تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مانگی ئاییندە Windows Blue دەوەشێنرێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔18۔ )

 

هەرچەندە وەشاندنی ویندۆز ٨ ساڵێکی تێنەپەڕاندووە ، مایکرۆسۆفت سەرقاڵی وەشاندنی ویندۆزیکی نوێیە بەناوی Windows Blue .
بەڕێوەبەری ویندۆز لە مایکرۆسۆفت [b]جولیە لارسن گرین[/b] ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کەوا مایکرۆسۆفت مانگی ئاییندە(جۆزەردان) لە کۆنفرانسی ساڵانەی Build لە سانفرانسیسکۆ وەشانێکی تاقیگاری ویندۆزی نوێ Windows Blue دەوەشینێت بەناوی " Public" .
[img]http://bilde.dinside.no/microsoft-kan+windows+blue+endre+alt.jpg?o=4817041&w=300&frame=0&ee=[/img]
بەپێی ناوەکەی بێ ئەم وەشانە هەموو کەسێک ئەتوانێت دایبگرێت و تاقیبکاتەوە.
پێدەچێت ئەم پەلەپەلەی مایکرۆسۆفت لەبەر ئەو ڕەخنانەبێت کەلەلایەن ڕیژەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکان و بەکارهێنەرانەوە لێیگیران، لەوانە لابردنی Start Menu لە ویندۆز ٨ دا.
وەکو ژمارەی وەشان ئەم وەشانە بەوەشانی ناوەند هەژماردەکرێت، وەشانێکە زۆر چاکسازی و گۆڕانکاری لەخۆ دەگرێت.
بە وتەی جولیە خان مایکرۆسۆفت کاتێکی زۆری تەرخانکردووە بۆ ئەو ڕەخنەو پێشنیارانەی کەلەلایەن پێشخەران و بەکارهێنەران و کۆمپانیاکانەوە نێردراون بۆیان دەربارەی کەموکوڕیەکانی ویندۆز٨.
ئەگەرێکی زۆر هەیە کە یەکێک لەو کردارانە گەڕانەوەی Start بێت، هەروەها لەم وەشانەدا بوار دەدرێت بە بەکارهێنەر، ئەگەر بخوازێت ڕاستەوخۆ بچێتە سەر ڕوومێز لەجێگەی ئەوەی ئاپەکانی بۆ بکرێتەوە، وەکو ئێستا لە ویندۆز٨ دا هەیە، بەمەش مایکرۆسۆفت دەیەوێت دڵی ئەو ڕیژەیەی بەکارهێنەران بداتەوە کە بەلابردنی start لەدەستیچووبوون.
هەروەها مایکرۆسۆفت بەنیازە وەشانی Intenet Explorer 11 لەگەڵ ئەم وێندۆزەدا بوەشنێت، جگە لەوەش چەند گۆڕانکاریەکی تر لە بواری پاراستن و بوارەکانی تردا کراوە.
شیاوی باسە هێشتا مایکرۆسۆفت بەرواری وەشاندنی وەشانی کۆتایی ویندۆزی دیاری نەکردووە، بەڵام بەپێی سەرچاوەکان پێدەچێت کە لەمانگی گەلاوێژ یا مانگی ڕەزبەردا بوەشێنرێت.

بۆچوونەکان

پێم وایە ئەم وێندۆزە لە تەواوی ویندۆزەكانی پێشووی باشتر دەبێت، ئەویش بەهۆی ڕەچاوكردنی ئەو ڕەخنانەی لە ویندۆزەكانی پێشوو گیراون.

ئەم هەموو سێرڤس پاکە چییە!؟
حاڵم بە حاڵتان نەبێ لەو سەرئێشەیە!

سیا ئەوەی ئەمجارە سیستەم پاکە :)

بەفەرمی وەشانی Windows 8.1 ە، چونکە سێرڤس پاک نەما، بەڵام لە ڕاستیدا هەر سێرڤس پاکە.

کاک ئاراس شا بە تاقەتتان لەسەر ئەو بەزمەی، بەڵام لای من ناون وە بێ ناوەڕۆک و گۆڕانکاری و بنتەممەڵی دەبینم!

داخی هیچ نا بەس ئەو Internet explorer هەموو کەڕەتێک دەڵێ ئەو وەشانەیان فایەرفۆکس و کرۆم و ئەوانی تر دەنێرێتەوە ماڵەوە، هەر جارێکیش وەشانی نوێ دەردەکەن ڕێژەی بەکارهێنانی ئەو وێبگەڕە نزمتر دەبێتەوە :)

دەستخۆش کاک زاندی.

وەڵا کاکە بڕوا، ئەگەر پیاو بیەوێت سزای زەوقی خۆی بدات، تەنها هەفتەیەک ئەو ئێکسپلۆرەرە بەکار بەرە!

دەستخۆش کاک زەندی ،
کاک Kurdish EAgle تۆهەرلەگەڵ ویندۆز خەریکیت یان کردت بەلینکوس ؟

کاک بڕیار، لینوکس بوو، لە زانکۆ کە هەندێ جار دەبوو لاپتۆپمان بردبا و ئەو شتانە، مامۆستاکەم گوتی دەبێ تۆش بیگۆڕیت بۆ ویندۆز ٧ چونکە ئێمە مەنهەج و کارمان لەسەر ئەوە. ئیتر گۆڕیم -_-

کاک هەڵۆ دەبوا ئەو لاپتۆپەت بدایێ بە سار مامۆستاکەت مێشکی مایکرۆسۆفتت بکردەبایێتە ماستاوسۆفت" رێز بۆ مامۆستا! مەرجە :) " ! بەڵام پێم وایە کە وینی ٨ دەبێت بە وینی ٩ !

کاک بڕوا بە dual boot دایمەزرێنەوە :)
من لەمێژە ویندۆزم لەڕەگوڕیشەوە سڕییەوە ،جارجار ئەگەر کەوتەوە یادم بەشێوەی خەیاڵی دایدەمەزرێنم :)
کاک قەزوان بەبڕوای من هەر ویندۆزی 8 ـە بەڵام وەکویاپراغ پێچاویانەتەوە ;)

هههههههه کاک قەزوان دەبوو وامکردبا،

کاک بڕیار، لاپتۆپەکە core i3 ـیە و شتەکانی تریشی بچووکە، کەڵکی ئەوەی نییە بە dual boot دایمەزرێنم.

چی بەکار دەبەن لەو زانکۆیە؟ وا دەبێت/مەرجە ویندۆز ٧ بەکاربەرن!

كاک سیا، Computer skills کە زۆرترین کرێدیتیشیان لەسەر داناوە، ویندۆز و ئۆفیسەکان دەخوێنین، ئینجا تاقیکردنەوەی ICDL، وانەی Logic design ـیش ئەو Multism ـی هەیە بۆ دروستکردنی تۆڕەکان و OR GATE و NAND GATE و تەشقەڵەکانی تر.

بەڵام DualBoot چارەی ئەو کێشەیە دەکات، من لێرە مامۆستام زۆر بینی لەو چەشنە، بەڵام ڕۆژگار هات و ڕۆی زۆریان ئەپڵیان گرتە دەست و ویندۆز لەسەر virtual دادەمەزرێنن.
گرنگ ئەوەیە ئێوە کۆڵ نەدەن!
بژین

سڵاو،
ویندۆز و بەرهەمەکانی تری مایکرۆسۆفت گەر بە جوانی بخوێنرێن بۆنا، با بەردەوام بن. گرنگ ئەوەیە کە خەڵک لەوە بەئاگا بێ، هیتریش هەیە و لەوانەش باشترن.
لام وابێت لە کوردستان هێشتا خوێندنی کۆمپیوتەر لە پۆلە سەرەتاییەکاندا بوونی نیە، هەر بۆیە دەبینیت پەیمانگای تەکنیکی کۆمپیوتەر وانەیەکیان هەیە ساڵێکی دوور و درێژ دەیخوێنن بەناوی (microsoft word) کە لەوانەیە کاری دوو هەفتە بێت نەک ٣٠ وانە لە شەش مانگدا.

لینوکس بۆ حکومەتی هەرێم: http://kosc.org/ku_so/archives/199

ھیوادارم لەم ویندۆزە نوێیە کێشەی کیبۆردە سەقەتەکەی کوردی و کێشەی فۆنتی سیستەم کە پیتی (ێ) ھەردوو شێوەی سەرەتاو ناوەراست کەخالەکانی لەگەل دانییە چارەسەر بکرێت، بەلام برواناکەم تاکەکە کوردێک بە نامەیەک مایکرۆسۆفتی لەو کێشانە ئاگادار کردبێتەوە.

کاک سەرچیا@ فۆنتی سیستەم ڕێژەی نەگۆڕ نییە ، ئەتوانی بیگۆڕێت.
ئەم کێشەیە لە ویندۆز٨ نییە، دیارە ویندۆز بلو ، ئەگەر ئەم کێشانەشی هەبێت، چارەسەر دەکرێت، چونکە تاقیگارییە، من ئەو ویندۆزەم دانەگرتووە، ئەگەرنا ڕاپۆرتکردنی کێشەکان کارێکی ئاسانە، هەموو کەسە دەتوانێت بیانکات.