تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئوبونتو ١٣.٠٤ وەشانی نوێ

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔15۔ )

 

ئوبوونتو یەکێکە لەدابەشکردنە ناسراوەکانی لینوکس بۆ ڕوومێز و سیستەمێکی کارگێڕی تەواو و بەخۆڕاییە. تایبەتمەندی ئەم سیستەمە لەوەدایە مەترسی ڤایرۆس و هاککردنی لەسەر نییە.
ئەم سیستەمە تەواو جیاوازە لە ویندۆز و تا ماوەیەک بەکارینەهێنیت لەگەڵیدا ڕانایەیت، وە ئەم سیستەمە هەموو وەگەڕەخەرەکان و بوخچەیەکی دەوڵەمند بە پرۆگرامی خۆڕایی لەخۆگرتووە بۆیە بەکارهێنەر پێوستی بە داگرتنی پرۆگرامی تر نابێت.
لەم وەشانەدا گۆڕانکاری زۆر نەکراوە، بەڵام گرنگیەکی زۆر بە خێراکردنی سیستەمەکە و کەم بەکاربردنی بیرگە دراوە.
هەرچەندە ئەم سیستەمە بەکار‌هێنەری لە ماک و یندۆز کەمترە، بەڵام لاینەگر و بەکار‌هێنەری خۆی هەیە، جگە لەوەش کۆمپانیای DELL لاپتۆپی تایبەتی هەیە کە لەبنەڕەتدا ئەم سیستەمەی لەخۆ گرتووە.
بەکارهێنەرانی ئوبونتو ئەتوانن[url=https://wiki.ubuntu.com/RaringRingtail/ReleaseNotes?action=show&redirect=RaringRingtail%2FTechnicalOverview#Download_Ubuntu_13.04] لەم بــەســـــــــــــتەرە[/url] وەشانی ڕوومێز یا Server دابـگـــــــــــرن.
[url=http://www.chawg.org/wiki/Ubuntu]ئوبونتو چییە؟[/url]

هەروەها دەتوانن تەماشای ئەم گرتەڤیدیۆیەش بکەن.
[youtube]4CFh1o1ZPPo[/youtube]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک زەندی ،ماندوونەبیت،
مادام گۆڕانکاری زۆر نەکراوە جارێک نوێی ناکەمەوە باهەر وەشانی Ubuntu 12.04[/i] [i]LTS بێت.
[/i]

من لەلایەن خۆمەوە تاقیم كردەوە، جیاوازیەكی ئەوتۆی لەگەڵ ڤێرژنی پێشویدا نیە..

لەسەرەتادا بۆ ڤێرژنی 12.4 پەشیمان بوومەوە، بەڵام ئێستا هەست دەکەم 13.4 کەمێک خێراترە..

ئایا وەشانی 13.04[b]LTS[/b] ئێستا هەیە بۆداگرتن ؟

سەڵاو زەندی گیان!
من ویستم چەند جار فێرژنەکەی پێشتر 12.4 داگرمە سەر کۆمپیوتەرەکەم، کە خۆی ویندۆس ئێکسپی لەسەرە، بەڵام ئوبونتوکە ئەوەندە خاوە بێزارت دەکا، وام زانی خەتای ئەوەیە کە من ئۆنلاین دایدەبەزێنم، چووم لە کتێبخانە سیدیەکەیم هێناو دامبەزان، بەڵام بەهەمان شێوە خاوە، دەبێ هی چی بێت؟

نەخێر بەڕێز [url=http://kurditgroup.org/u/bryarhawlery]BrYaR_HawlerY[/url]
[url=http://www.ubuntu.com/download/desktop]http://www.ubuntu.com/download/desktop[/url]
بەڕێز [url=http://kurditgroup.org/u/sirwanlatif]Sirwanlatif[/url] مەبەستت چییە کە خاوە؟کردنەوەى بەرنامەکان یان دامەزراندنى سیستەمەکە؟مواصفاتى کۆمپیوتەرەکەت چییە؟
ئەوەتا کاک [url=http://kurditgroup.org/u/awara]Awara[/url] باسى دەکات کەمێک خێراترە :)

زۆر سووپاس کاک ئامانج .

سەلاو کاک ئامانج گیان!
کاکە هەردووکیان، جارێ تا هەڵ دەبێ، دەبێ زۆر چاوەڕێی بکەی. دواتریش بەرنامەکان، من زۆرێک لە فێرژنەکانی تریشم تاقی کردەوە کە سوک ترن وەک خوبونتو، کوبونتوو و لوبونتو، بەڵام بێ سوود بوون، ئێستا لام بردووە، چونکە ویندۆسەکە خێرا ترە، ئایە دەبێ هۆی چی بێت؟ من کۆمپیوتەری سەرمێزەکەم ئێکس پی 2000 و 32 بایتە.

بەقسەی کێ خێراترە کاک سیروان !؟
،نەخێر بەپێچەوانەوە سیستەمی لینوکس/بەهەموودابەشکراوەکانییەوە هەم لەڕووی هاتنە ناوسیستەم هەم لەڕووی کاکردنی سیستەم و پڕۆگرامەکانی زۆر زۆر خێراترە لەویندۆز.

کاک سیروان مواسەفاتی کۆمپیوتەرەکەت چییە (ڕام و شتەکەی )؟

سەڵاو!
کاک دانیاڵ رام 1270
پرۆسێسەریش CPU 200 GH
ئێکس پی 2002
32 بت
کاک بڕیار وتم لای من خاوترە، لە ڕاستیدا من لە بەر ئەوە ویستم لینکوس دابگرم بۆ ئەوەی لە خاوی ویندۆس رزگارم بێت.

وایە کاک دانیاڵ گیان، یانی واز بێنم، وانیە؟؟ یان برادەران قسەیەکی تریان هەیە؟؟

تۆ لینوکس وەکو سیستەم داگرە، پاشان دەوروبەرێکی سووکەڵە داگرە وەکو LXDE. لە جیهانی لینوکسدا هەموو شت کراوەیە و دەکەوێتە سەر هەڵبژاردنی خۆت!
http://chawg.org/wiki/Which_distro
دابەشکردنی لینوکس هەیە لەسەر کۆمپیوتەری ١٣/١٥ ساڵ کۆن کار دەکات، وەکو Tiny Core.

سوپاس کاک سیا، لینکۆس ئەوەندە دابەشکردنی زۆر سەرم لێ تێک دەدەن، ئەم باسەی چاوگ زۆر کۆمەکی کردم، بەڵام من خۆم شارەزاییم کەمە. خەریکم تاقیان دەکەمەوە لە ڕێگای ئەو لینکانەوە کە بۆ یارمەتی دان لە کۆتایی باسەکەدا هاتووە. ئەوە تێ نەگەشتم وەک (سیستەم دایبگرم) چونکە من پێشتر کە تاقیم کردەوە وام زانی وەک سیستەم دامگرتووە و کردمە هەڵبژاردەی یەکەمیش لە پێش ویندۆسەوە، ئەگەر زانیاری زۆرتر هەبووایە سوپاسگوزار دەبووم. بۆ زانین من سێدێکەشم لایە هی ئوبونتو ڤێرژنی 12.4.

ئوبونتو وەکو بنەڕەت گرافیک و ئامادەکاری زۆری دەوێت، بۆیە لوبونتو داگرە.
لە لینوکسدا دوو شت جودا بکەرەوە، سیستەمەکە CLI، لەگەڵ گرافیک و ڕوومەتەکەی GUI.