OSM دەستان ماچ ئەکات
بەڕێزان، ئەمە پرسیار نیە. لەبەر ئەوەی ناتوانم بابەتێکی پڕ بەپێستی بنوسم پێم خۆشە لێرە ئەم جیاوازیە گەورەیە ببینن! دیارە هۆکارێکی هەیەو دڵنیام گروپێک هەن لە پشت ئەو کارە جوانەی بۆ هەولێر ئەکرێت، بەڵام ناوچەکانی تری کوردستانی باشور بێ بەشن بە سلێمانیشەوە.
بەڵکوو بەپێی کات لەملاو لا باسی بکەین و خەریک بین. بایەخی OSM بەڕاستی بە بابەت و دوو باس ناکرێت.
ڕێزم

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
ئەگەر تەماشای زیادکراوەکانی نەخشەی گووگڵ بکەین دەبینین کە بە کوردی و عەرەبی و لاتینی و ئینگلیزی زیادکراوە جگە لە چەندەها ناوی هەڵه. لە هەموو نەخشەکانی OSM و Bing و Google وIOS تەنها ئەم بەشەی وێنەی هەولێر لەosm بەڕێک و پێکی زیادکراوە منیش دڵنیام کاری تاکە کەس نیە بەهەرحاڵ دەست خۆشی لەوکەسانە دەکەین کە لە پشت ئەم کارەوەن هیودارم شارەکانی دیکەش بگرێتەوە. هەر وەک خۆت وتت مامە هیوا ئەمە بە بابەتێک و دووان تەواو نابێت بەڵکو پێویستی بەکەسانی شارەزاو پسپۆرو لێهاتووی زمانەوانی و جوگرافی زانی هەیە. هەرچەندە هەرکەسەو لە لای خۆیەوە دەتوانێت بەپێی ئاستی زانینی خۆی دەتوانێت شتێک زیادکات بەڵام ئەم کەسانەی سەرەوەمان پێویستن بۆ پێداچوونەوە. پێموابێت ئەمە کاری دەزگای ئایتیەو وە ئەوانیش بەرپرسیارن لە گەیاندنی ئەم داواکارییانە بە لەسەرووی خۆیانەوە. دەست خۆش
http://www.openstreetmap.org/
ئەم کاتەتان باش،
هەرچەندە هێشتا وشەکان بە هەڵە بەکار دەهێنن، بەڵام بە بێی ئەم هەواڵە بڕیارە شتێک بکرێت/ ڕوو بدات لەم بوارەدا:
[url=http://www.kurdsat.tv/hewal.php?id=8063&cor=kurdistani]http://www.kurdsat.tv/hewal.php?id=8063&cor=kurdistani[/url]
من دوێنی چەند سەعاتێک ئیشم تێدا کرد، بەڵام بە بێ زانینی ناوی جادە و کۆڵانەکان، نازانم چەند بەکەڵک دەبێت.
هەوڵ دەدەم لە سەفەرەکەی ئەم هاوینەمدا قسە لەگەڵ شارەوانی سلێمانی بکەم، ئەگەر گوێم لێ بگرن.
کاتێکی خۆش
هێمن