ڕۆژانە سوپەرماركێتەكان بەركاری دەهێنن لە فڕۆشتنی كەل و پەلەكان و دواتر print كردنی قائمەی فرۆشراوەكان بە چ بەرنامەیەك دروست دەكرێت دواتر ئەگەر بكرێت لینكێك یان سەرەتایەك لەو بەرنامەیە .

ئەتەوێت دروستی بکەیت یان بیکڕیت وپێویستت پێیەتی بەکاری بهێنیت؟

كاك هیوا سڵاو /
من نامەوێت بیكڕم چونكە من تەنها قوتابیم و پێویستیم پێ نیە وەكو عملی لە بازاڕ و ماركێتەكان ئیشی پێ بكەم تەنها دەمەوێت بزانم بەچ بەرنامەیەك دروست دەكرێت دواتر خۆم ئیشی لەسەر بكەم ، ئەمە تەنها حەزێكی خۆمە ئەمەوێت خۆم خەریك بكەم بە زمانی كۆدنووسین دواتر ئەگەر كەسێك یارمەتیم بدات و ڕێنمایم بكات ئەوا من زۆر سوپاسی دەكەم .

کاکە موحەمەد
هەریەکە و جۆرێکن بە زۆر زمان دروستکراون بۆیە تۆش ئەتوانی بەو زمانەی پێت خۆشە کاری بۆ بکەیت. دنیای POS = Point of Sale بۆخۆی شتێکە، هەڵبەت گرنگە لە Inventory Management System جیای بکەیتەوە. کاتی خۆی یەکێ لەوانەکانی ئێمە دروستکردنی شتێکی لەو جۆرە بوو بۆیە چوین و سەر و قاوەمان خوارد و زانیاریەکانی ناو وەسڵی قاوەخانەکەمان بە جاڤا دروستکرد و ڕوکارێکی سادە بە JSwing و بەستنەوەی بە داتابەیسێکی چکۆلەوە و بۆخۆت کۆد بکە :)
ڕێنمایی من: بۆ خۆ سەرقاڵکردن بە کۆدەوە ئەتوانی لەسەر ئاندرۆید ئیش بکەیت و ئاپێک دروست بکەیت (جاڤا) دڵنیام گەر تاقەتت هەبێت ئەتوانی (بارکۆد سکان)ەکەشی بۆ زیاد بکەیت. بە بەردێک دوو چۆلەکە بکوژە، هەم فێری ئاندرۆید بە، هەم شتێکیش دروست بکە.
ڕێزم

كاك هیوا سڵاو /
دەستت خۆش بێت زۆر سوپاس ، بەڵام كاك هیوا من تۆزێك شارەزایم لە بەرنامەی ڤیژوەڵ بەیسك هەیە ئایا ناتوانم ئەم كارانە بەم بەرنامەیە بكەم ، لە جاڤا شارەزایم نیە ، بەڵام خۆمی پێوە خەریك ئەكەم . لەگەڵ ڕێزم بۆت.