بەرنامەداڕێژێکی کورد
فەرموون لەگەڵ ئەم هەواڵە
http://pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=7347
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
ئەگەر راست پێت جێگای شانازیە ! براستی جێگای شانازیە ! بەڵام كاك ئاراس من بە هەواڵنێری كوردپا زۆر باوەرم نیە ! كاتێك ئەتۆ دەتوانی بەرنامەنووسێكی باش بێت كە دەشتپێگەیشتنت بە ئینتەرنێتێكی باش بێت بەڵام جوانرۆ ! ئینجا با ئێمە توانامەند بین كاتێك كە ئیمكانات نەبێت چی ئەتوانیت بەرهەم بێنیت ! هەموو كەس ئەتوانێت بیر بكاتەوە بەڵام ئیشكردن پارەی دەوێت وسەرمایە ! ئێوە ئەتوانن زۆر نموونەم بۆ بێنەوە كە لە هەژاری سەركەوتنی بە دەست هاوردووە بەڵام لێرە نە !
هیوادارم راست بێت كە دڵخۆشم بكات !دەستخۆش
نازانم ئەم هەواڵە زۆر زانستی نییە، دەڵێ پێشتریش لە پێشبڕکێیەکی software یەکەم بووە، پێشبڕکێی software چییە تا یەکەم بێت تێیدا.
کاک ئاراس تۆ ئەڵمانیش دەزانی، ناتوانی یەکەمەکانی ئەو پێشبڕکێیە لە خودی پێگەی خۆیان پەیدا بکەی؟ :)
وەڵڵا منیش ئەم هەواڵەم هەفتەی ڕابردوو دیت . ئەمانەی شارەزای بواری ئای تی بن . کوا ئێمە کێ بەر کێی سۆفت وێرمان هەیە . لەم هەواڵە دا وا دەری دەخا کە وەک ئیمتەحان بچی لە شوێنێک سۆفت وێرێک دروست کەی و یەکەم بێنی . بەڵام ئەوە ئێوە هەمووتان ئای تی دەزانن کوا شتی وا لە دنیا دا هەیە . ئێمە خەڵاتی بواری ئای تی مان هەیە کە ڕادەگەیەندرێ بە کێ دەدرێ .
دایبنێین ڕاستە ئەمە . ئاخە نابێ یەکەمی دنیا ماڵپەڕێکی تەکنۆلۆژیای زانیاری ئینگلیزی داینێ . من زۆر گەڕام شتی وا نیە .
ئەمن هەر گەركم نیە قسە بكەم دەڵێن ئەوە جاشە ؟ با بڕۆین بۆ لای ئەو منداڵە كە یاهوو برنامەكەی بە دەهها ملیۆن دولار كڕی وكردی بە كارمەندی فەرمی خۆی ! (بی بی سی )بەڵام ئەمنی كورد كاتێك مەنجەڵێ یاپراخ دەبینم دەبێ بەڕۆح و گیان نیشتمان و پێشمەرگایەتی ئەو مێشكە چی دەخولقێنێت ! كاتێك مەنجەڵە یاپراخەكانی دایكم لە نێو ماڵمان لە كتێب و خوێندواری و بیركردن لە داهاتوویێكی باش لە رێگە زانیاری زۆرترە دەی ئەمن دەبێ سەروو قوونم بەیەكەوە بچسبێت ! ئەو منداڵە كە بی بی سی گوتی لە ١٢ ساڵی یەكەم بەرنامە نووسی ! كاك كوردداتا كاتێك سەرۆكێكی ئەم حیزبە لاتانەی ئێران لە VOA قسەیان دەكرت بێژەرەكە گوتی ئادەی فلانی ئیمەیلەكەتمان پێ بڵێ ! بە وەڵاهی ئەمن هەرچی یاپراخم خواردبوو گشتم بە زووخاو دەرخست جا بڕوانە ئەمە ئاوا بێت ئیتر ئەوەی هەواڵەكە چی بێت ! خوا رەحم بكات بێن با واقەعیتەتەكانمان ببینین وخۆمان زۆر بە باش و زانا وشارەزا نەزانین !لە گەڵ رێزم بۆ هەمووان
ئەشێت پێشبڕکێکە لە بوارێکی تر بێت، پێم ناڵێن کەسانێک هەن ئەو پرۆگرامەیان دروستکردووە کە ئەو پرۆگرامی پێ دروستدەکات، ئیتر ئەمە چۆن بوو بەیەکەم.
تەمەنی ١٨ ساڵە، جێگەی گومانە!