گۆڕینی ویندۆز بۆ ئەندرۆید لە Sony Ericsson XPERiA X2
سڵاو، دەمەوێ سیستەمی موبایلەکەم لە ویندۆزفۆنەوە بۆ ئەندرۆید بگۆڕم لەسەر هاندی Sony Ericsson XPERiA X2 ئایا کەستان پێشتر ئەم کردارەتان ئەنجام داوە؟ بە تایبەت لەم مۆدیلە؟
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
باوەڕ ناکەم شتی وا بکرێت :)
گەر هەڵە نەبم جارێک خوێندمەوە Xperia X1 بیرگەی ناوخۆیی NAND ـەکەی لەگەڵ ئەندرۆید فلاشی لێ دراوە (واتا ڕۆمەکانی)، هەندێ شتت کار ناکات و هێواشبوون یان خێرابوون، تەرتیباتی زۆرە، خۆت بیخوێنەوە:
http://forum.xda-developers.com/showthread.php?t=1329379
جا کاکە زۆربەی تایبەتمەندییەکانت کار ناکەن ئەگەر بشکرێت.