تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بەڵێ منم www بێگومان بە کوردیش قسە دەکەم

Hozhan

Hozhan

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔19۔ )

 

بەڵی منم www کە توانام هەیە بە چەندەها زمان قسە بکەم، بێگومان ئەمجارە بە کوردیش قسە دەکەم.

ئێستا دەتوانی دۆمەین بە زمانی کوردی لە زۆربەی کۆمپانیاکەنی تایبەت بە تۆمارکردنی دۆمەین بە زمانی کوردی تۆماربکەی، بەڵام لە هەندێک کۆمپانیایە عەرەبیەکان هێشتا کێشەی ماوە، ماوەک پێش ئێستا ئاگادارم کردنەوە لە کێشەکە، بەڵام هێشتا چارەیان نەکردووە، پێشتریش ئاگاداری کۆمپانیایەکی بیانیم کردبۆوە لە زیادکردنی زمانی کوردی سۆرانی، بەڵام خۆشبەختانە ئەمانیش زیادیان کرد، پێشتر عەرەب و فارسیان زیادکردبوو ئێستا کوردی سۆرانیشی بۆ زیادکراوە، بەڵام نرخەکە کەمێک لایان گرانە، بەڵام لەم هەواڵە تیشک دەخەمە سەر چۆنیەتی تۆمارکردن و چۆنیەتی جێبەجێ کردنی، وە ئەم کۆمپانیایەی توانای تۆمارکردنی ئەم جۆرە دۆمەینانەیان کە هەیە بە نرخێکی هەرزان.

[img]http://find.ba/logo/kig/www1.gif[/img]
-----------------------------------

ئێستا دەتوانی لەم کۆمپانیانەی کە تایبەتت بە تۆمارکردنی دۆمەین، دۆمەین بە زمانی کوردی تۆمار بکەی بە مەرجێک پشتیوانی IDN (ناوی دۆمەینی نێودەوڵەتی) بکات وە ئی زمانی کوردی سۆرانی، چونکە هەندێکیان پشتیوانی کوردی سۆرانی ناکەن، وە کێشەشی هەیە لە پیتەکانی (ک،ۆ،ڵ، وە هیتر...).

بەڵام لەم کۆمپانیایە بەناوبانگە [url=http://www.dynadot.com]dynadot.com[/url] بێ کێشە بە زمانی کوردی دەتوانی تۆماری بکەی، تەنها لەبیر نەکەی لەکاتی تۆمارکردنی دۆمەینەکە، دەبێت زمانی نوسینی دۆمەینەکە هەڵبژێریت، کە ئەمیش کوردیە، وەک لەم وێنەیەی خوارەوە دیاریکراوە.[img]http://find.ba/logo/kig/www-kurdish1.png[/img]
یاخوود لە کۆمپانیای [url=http://www.webnames.ca]webnames.ca [/url]بەهەمان شێوە دەتوانی دۆمەینی بە نوسراوی کوردی تۆماربکەی، وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد، لەم کۆمپانیایەش دەبێت زمانی کوردی هەڵبژێریت لە پڕۆسەی جێبەجێکردنی تۆمارکردنی دۆمەینەکە.

ئێستا وێبگەڕی کڕۆم، پشتیوانی ئەم جۆرە دۆمەینانە دەکاتی بەهەمان شێوە لە کلیکی دەستی ڕاستیش، واتا هەر کاتێک کلیکی دەستی ڕاست لەسەر هەر دۆمەینێکی نوسراوی کوردی بێت، ڕاستەوخۆ هەڵبژاردەی go to دەداتێ بۆ چوونەناو ماڵپەڕەکە، لە بڕێ هەڵبژاردەی گەڕان بە دوای، وەک لەم وێنەیەی خوارەوە ڕوونکراوەتەوە.
[img]http://find.ba/logo/kig/www2.gif[/img]
-------------------

ئێستا بۆ نموونە: گەر لە وێبگەڕی کڕۆم بنووسیت، [url=http://xn--ihba90a.net/]tv.کنن[/url] ڕاستەوخۆ دەتگوازێتەوە بۆ ماڵپەڕەی سەرەکی کەناڵی KNN, بە هەمان شێوە گەر بنووسیت [url=http://xn--mgbgnhl7j82a.tv/]tv.کوردستات[/url] ڕاستەوخۆ پەڕەی سەرەکی ماڵپەڕی کەناڵی کوردسات دەکرێتەوە.
[img]http://find.ba/logo/kig/knn.png[/img]
[img]http://find.ba/logo/kig/kurdsat.png[/img]
--------------------
ئێستا حەقە دامودەزگایە حکومی و نا حکومی و ڕێکخراوەکان هەوڵی تۆمارکردنی ئەم جۆرە دۆمەینە بدەن، چونکە ئێستا فڕسەتە ئەم دۆمەینانە سەرجەمی ئامادەیە بۆ تۆمارکردنی، بۆ نموونە، gov.هەرێمی-کوردستان یاخوود tv.کوردستان وە چەندەهای تر.

هەروەها ێستا لەبڕی com کراوەتە (کوم) بەڵام کێشەکەی ئەمەیە ئەم پیتی (ک) کوم بە شیفت و دوگمەی K کاردەکات، چونکە بە تەختەکلیلی عەرەبی جێگیرکراوە، هیوادارم ئەم کێشەیەش چارەسەربێت لە داهاتوو.

بۆ وەرگێڕانی دۆمەینەکە بۆ پیتی لاتینی، ئەمە بەکاربهێنە [url=mct.verisign-grs.com]mct.verisign-grs.com[/url] چونکە ئیشت زۆر بەمە دەبێت، زیرەک بەو بیدۆزەوە بۆ....؟

Enjoy it

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک هۆژان بۆ ئەو هەواڵە
بۆ زانیاری تەماشای ئەم بابەتەش بکە http://www.dotku.org/Ku/?p=85

دەستخۆش حاجی قادر :) دڵخۆشم!

گۆدادی و نەیمیش پاڵپشتی دەکات.
دەست خۆش. منیش ئێستا دۆمەینێک تۆمار دەکەم.

لە دوا کۆنگرەی ئایکان باس لەسەر ئەوە کرا، دەبێ هەموو پاڵپشتی یونیکۆد بکەن، یەک ئەپلیکەیشنیش ڕێکی دەخات لەو کۆمیتەیەی ئایکانەوە،
ئاکار دۆمەینی چیت کڕی؟

ئەمەش فۆروارد بکەین بۆ کوردئایتیگروپ؟

http://هەڵەبجە.com

www.dreamhost.comیش لە پشتیەوەیە

کاک ئاراس ئەم دۆمەینە.
ڕاک.com دوو جار هەوڵمدا، کەچی لە دۆخی کڕینەکە دەڵی شکستی هێنا نازانم بۆ.

بیرمان نەچێ، کێشەکان ئەنجا زەقققق ئەبنەوە!

لە کۆتایدا تۆمارم کرد لە ڕێی dynadot.comوە.

کاک هیوا وەکوو چی؟
کاتێ پارکی دەکەین دەبێ ئەو کۆدانەی تر بنووسین کە بۆمان هاتووە نەوەک ڕاک.com ەکە. ئەوەی من [url=http://xn--mgb3t6b.com]xn--mgb3t6b.com[/url].

کاکە ئاکار وەکوو: [.]کوم = ك+وم نەک ک+وم کە لەسەر شیفتە لە هەموو کیبۆردەکانمان.وەکوو سوور بوون لەسەر بەکارهێنانی دووچەشمە لەلایەن هەندێکەوە!
وەکوو ئەوەی کە کەس نازانێ "وو" پیتە یان جوت پیت.
وەکو/وەکوو/وەک
وەکوو نەبوونی ستانداردێکی هەر ۳۳/۳٤/۳٦ پیتەکە!

:D ئەشهەدوو، بەڵام لە ئێستادا شتێکی باشە بۆ ئێمەی کورد.
کاک ئاراس دۆمەینێک بۆ زکورد تۆمار نەکەین؟

یەکجاری بە کۆدی عەرەبیش تۆمارم کرد. راك.com

دەست خۆش کاک ئارس، ئەوەی لە [url=http://www.dotku.org]dotku.org [/url]جوان ڕوونکراوەتەوە، خۆشبەختانە ئێستا زۆربەی چارەکروا، خۆی dotkurd.org بناغەی پاشگری ku. ئەم ماڵپەڕەیە زۆر گرنگە وەک بیرهێنانەوەک بمێنێت، وایا ئایکان سەری مارەکەیە، کاک ئاراس ئەرێ پڕۆسەکەی گەیشت بە کوێ هی ku.؟

کاک ئاکار، بەڵێ هەر لە [url=dynadot.com]dynadot.com[/url] تۆماری بکە ئەوێ باشە ئاسان و هەرزانیشە.

بەڵام ناوی کوردستان هەمووی گیراوە دیارە کۆمپانیاکان بۆ موستەقبەل بەکاری دەهێنن.

کاک هیوا، ئەو کێشەیەی (ک) چارەبووبا لەگەڵ .کوم زۆر جوان دەگوونجا، ئاگادارم کردۆنەتەوە، بەڵام لەژێر دەستی عەرەبەکانە، زەحمەتە هەر گوێشمان لێڕابگرن، وە زەحمەتە چاکی بکەن، چونکە ئەم ک لەلای وان بە ك نووسراوە. دەی هەڵەبجە.com تۆماربکە، ئەگینا ئەو وێنەیەی پڕۆفایلەکەت لێ دەستێنینەوە....

ڕاستە؛ هەرچەندە لە گۆدادی و نەیم هەوڵمدا بێ سوود بوو، چونکە هەموو بەژدارییەکانم لەوێن وتم با ئەمیش لەوێبێ، بەڵام بێ سوود بوو. بە چەند کرتەیەک لە [url=http://www.kurditgroup.org/comment/dynadot.com]dynadot.com[/url] تۆمارم کرد.

کاک هۆژان ئەوەی کوردستان، حکومەتی هەرێم داوای .krd کردوە:
https://gtldresult.icann.org/application-result/applicationstatus/applicationdetails/1099
ئەمساڵ پرۆسەکەی تەواو دەبێت و دەتوانیت: www.chitan.krd بگریت.

فەرموو کاکە هۆژە :) چەن کاتژمێرێکی ئەوێت تا redirect بکەوێتە کار. کارێ قورسترمان پێ بسپێرە :)

کاک ئاراس، دەی هیوادارین بکەوێتە کار ئەم ساڵ، خۆی krd. پاشگرێکە لەگەڵ زۆر ناوی ورووژێنە دەگوونجێت. www.machi.krd
کاک هیوا دەستەکانت خۆش، جوانە.

بەڵام کاک [url=http://www.kurditgroup.org/u/hozhan]Hozhan[/url] دوای نەبزووێن دەبێ بزووێنێ بێ، واتە ئەو ماچی.کردە دەبێ کردەکەی بە Kird بنووسرێ. پڕۆسەی ماچەکە کێشەی تێ دەکەوێ.
کاک ئاراس، ئایا kuەکە، زۆر گونجاوتر نەبوو؟ ئەمە کاک بۆتان پێشنیاری کردووە؟

[url=http://kurditgroup.org/t/%D9%87%DB%95%DA%B5%DB%95%D8%A8%D8%AC%DB%95com-%D8%A8%DB%95-%D8%B9%DB%95%D8%B1%DB%95%D8%A8%DB%8C-%D8%AA%DB%86%D9%85%D8%A7%D8%B1-%D8%A8%D9%88%D9%88-%D9%86%DB%95%DA%A9-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C%D8%9F]لانی کەم لە dreamhost هەڵبژاردنی Kurdish/KUR بۆهەر ناوێکی پیتی عەرەبی سەرناگرێت[/url]