پانزەهەمین 'کۆنفرانسی مای' لە دانیمارک بەڕێوەچوو
لە سەرەتای ئەمساڵەوە داتا بنەڕەتییەکان، کە زۆربەیان داتای جوگرافیین، لە لایەن [url=http://www.gst.dk/English]دەزگای جیۆداتای دانیمارکییەوە[/url] بە خۆڕایی کران، هەنگاوێک کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە نێوەندی جی ئای ئێسدا هەبوو لە ناوچەکەدا وە هەر ئێستا لە نەرویج و ئایسلەندیش ئیشی بۆ دەکرێت.
سەرەتا داتاکان لە پۆرتاڵێکدا بۆ [url=http://download.kortforsyningen.dk/]داونلۆدکردن[/url] دانران، لە ماوەی ئەم پێنج مانگەدا بە شێوەیREST, WMS, WMTS, WFS یش [url=http://www.gst.dk/Emner/infrastruktur/Kortforsyningen/DataAdgang]ئامادەکراون[/url].
'کۆنفرانسی مای' ئەمساڵ دەربارەی داتای جوگرافی خۆڕایی، دیجیتازکردنی زیاتر و داهاتووی بەکارهێنانی داتی جوگرافیی بوو.
لە پاڵ وەڵامی چەندەها بابەتی تەکنیکیی سەرنجڕاکێشدا، دوو ڕستە وەڵامی بێدەربەستیی دەسەڵاتدارانی خۆمانی لەم لایەنەی تەکنەلۆژیا دامەوە:
١. هەندێک شوێن لە دانیمارک ئادرێسی نییە، ئەوەش زۆر گران دەکەوێت، دەکرێت ئینسان بەهۆیەوە بمرێت (مەبەست لەوە بوو کە تیمەکانی فریاکەوتن خێرا ناگەنە شوێنی نەخۆشەکە)
٢. کاتێک مۆبایلەکەنمان ڕوودەکەینە بینایەک کە وا خەرکە دەسووتێ، دەتوانین بزانین ئاخۆ کەسی کەمئەندامی تێدا دەژی یان نا، تەمەنی ئەوانەی لەوێ دەژین چەندن، چ کارەن، لە ماڵن یان نا...
حەز دەکەم ئەوەش بلێم کە یەکێک لە و ئەپلیکەیشنانەی باس کرا، ڕادەی باران بارین و ژێرئاوکەوتنی وشکانی، نووسەری ئەم بابەتە وەک ڕاوێژکار و پرۆگرامەر بۆ وەزارەتی ژینگەی دانیمارکی ئامادەکردبوو.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک هێمن، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم. خۆزگە ئەو سیستەمەش بەڕێکوپێکی دەستەبەر دەبوو بۆ کوردستان. خۆ دەکرێت بەکوردی کردنەکەی بکەینە پرۆژەیەک لێرە.
سوپاس.
دەستخۆش کاک هێمن ! ئاوا زانیاری زۆر دەبێت و پێش دەکەوێت! ئینجا IT خۆی لەناو بەشەکانیتر پەیدا دەکات وە یارمەتی کار ئاسانیان ئەدات.
کاک ئاراسی میهرەبان واز لەپرۆژە بێنە ،مەنجەڵێک یاپراخمان هەیە قەناعەتت بێت بەیەکەوە دەیخۆین و شوکری خوای میهرەبان دەکەین !gmail لێرە زۆر بە دژواری دەکرێتەوە !
کاکە هیێمن ماندوو نەبیت و هیوادارم سەرکەوتوو بیت. دڵنیام لە داهاتوو ڕێگامان لە یەک ئەداتەوە.
۱. ئەو داتانەی تەماشام کرد، بە تایەبت DHM کە ئوا ئەزانم ئەکاتە DEM/DSM/ بە کوردی مۆدێلی بەرزی دیجیتاڵی زەوی ئەکات وا ئەزانم، ئەوەیان کە ٠.۵م ئایا ئەوە لای جەنابت بۆ هیچ ناوچەیەکی تری جیهان، ئینگلترە بە تایبەت، بە خۆڕایی دەست ئەکەوێت؟
۲. بۆ نەبوونی ئەدرەسەکان، ئەوان چی ئەکەن؟ عەسکەریانە پشت بە ژمارە LatLong/GridRef و ئەو شتانە ئەبەستن؟ هیچی تر شک نابەیت بابەتێکی لەسەر بنوسیت لێرە؟
۳. بە حیساب، سەرۆکی پێشوو خۆی لە ESRI نزیک کردبوەوە، تا بزانین کاک هیوا ئەفەندی، سەرۆکی ئەمجارە ئەیخاتە پلانەوە یان نا.
کاتت هەبوو وەڵامی خاڵی یەک بدەیەوە تەشەکور. نەشم توانی دایگرم تا تەماشایەکی بکەم، خۆم تۆمار کرد و بەیارمەتی گوگڵ ترانزلەیت هەوڵمدا forstaet و بەزم و ڕەزم کەچی Du har ingen tilgængelige download بوو! ingenیش یانی no بۆیە فەقلوش!
سوپاس کاکە هێمن. دامگرت ئەتوانی لای بەریت، ماندووم کردیت.
بۆ داتای بەریتانیا، ordinancesurvey باوەڕپێکراوترینە بەڵام تەنها هۆیەک پرسیارم کرد resolution ە کە خۆت ئاگاداریت. ئەمەوێت بزانم نیومەتری چۆنە. ئەوەی OSم لا هەیە وردیەکەی ۱٠م"ە لە هەمان بەستەرەکەی تۆ دات ناوە.
تەنها تێبینیم لەسەر هەوڵەکانت لە ووڵاتی بە هەدەردانی ملیۆنەها دۆلار، ئەوەیە کە تەرکیز بکەیتە سەر کۆکردنەوەی داتا لەگەڵیان نەک باسی دروستکردنی شتێک بکەیت بۆیان. ئەکرێ ئەوە ئاسانتر بێت، ئەوکاتە داتاکە ڕۆ بکرێتە ناو OSM یان جۆرێکی تر.
ئەگەر شتێک هەبوو کە کوردئایتیگروپ بتوانێ هاوکاریت بکات، لانی کەم من هەم.
بۆ مەسەلەی نوسینیش، لەڕاستیا هەمان شت لای منیش و هاوڕێیانیش هەیە بەڵام کاریگەریەکەی گرنگ نیە، گرنگ نەوەکانی دوای ئێمەن. بۆ خۆمان تازە درەنگە. هەست ئەکەم لانی کەم لەو ڕوەوە من کەمتەرخەمترین بووم.
ڕێزم