دروستکردنی بەستەری کورت بۆ هەژمار لە گووگڵ پڵەس
پڕۆفایلی گووگڵ + (پڵەس)، خۆکارانە پڕۆفایلەکەت ناکات بە بەستەری ناوەکەت وەک دەبینی لە تویتەر کە هەیە، لە بری ئەمە، گووگڵ ژمارە بەکار دەهێنێت.
بۆ نموونە، ئەوەی من ئەم ژمارەیە 114561526028836434909، بەڵام بە ڕێگەیەک دەتوانی کار ئاسانی بکەیت و کورتی بکەیتەوە وەک ناوی خۆتی لێبکەی، بەهەمان شێوەی تویتەر.
بۆ ئەم مەبەستە، گەر ئارەزووتە بیگۆڕیت بۆ ئەم ناوەی مەبەستە، بۆ نموونە من ئەوەی خۆم کردۆتە [url=gplus.to/Hozha]gplus.to/Hozha[/url] بەهەمان شێوە تۆش دەتوانی ئەم کارە بکەی، ئاسان دەبێت بۆ بیرهێنانەوەت، یاخوود گەر بتەوێت بیدەیە یەکێک یاخوود لە CV گەر بتەوێت جێگیری بکەی، لەبڕی ئەم ژمارە زۆرە، دەتوانی کورتی بکەوەیە بۆ gplus.to/YourName
[img]http://find.ba/logo/kig/gplus.png[/img]
---------------
بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم پڕۆسیە، تەنها چەند کرتەیەکی پێوستە بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارە.
یەکەم، سەردانی ئەم ماڵەپەڕەیە بکە، [url=http://gplus.to]http://gplus.to[/url] ئینجا دوایی لە خانەی دەستی چەپت Nick Name واتا نازناوێکی پڕۆفایلەکەت بنووسە، بۆ نموونە ناوی خۆت لەگەڵ ناوی کۆتایی بنوسە، تۆ ئارەزوومەندی چ ناوێک هەڵدەبژێریت بەمەرجێک پێشتر تۆمار نەکرابێت، بەڵام واباشە ناوێک بێت وەک ناوی پڕۆفایلەکەت، بۆ نموونە تۆ لێرە گەر پڕۆفایلەکەت بەناوی (Shaho Saedd) بێت، دەتوانی لە خانەکە بنوسیت Shaho یاخوود ShahoSaedd, بەم شێوەیە تۆ ئێستا نازناوەکەت ئامادەکرد، ئێستا بچۆ هەنگاوی دووەم، کە لە ژێرەوە ڕوونکراوەتەوە لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی هەنگاوی دووەم.
لە هەنگاوی دووەم، ئەم جارە لە خانەی دەستی ڕاستت (Your Google+ ID) ژمارەی پڕۆفایلەکەت بنووسە.
زۆر گرنگە، دەبێت بە درووستی ژمارەکە بدەی، کە ئەمیان ژمارەی ناسنامەی پڕۆفایلەکەتە لە گۆۆگڵ +، بۆیە زۆر گرنگە بە درووستی ژمارەکە لەم خانەیە بدەی.
بۆ دۆزینەوەی ئەم ژمارەیە، بچۆ ناوەوەی پڕۆفایلەکەت لە گۆۆگڵ +، ئینجا کلیک بکە سەر دوگمەی Profile، لەسەرەوەی سەیری بەستەرەکە بکە، ژمارەی ناسنامەکەت دەبینی وەک لەم وێنەیەی ژێرەوە دیارە.
[img]http://gplus.to/images/googleplusid.gif[/img]
---------------
ئینجا دوای ئەوەی ژمارەکەت دۆزیەوە، لە خانەی دەستی ڕاستت دایبنێ و کلیکی دوگمەی Add بکە، بۆ کورتکردنەوەی بەستەری پڕۆفایلەکەی.
بەم شێوەیە لینکی کورتکراوەی پڕۆفایلەکەت لە گۆۆگڵ + دروستکرد.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون