تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بانکەکان جاڤا لەگۆڕدەنێن

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

 

Java جگە لەوەی پرۆگرامێکی پێویستی کۆمپیوتەرە بۆ لێدانی ڤیدیۆ، هەروەها سیستەمەکانی نێت بانکیش جاڤا بەرکادەهێنن بۆ سیستەمی چوونە ژوورەوەی نێت بانکەکان، بەڵام لەبەر زۆری کێشەو کەلێنەکانی جاڤا و ڕەخنەی بەردەوامی بەکارهێنەرانی نێت بانکەکان لەم پرۆگرامــە، بانکەکان ناچاربوون دەستبەرداری جاڤا ببن و بیر لەڕێگەچارەکی تربکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش Bank-ID ماوەی ٦ مانگە بەخەستی کار بۆ ئەوەدەکەن بەبێ جاڤا بەکارهێنەربتوانێت سیستەمی نێت بانک بەکاربهێنێت.

[img]http://bilde.digi.no/n%E5+dropper+bankid+java.jpg?o=4797261&w=698&h=392&ee=1366713373[/img]
بەپێی [url=http://www.digi.no/915490/naa-dropper-bankid-java]Digi.no[/url] بەیانی پێنجشەممە Bank-ID لە پرێس کۆنفرانسێکدا وەشانی دووەمی Bank-ID 2.0 نماییشدەکات، ئەمەش خزمەگوازرییەکە بەبێ جاڤا، پسپۆڕانی بواری پاراستن ماوەیەکی زۆرە ئاماژەیان بەمەترسی جاڤا کردووە کە لەوێبگەڕەکاندا بەکاردەهێنرێت.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە Bank-ID[b] هێگە ستاینسلاند [/b]لە لێدوانێکی بۆ Computer World وتی، ئێمە ئەوەمان ئەنجامدا کە پێمان وایە کێشەکان چارەسەردەکات.
هەروەها ناوبراو وتی، لە نەرویج نزیکەی ٢٠٠ هەزار بەکاهێنەری مۆبایل بانکەکانمان هەیە پێوست ناکات ئەوان هیچ شتێک بکەن، چونکە هیچ گۆڕانکاریەک لە مۆبایل نێت بانکەکاندا ڕوونادات.
هێلگا [b]سکریڤەرڤیک[/b] دەڵێت Java مۆدیلی بەسەرچووە و هەرگیز پارێزراو نابێت، گەر Oracle هەرچییەک بکات.
شایانی باسە ئەو بەکارهێنەرانەی مۆبایلەکانیان بەکاردەهێنن بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری نێت بانکەکانیان، پێوستیان بە پرۆگرامی Java نیە و کارەکانیان زۆر چالاکانەتر ئەنجام دەدەن لە بەکار‌هێنەرانی کۆمپیوتەر، بۆیە Bank-ID بەنیازن لە مانگی جۆزەردانەوە بۆ بەرێوەبردنی کاروباری پشک و بۆرسەش لەنێت بانکەکاندا پشت بەجاڤا نەبەستن لە وڵاتی نەرویج.

بۆچوونەکان

دستخۆش کاک زەندی، خۆ بزوێنەری جاڤا لەهەموو ئەوانی تر سەرکەوتوو تر بووە.

کاک ئاراس، پێموایە فشاری بەرکاهێنەران، یەکێک لەوانە خۆم زۆر ڕاپۆرت و پۆستم بۆ بانکەکان ناردووە بۆ گۆڕینی جاڤا، پێم وایە هۆکاری سەرەکی ئەوەیە بەکار‌هێنەران چالاک نین لە نوێکردنەوەی جاڤا، ئەمەش مەترسییە بۆ نێت بانکەکان لەکاتێکدا بەکارهێنەرێک وەشانێکی کۆنی جاڤا بەکاربهێنێت کە کەلێنی تێدابێت.
خاڵیکی تر مۆبایل جاڤای نییە زۆر زۆر خێراترە لە کۆمپیوتەر، بەهۆی هەڵەی جاڤاوە سێ ڕۆژە نێت بانککەم بەتەواوی کاری نەدەکرد، چەند ڕاپۆرتیکم بۆ ناردن، سودی نەبوو، تا ئەمڕۆ تێلم بۆ بەشی تەکینیکی کرد و کۆدی هەڵەکانم داپێن.
لێرە هەندێک بانک جاڤا بەکارناهێنن نازانم لەو دەڤەرەی ئێوە چۆنە؟

لێرە وەکو دەڤەرەکەی ئێوە، تێکەڵە، شیکاری مۆبایل بۆ پاراستنە، من کۆدەکەم لەڕێی سمس پێ دەگات. لەو ئامیرەش کە لەوێنەکەدا هەیە، لێرە دوو بانک دایناوە، من ئارەزووم لێی نیە چونکە هەموو کات و لەهەموو شوێنێک ئەوە هەڵناگریت.
سوپاس.

Bank-ID 2.0 لەسەر بنچینینەی HTML5, CSS3 وە جافاسکرپیت داڕێژاراوە وتەکنەلۆجیای پاراستنیScalable Vector Graphics ە(SVG) وە XDM , CSP وە CORS بەکاردەهێنێت، وەپشتگیری IE 8 و وەشانە کۆنەکانی تری IE ناکات.
ئەمڕۆ نماییشکرا لە ئۆسڵۆ، پێشخەران لە تەکەنەلۆجیای جاڤا رازین، بەڵام بەکارهێنەران ڕازی نین.
کاک ئاراس تۆ مەبەستت ئەوەیە ئەو کۆدی پاراستنە، هەموو جارێک بە SMS بۆت دێت؟ ئەگەر وابێت ئەمیش مەترسی زیاترە لەکاتی لەدەستدانی تەلەفۆنەکەت.

کاک زەندی، لە مێژە skandiabanken وازی لە جاڤا هێناوە، بەڵام وا دیارە بانقەکانی تریش بەدووای دەکەون واز لە جاڤە دەهێنن، خۆی لە ڕاستیدا ئێستا لەسەرە مەرگە، ئەم جارە بەعدە قەراریش سەرکەوەتنی ناکات.
ئەم جۆرە ڕێگایەیی چوونەژوورەوەی Bank-ID هەڵبژاردەیەکی زۆر گوونجاوە بۆ کۆمپیوتەرەکی سابت.
کاک ئاراس، لێرەش زۆربەی وایە، نزیکی ٣ هەڵبژاردەت دەداتێ، یەکیان، کارتێکە نزیکی ٤٠ کۆدی لەسەرە، دووەم، بە کورتەنامە، وە سێیەم، بە Bank-ID.

سوپاس کاک هۆژان!
من دانسکە بانکم هەیە، فۆکوسی کۆن، تەنیا یەک هەڵبژاردنت هەیە ئەوەش Bank -ID یە، بەڵام سیکەرهێتس کارتەکەی من، هەر ئەوەی وێنەکەیە، پێم وایە ژمارەکانی زۆر زۆر زیاترن لە ٤٠ .
جاڤا کاتت زۆر ئەکوژێت، بە مۆبایل لە ٣ -٥ چرکە ئەچمە ژوورەوە، PC نزیکەی ٢ خولەک.
جاڤا تاسەری ساڵ دەمێنێت، دوای ئەوە بانکەکان کاریان پێ نامێنێت.

کاک زەندی، ئەو وێنەیەی تۆ لە پەیامی یەکەم داتناوە، ئەمە kodebrikke-یە، ئەمە بە شێوەیەکی پەرەسەندوویی ئالگۆریتم درووستکراوە کە لەسەر بنچینەی ڕێکەوت و کات کۆدەکان دروست دەکات، واتا هەرگیز نە بەتاڵ دەبێت نە کۆتایی پێدێت لە کۆد بەخشین.
بەڵام، ئەوەی من باسم کردووە لە پەیامی پێشوو، ئەمە خۆی کۆدەکارت-ی پێدەڵێن، زۆربەی ئەم کۆدەکارتانە ٤٠ کۆدی جیاوازی هەیە، بەکاردێت بۆ چوونەناو هەژمارەی بانقەکەت لەڕێگای ئینتەرنێت، بە بەکارهێنانی کۆدەکارت.
[img]http://www.aib.ie/futuretense_cs/securitycentre/images/screen-shots/CodeCardImageGrey.gif[/img]
خۆی ئێستا [url=http://www.buypass.no/]Buypass[/url]-یش پەیدابووە، ئەویش زۆر کاری لەم جۆرانەی پێدەکرێت، وە هەروەها وەک ئیمزاش دەتوانی بەکاریبهێنیت.

سڵاو کاک هۆژان، من مەبەستم ئەوەی وێنەکە بوو، ئەگەرنا ئەوەی تۆ دەیڵێ زۆر ڕاستە، پشێتر سپارە بانک، بەهەمان شێوە ئەو پارچە کاغەزەی لەگەڵ بوو، هەموو جارێ ئەیووت، کۆدی ژمارە ئەوەندە لێبدە.