تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

تەعلیقسز!

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2013/03/22

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔17۔ )

پاشکۆقەبارە
Image icon kuncrini.png63.97 ک.ب.

من وەکو بەشی کوردی پڕۆگرامۆکەی وۆردپرێسku.wordpress.org گلەییم لێکردوون لەوان و لە هاوڵاتی (ماڵپەڕ) کە نابێت مافی لەبەرگرتنەوە هەم سکریپت/پڕۆگرامۆکەی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک بسڕنەوە هەم مافی ئەو تێمپڵەیت/ ڕووکارەش. چونکە ئەوە پڕۆژەیەکە ملیۆنەها کەس بەشدارە تێدا. وەکو ئەرکێکی پیشەیی و ئەخلاقی کە بە خۆڕایی بڵاو دەبێتەوە، بۆ ئەوەیە تۆی مرۆڤ/نوسەر/ئازادیخواز پەیامەکانت بگەیەنیت. ئەگەر هەر نەشتوانی پاداشتیان بدەیتەوە وەکو DONATE تکایە مافیان مەخۆن!

خۆتان تەماشای ئاستی نوسین، وەڵامی کاکی ئازادیخواز و پۆست مۆدێرن بدەنەوە!!

لە بۆ ئەوە كە ئیش بۆ جەنابی وۆردپرێس دەكەی زۆر شادمانم بە ناسینت! ئەو كابرایە هەر ئەوەندەی تێدەگات كە مەنجەڵە یاپراخەكەی هەر ئەوەندە دەكولێ بەڵام وێلێ بكە داماوە و هەژارە گورچیلەی بە ئەندازەی مێشێك دەبێت كە لە سەر پەیین دادەنیشێت ئەوە ئێمەیش ماڵپەری جەنابی [url=http://dvdhelp.ir/]وۆردپرێسمان[/url] هەیە و بە شانازی باسی دەكەین هیچ كاتیش خۆمان بە پرۆگرامێر و جەنابی پرۆفێشۆناڵیش نازانین ! دەڵێ كڕیومە ئیتر مرۆڤی ئاوا بەوبەخت چی پێدەڵێی هەڤاڵ ! شتی بەخۆرایی بكرێت " دەڵێن پارە كە زۆر بوو كونگی پێدەسرن" خۆت زیز مەكە جیگەڵدانی بوچكە . ئەی كاش ئەو خێراییەی ئەنترنێتی ئەم هاورێیانەی كوردستانی عێراق كەمێ لای من بوایێت ! خۆزگە بۆ دیتنی ماڵپەڕێك هەزار بار فەلتەر شكێنەكەم نوێ نكردایەتەوە...........
رێزمان بە فەراوانی قەبوول بكە كاك سیای هێژە

هەمیشە وەڵامە توند و جەرگ بڕەکانت لەجێی خۆیاندان، بژیت کاک سیا.

کاک دیلان!
دەڵێ تۆ پارتیت بۆیە چاوت بە سایەتەکەمان هەڵنایە و دەچم لای دۆمەین و هۆستەکەم لە ڕێگەی پارێزەرەوە شکات دەکەم!
منیش ئەمەم بۆ نوسی:
فڵان، من نە بێڕێزیم پێت کردووە نە باسی سیاسەت و ناوڕۆک و پارتی و فڵانم کردووە، نە ئەو ماڵپەڕە و سەدان هەزار ناوەڕۆکی دەخوێنمەوە. بەڵکو وتوومە لە پەیامێکی کاک جیاهدا کە هاوڕێیە(بابەتێکی دانابوو، چاوم کەوتە ئەو پەڕەیە)، کە ئەرکێکی ئەخلاقییە لانەبردنی Powered by Wordpress وە ئەو ڕووکارە/تێمپڵەیتە هی ئاراسە، ئەوانیش خەڵکێکی ماندوون، داوای پاداشتیان نەکردووە( نەک فرۆشتن و کڕین کە بوختانی خۆتانە بۆیان)! واتا جەنابتان دوو جار یاسای/گرێبەستی بەکارهێناتان پێشێلکردووە. دیارە ئەگەر داشینەنێن نە ماڵپەڕ نە دۆمەین ناتوانێت هیچتان بۆ بکات، بەڵکو ئەمە سوپاسێکی بچووکە پێشکەشی خەڵکانێکی دەکەی کە هەزارەها کۆد دەنوسن بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی!
بەهەرحاڵ وۆردپرێش سەدان ملیۆن بەکارهێنەری هەیە وە سپۆنسەری/پشتگیریکەری وەکو فۆرد، سۆنی، نیورک تایمز، یاهوو، ماڵپەڕی ئۆباما ...هتد. واتا لە ڕووی ئابووریەوە ساڵانە چەندین کۆنفراسی گەورە بەڕێوەدەبەن و زۆر کراوەن وە ئێمە وەکو کورد زۆر ڕێزیان لە بەشەکەمان گرتووە. دیارە من بەشی کورمانجی و سۆرانییەکەشم کاتی خۆی کردۆتەوە و دەیان کوڕی کورد لە ئامەدەوە بۆ سلێمانی و کەرکووک بەشداربوون. تکایە شتەکان بە شەخسی وەرمگرە!

من خاوەنی ماڵپەڕی ڕەهێڵپۆست باش ئەناسم هەر لەسەرەتاوە کە ئەو ماڵپەڕەی دانا من ئاگادارم، بۆیە من دڵنیام ئەو تێمپلەیتەی کڕیوە کە بەناوی ئاراس ەوەیە
جا نازانم ئەو بەڕێزەی کە تێمپلەیتەکە ئەفرۆشێ چ مافێکی هەیە لە گورزەی تێمپلەیتەکاندا؟ بۆیە با کاک سیا تفەنگ نەنێ بە تاریکیەو باشە.
لەگەڵ رێدا

کونجرینی کوردستانپۆست و ئێستا خانەنشینی سلێمانییە! ئەوە بەلامەوە گرنگ نییە کێیە و چی کارەیە!
١. مافی وۆردپرێس و بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک! ئەمەش نە بۆ فرۆشتنە نە هیچ.
٢. تۆش و ئەویش:
http://www.arrastheme.com/

بۆمن گرنگ نیە خانەنشینی و کوردستان پۆست و شتی لەوبابەتە. بەڵکو ئەڵێم کڕیویەتی، بێگومان لەم ووڵاتانە کاتێک خەڵک شت ئەکڕن زۆربەی بە ڤیزە کارد یا شتێکی لەو بابەتەیە، کەواتە بەڵگە هەیە و ئەوکاتەش ئەزانین کێ ڕاتە و کێش هەڵەیە.

سڵاو.
زۆرکەس لە کوردستان ٢٠٠٠دۆلار و زیاتر ئەخەنە دەستی (وێبماستەرێکەوە) کە جوملە یان وۆردپرێسیان بە نیوسەعات بۆ ساز ئەدەن و ئاوبێنە و دەستبشۆ. تۆ وەکو خاوەن لەویا پارەت داوە و گلەی دەکەوێتە سەر وێبماستەرەکە.
کاک سیامەند، ڕێسای GPL ڕێگەی ئەوەت ئەداتێ کە ئەو هێمایە لابەریت و (powered by wordpress) بسڕیتەوە.
ئەگەر کۆپی بێت و تەنیا ئەوە لابەریت و ناوی خۆت بخەیتە شوێنی ئەوە ئەخلاقی کارکردنە و ماف خواردن نیە. GPL مەرجیشی داناوە کە گۆڕانکاری خۆشت کە کردوتە دایبنێتەوە، و نەیشاریتەوە، مەگەر وەشانی بازرگانی و وەشانی خۆڕاییت لێ دروست کردبێ. لە حاڵەتێکدا تۆ پارە بە ڕووکارێکەوە پەیدا بکەیت و هی تۆ نەبێ، بۆت نیە ناوی دروستکەرەکە لابەریت .. ئەوە ماف خواردن و دزییە. ئەگەر گۆڕینکاریت کردبێ و دروستکەرەکەی پێش تۆ قایل بێت، ئاساییە بیفرۆشیتەوە.
ئەو شتانە زۆر سانایە، ئەگەر وێبماستەری کورد بیانەوێت بە ئیمەیلێک دەتوانن مۆڵەتی کڕین و پارە پەیا کردنیش لە خاوەنەکانی وەربگرن. دیوەکەی تری گرنگە کە ئێمەیش وەکو ئەوان هی خۆمان دابنێینەوە و سەربەستی بکەین بۆ خەڵک.
لەگەڵ ڕێزمدا.

Kuncrini bêt yan hawlati zori, ewe kêshe niye kê u çon deînasin.
@Aras
.Mnish nusiwme, wordpress u aras pewistiyan niye, bellku erkêki exlaqiye. Wata lserewe nusiwme.

'

کاک ئاراس سڵاو،
کابرایەک بە تراکتۆری خۆی دەهات لە باراندا، خەڵک و کاروانچی لە چەم و قوڕاوەکە دەپەڕانەوە، گەر وتی سوپاسی ناوێ! دەبێ بڵێین دەی نایەوێ!
کاک ئاراس ئەو ڕێسایانە لە ڕووی بارە یاسییەکەوە دەدوێن و خۆشم لێرە باسی ئەو خاڵەم کردووە، هەرچەندە ئەو ملیۆنەها دێڕە کۆدەیان نوسیوە، دەڵێن دەتوانیت ناو و مۆرەکەشمان لابەیت! بەهەرحاڵ گەر تێکەڵی نەکەن، من ڕووم کردووە لە خەڵکی نوسەر@ و گۆڤار و ڕۆژنامەکان!
بەهەرحاڵ سەر و ئەمەش دەڵێ من ئەوانەم کڕیوە! هەر بێمنەتیشی دەکات! هەرچەندە ٢ خاڵە و ئەوەی وۆردپرێس و ڕووکارەکەش بە جودا، ئەشێت تۆ بە کەسیک بڵێی فڵانە شتم دەوێ بۆم بکە، بەڵام نامەوێ دیزاینەکەرەکەی دابنێم، یان پڕۆگرامۆکەکە!
زۆریش سەرم سووڕماوە، نازانم لابردنی ئەوانە چی لە مەسەلەکە دەگۆڕێت؟
ئایا خەڵک و خوێنەر ئەقڵی بۆ ئەوە بچێ ئەمە کاکی نوسەر خۆی دروستی کردووە بۆ بابەتەکانی؟
یان ڕووکارەکە کە ئێستاش Favicon ئاراسی پێوەیە و کوون بە کوونی کۆدەکان، ئایا لابردنەکەی چی زۆر دەکات، یان بۆ چی باشە؟
مەگەر بۆ چاونەفەس :)

سوپاس کاک سیامەند بۆ ڕوونکردنەوەکەت، لەیەکتر باش دەگەین. (هاوڵاتی) و ئەوانی تریش گرفتیان هەیە لە بەڕێوەبردن و ددان بە هەڵەشدا نانێن. من بینیومە کە ئەو ڕۆژنامانە هەر کە دۆمەینەکە ماوەی تەواو دەبێ ناوەکەیان دەگۆڕرێت و تەنانەت بەناوی خۆشیانەوە نیە. لێ کۆڵینەوەیان نیە لەسەر بابەتێک کە خۆیان بەکاربەری ڕۆژانەین. پێم وا نیە تیمێکیان هەبێ بۆ ئایتی کە نیتۆرک، ئینتەرنێت و کارەکانی تر بەڕێوەببات.
تۆش سەرت نایەشێ جامانەی لێ دەبەستیت کاکە :)

وەکو وتم هاوڕێیەک وتارێکی دانابوو، منیش خوێندمەوە و ئەوەم بینی! منیش نوسیم کاک فڵانی هاوڕێم، بەڵام ئەو ماڵپەڕە لەو ڕووەوە دەبێت ڕەچاوی ئەوانە بکات(دیارە جاری تر باسی ئەو شتانە کراوە لەگەڵ ئەو هاوڕێیەم).
کەسێک بە ناوی ڕەهێڵ پۆستەوە داواکری هاوڕێتی نارد منیش قبوڵم نەکرد (نە دەیناسم نە کەسێک و وێنەی تایبەتیشی داناوە بەخۆی). بەهەرحاڵ ئیتر گوایە ئێمە پارتین، دوایی ئەم کڕیویەتی، دەی دوایی شکاتمان لێدەکات لە لای هۆستەکەی کە ئێمە بەناوی وۆردپرێسەوە قسە دەکەین، دەی دوایی دەیداتە پارێزەرەکەی ئەمە بێڕێزییە.
ئەم قسە قۆڕانە، کە هیچیان پەیوەندی بەوەوە نیم من نوسیوبووم بۆ هاوڕێ،برادەر، ناسیاوەکەی خۆم!
هەربژین

دەسپێکی هەڵچونەکەی کاک سیامەند ، لە پلیکانەی حیزبیەوە بوو ، ڕەهێڵپۆست بۆ دوو ساڵە بەهەمان دیزاین و بەهەمان ستایل کاردەکات ، کاک سیامەند بێئاگاو پێخەفەکەی دابوو بە کۆڵیاو ڕۆژێک لەتەنیشت ڕەهێلپۆستەوە هەڵی نەدا بوو . کاتێک نوسینێک لەسەر پارتی بووونی دەبێت و بەڕێکەوت دەیبینێت ، ئەوسا دێتە سەرخەت و تفەنگە حیزبیەکەی دەکات شان و سەنگەرمان لێ دەگرێت . ئەم هەستی حیزبیە ، بەئاگای دێنێتەوەو دەکەوێتە ئەوەی ئێمە وەک ئەو دەڵێت : یاسات پچڕاندووە و دنیات کاول کردووەو ئەوە ئێوەن ناهێڵن کەرکوک بگەڕێتەوە سەرکوردستان و ئەوە ئێوەن سەرۆک ئاپۆتان لە زیندانی ئیمرالی خزاندووە . واتە لەسیاسەتەوە دەروازەکانی ڕەخنەی تەکنەلۆژیا دەستی پێکردووە . هاتنە سەرئەوەی ڕەهێڵپۆست خەتای ڕەوشتی کردووە ، بەزمانێک ئاگادارت کردینەوە هێندەی ماوە ، هەرچی چەک و تەقەمەنی و ڕۆکێتی ئەم جیهانەیە ڕووبەڕوومان بکاتەوە .
کەس نەم ناسێت کاک هێمن باش دەمناسێت . تۆ لە سێرەی حیزبەوە هاتیتە سەر سێرەی تەکنەلۆژیا ، واتە سەرەتا بنیادنەرو درێژەدەری باسەکە لەحیزبەوە دەستت پێکرد ، من ئەو کەسەم زیندانی عێراق و تورکیاو ئێران م بینیوەو تیایدا ڕۆژو شەوم تیاکردۆتەوە ، تەنها لەسەر سیاسەت و کوردایەتی و لەزەمەنی ڕێکخستن و پێشمەرگایەتی دا. من ئەو کەسەم تەنها 12 ساڵ هەر پێشمەرگە بووم ، ئێستا ئێوە باس لەخانەنشینی دەکەن و گوایە پارە وەردەگرم . منەتم بەپارە نییەو هەروەها بەکەسە چاوچنۆکەکانی پارەش ، هەرچی وەربگرم بۆ دەیان ساڵی تر مافی خۆمەو لەگیرفانی هیچ ... دەرناچێت . کەسیش خێرم پێ ناکات . دەی سێنم و لەهەمان کاتیشدا توڕەم لە رەفتاریان و بۆمن هەیە قسە بکەم چونکە بناخەی گیراوە بلۆکییەکەی ئەمڕۆ ، کە ئێوەهەناسەی تیادەدەن ، خوێنی منی تێکەڵە و مافی کەسیشم نەخواردووە . دزیش ناکەم و گەر منیش وەری نەگرم دزەکان گیرفانیان پڕتر دەبێت و منەتی خەبات و ماندوبوونم بەسەر کەسدا نەکردووەو ڕابردوش بەکەس نافرۆشمەوەو دوریشم لەورەوشتە نزمە .
من ڕێزم هەیە بۆ کاک سیامەند . دەزگای وۆردپرێس ، دەزگایەکە ساڵەنە بە ملوێنەها دۆلار لە حیسەی مایکرۆسۆف و کاری خۆی پەیدا دەکات ، بۆ هەموو کەسێک بەخۆڕایی دەتوانێت ڕایەڵەی دۆماینەکەی لەسەر ئەو سیستەمە بگەیەنێت . ئەمانە بەخۆڕایی نییەو دیارە مافی خۆی وەردەگرێت و کەسیش بەخۆرایی بازاڕ دانانێت ، ئەوەی هەنگاوی ئێمەیە ئەوەیە بەچاوی ڕێزەوە بروانییە کارە باشەکانی وۆردپرێس . ڕۆژێکیش لەڕۆژان لە وۆردپرێسەوە ، شتێکی قانونی بەمن نەگەیشتووە تا بڵێم نا . گەر سەرپێچیشم کرد ئەوا بەفەڕمی دەتوانن تا سێجار ئاگادارم بکەنەوە ، ئەمانە کاری یاسایین ، بۆیە ئاگادار کردنەوەکەی کاک سیامەند نا یاساییانە بوو ، وە پڕیش بوو لەمنەت و زمانی زبر . ئەوە بوو منی توڕەکرد و وەڵامم بەوشیوە دایەوە ، پێشم وایە وەڵام دانەوەکەم هێندە هادیئانە بوو ، بڵانسی وشەکانی ئەوی دانەخست ، ئەمەش بیرکردنەوەی منە ، هەرواش بووم لەبەرامبەر هاوزمانەکانم .

سڵاو
بم بورن ، پێویستە قسە لەسەر کڕینی تێمپلاتەکە بکەم ، من ئەو تێمپلاتەم کڕییوە بە کریدید کارتی کاک دڵشاد قادر بە 19 دۆلار لەبەر ئەوەی خۆم کریدید کارتم نەبوو ، تەنانەت بەکاک هێمنیشم وتووە ، ئەویش ئاگاداری کڕینەکەیەتی . ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت ببینە هۆکاری پێ نەزانینی کاری ئەو بەڕێزەی ئەو تێمپلاتەم لێی کڕیوەو منیش خێرم پێی نەکردووە ، دەکرێت چەند جارێک لەو پارەیەی من پێم داوە ، پێی بدرێت وەک ئەرکی من و مافی ئەو و دەست خۆشی لێ دەکەم .

بەڕێز کونجرین، بەزەیم بە خۆمدا یەتەوە کە دا دەنیشم و وەڕگێڕانی وۆردپرێس دەکەم.

سیاسەت و خەبات و ئەو حیکایاتانە، جێگای ئێرە نییە لە خوا بەزیاد بێت ١٠٠٠٠ ماڵپەڕی تر هەیە.
بەڕێز، (وەڵامەکەم بۆ کاک ئاراس بخوێنەوە، بزانە چۆن چاوم بەوە کەوتووە)! واز لەم قسە بۆشانە بهێنە، ئەمە ڕەوشتێکی نابووتە، من باسی (سکریپت) ــێک لابردنی شتێک دەکەم کە خۆی دانراوە، کەچی خۆت هاتووی دەڵێی ئاگاداریان نەکردوومەتەوە! وە پارەشت نەداوە بۆ وۆردپرێس، بەڵکو ڕووکارەکە کە خۆڕاییە، ڕەنگە نەتزانیبێ ڕێکی بخەیت کەسەکە بە لەسەرو کاری خۆیەوە پەڕەکەی بۆت ناردبێ بەرامبەر ئەوە (ئەگەر چیرۆکەکە فڵان ڤیزا کارد و نەبوونی گریمان ڕاستیش بێت).
بەهەرحاڵ ئەوەش شتێکی ترە.!
هەرکەس ئەو ڕیزە لانەبات Powered by Wordpress، ئەرکێکی ئەخلاقییە! ئەگینا وۆردپرێس پێویستی بەوە نییە!
بەڵام دەستخۆش بۆ نوکتەی حیسەی مایکرۆسۆفت.

بژین

سڵاو کاک سیامەند
من ئەگەر ئەم ڕستەیە بۆ تۆ بنوسم ، بەکەسێکی سوک و بێ ڕەوشت سەیرم ناکەیت . بەڵام لێت گومان نەبێت قەد رەوشتی من ڕیگا نادات ئەم ڕستەیە بۆتۆ بنوسم و لەوە بەرزترم .. ئەمەش ڕستەکەی تۆیە >>> واز لەم قسە بۆشانە بهێنە ، ئەمە ڕەوشتێکی نابووتە ،

سڵاو بۆ دواجار،
بابەتەکە لەمە دڕێژەی زیاتری ناوێ! من باسی جۆرایەتی و ماف و ئەرک دەکەم! وەکو نمونە هێنامەوە و بۆ کەسێکی برادەرم نوسی، کە دیارە پێشتر وەکو هاوڵاتی و ماڵپەڕەکەی باس هاتە پێش.
ئیتر نازانم تۆ پارتیت و شتەکان وا تێکەڵ بوون!
وۆردپرێس پێویستی بەو مافدانانە نییە، ئەو وەکو بنەڕەت لە هەموو ڕووکارێک دادەنرێت، کە لاتان بردووە، تازە نایەتەوە و هەر لێی گەڕێ.
قسەی بۆش و ڕەوشتی نابووت مەخسەدم ئەوەیە، نازانم من بۆ پارتیم یان حیزبیم؟ چی پەیوەندی بە وۆردپرێسەوە هەیە؟ ئەو ڕەوشتە باس دەکەم، هەوڵدان بۆ دژەهێرش بۆ ئەوەی شتەکە لە بیر ببرێتەوە. تێکەڵکردنی باس و ڕاکێشانی بابەت بۆ شتی تر.
ئێستا تێگەیشتین و سوپاس بۆ کاتەکەتان و خۆتان بڕیاڕی کۆتایی لای خۆتانە، چۆن و چی بکەن.

هەربژین و سوپاس بۆ هەموو لایەکتان.