تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فیسبووک و سیستەمێک تایبەت بەخۆی

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/03

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

بەپێی هەندێک[url=http://www.idg.se/2.1085/1.499645/facebook-slapper-eget-operativsystem] لەسەرچاوەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری[/url] ، سبەی ئێوارەی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤/٤/٢٠١٣ فەیسبووک هەواڵی سیستەمێکی کارگێری تایبەت بەخۆی بۆ تەلەفۆنە دەستیەکان نماییش دەکات، ئەم سیستەمە ئەندرۆیدێکی سازکراوی تایبەت بە فەیسبووکە لە تەلەفۆنی HTC دا، بریارە فەیسبووک سبەی ئێوارە کاتژمێر 18:00 بەکاتی ئەوروپا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئەم سیستەمە نوێیە نماییش بکات.
بە وتەی[url=http://9to5google.com/2013/03/31/facebooks-forked-android-os-actually-called-facebook-home/] مارک گورمان[/url] فەیسبووک ئەرکی نەرمەواڵــەو کۆمپانیای HTC ئەرکی ڕەقەواڵەی لە ئەستۆگرتووە، بەڵام فەیسبووک زیاتر گرنگی بە بەکارهێنەرانی دەدات لەم پرۆژەیەدا.
شایانی باسە پێشتریش چەندجارێک پڕوپاگەندە بڵاو بۆوە کە فەیسبووک سەرقاڵی دروستکردنی مۆبایل تەلەفۆنێکە، بەڵام بەڕێوبەری فەیسبووک[b] مارک زوکەربێرگ[/b] چەند جارێک ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە، بەڵام دەیگووت کە فەیسبووک ئارەزومەندە لە دروستکردنی سیستەمیکی کارگێڕی پڕ کرداری تایبەت بە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک زەندی ، بەڵام سیستم نیە بڵکوو لەنچەرە (Launcher)ـێکی بۆ خۆی دروست کردووە .
نموونەی لەنچەر وەک (HTC Sense , Samsung TouChWiz , Apex Launcher , Prime Launcher ) ئەمانەو چەندانی تر کە هەن لە پلەی ستۆر .
ئەوەی فەیسبووک کردوویەتی تەنها تێهەڵکێشکردنی بەرنامەکانی خۆیەتی بە بنەڕەت لەگەڵ دەستیەکە.

بژین،

سەرچاوەکان نوسیویانە، OS کەواتە سیستەمە، بەڵام هەر لەسەر بنچینەی ئەندرۆیدە و گۆڕانکاری تێداکراوە، (ئەندرۆید و بەرگی فەیسبووکی لەبەرکردووە).

من پێم وایە كە هەر دوو تێبینی جوانە و راستە !بەڵام پرسیار لێرەیە، فەیسبووك بۆ دێت دەست بە دروستكردنی سمارت فۆن یان سیستەمێكی كارپێكردن دەكات ؟ ئەوەیش سیستەمێك كە ركابەری كاری بەرهەمی هێناوە و گەشەی پێداوە بەواتەیێك گووگڵ؟
تەنانەت ئەتوانم بڵێم ئەم تەلەفۆنە پەڕەی سەرەتایی لە ژێر دەستی فەیس بووكە یانی شتێك زۆرتر لە ئەپێك بۆ بەكارهێنەر. وە جۆرێك نوێ یان بەرهەمێكی تری نوێی ئەندرۆید لە شێوازێكی ترە. كارێك كە ئامازۆن كردی ! بزانین ١٢ كاتژمێری تر چی روودەدات.
بژین

ئەندرۆیدیش سیستەم نییە، ئەوانە دابەشکردنن.
لینوکس/گەنو سیستەمەکەیە.

Android is A Linux - based Operative system ( OS)
دابەشکردنی لینکوسیش هەر سیستەمێکی کارپێکردنە

دابەشکردن Distribution!
ئەو شتانە بابەتی قورس و ئاڵۆزن، بەهەرحاڵ بەڵام هەموو بەچکەی لینوکس لێرە ببینە.
http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/1/1b/Linux_Distribution_Timeline.svg

سڵاو،
وا بروا هێندە جۆر و مارکە دروست دەبن، کە نەزانین کامە بۆ چی باشە.