سامسۆنگ ئەندرۆید دەگۆڕێت بە تایزن
سامسۆنگ بە شێوەیەکی گشتی تا ئەمڕۆ پشتی بە سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆید دەبەست وەکو سیستەمێکی سەرەکی تەلەفۆنەکانی، بەڵام هەنووکە دەیەوێت ئەم سیستەمە بگۆڕێت بە سیستەمێکی تر بەناوی[b] تایزن[/b].
بەڕێوەبەری سامسۆنگ [b]لی یونگ هی[/b] لە لێدوانێکی بۆ[url=http://www.bloomberg.com/news/2013-03-14/samsung-will-release-tizen-based-smartphone-this-year.html]Bloomberg[/url] ڕایگەیاند، کەوا لەمانگی ئاب یان سپتێمبەری ئەم ساڵــدا، سامسۆنگ نوێترین تەلەفۆنی خۆی نماییش دەکات، کە سیستەمێکی کارگێڕی نوێ لە خۆ دەگریت بەناوی Tizen .
ئەم سیستەمە نوێیە بە هەماهەنگی لەگەڵ دوانزە کۆمپانیای تر و کۆمپانیای Intel داڕیژراوە و وەکو جێگرەوەیەکی ئەندرۆید پلانی بۆ داڕێژراوە.
تایزن، سیستەمێکی سەرچاوە کراوە دەبێت و لە بنچینەدا ناوی LiMo بووە، بەڵام دوای ئەوەی ئینتەل بەشداری دەکات، ناوی پرۆژەکە دەگۆڕن بەTizen و پرۆژەی MeeGo بەجێدەهێڵن.
هەروەها [b]لی یۆنگ هی[/b] وتی ، ئەو تەلەفۆنانەی کە بەنیازن بە سیستەمی کارگێری تایزنەوە بەرهەمی بهێنرێن لە باشترین جۆری تەلەفۆن دەبن و لە لوتکەی باشترین جۆرایەتیدا دەبن.
شیاوی ئاماژەیە کاتێک سامسۆنگ تەلەفۆنی گالاکسی ئێس ٤ ی نماییشکرد، لە پرۆسەی نماییشکردنەکەدا هیچ ئاماژەی بە سیستەمی کارگێری ئەندرۆید نەکرد، میدیاکان هۆکاری ئەمە دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە پار ساڵ گـووگڵ کۆمپانیای تەلەفۆنی مۆتۆرۆلای بە بڕی ١٢ ملیار دۆلار کڕی، ئەمەش ڕیگای کردەوە بۆ گوگڵ کە دەستی بگاتە زۆر تەکنەلۆجیای مۆبایل و زۆر هاوپەیمانی نوێ، هەر لەو کاتەوە سامسۆنگ بیری لە سیستەمێکی کارگێڕی نوێ کردەوە و سیستەمی کارگێڕی (تایزن) یان بۆ ئەم مەبەستە بەردەست خست.
[youtube]t7cPEQpxsNE[/youtube]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
سامسۆنگیش بەدەردی نۆکیا نەڕوات لە لوتکەوە بێیتەوە سفر !
دەست خۆش کاك زەندی
ئەمساڵ بە تایزنەوە مۆبایل دەوەشێنێت، نەک واز لە ئەندرۆید بهێنێ!
پێم وابێت سامسۆنگ گەرەكیەتی ئارام ئارام بێت بە قیبلەی رەقەكالا و نەرمەوالەی جیهانی موبایل ! جا گەر بڵێین ئەمە ترسێك نیە بۆ سەر ئەندرۆیدی گووگڵ كە كەمێك پشتوێنەكەی توند بكاتەوە .دەستخۆش كاك زەندی هەوارێكی خۆش بوو
دوواجار تەنها چۆنایەتیە (کوالیتیە) سەرکەووتن یان سەرنەکەووتنی ئەو هەنگاوەی سامسۆنگ یەکلا ئەکاتەوە. خەڵک بەراووردی سیستمە جیاوازەکان ئەکات و کامە باشترین بێت بەسەر بازاڕەکاندا خۆی ئەسەپەێنێ و ئەمێنێتەوە. لە ئێستادا ناوو و ناوبانگی سامسۆنگ بەستراوە بە ئاندرۆیدەوە، ناوبانگی سامسۆنگ بەهۆی ئاندرۆیدەوەیە و هەر سیستمێکی نوێی سامسۆنگ ئەبێ لە ئاندرۆید باشتر بێ و نابێ خراپتر بێ ئەگەرنا وەکو چۆن نۆکیا بەهۆی ویندۆس فۆنەوە ناوبانگی خۆی لەدەستدا، سامسۆنگیش بەهەمان دەرد ئەچێ.
کاک زەندی، سەرکەوتن پەیوەست نییە بە تەنها نەرمەکاڵاوە و بەس!
گووگڵ هۆکاری گەورەی پێشخستنە، ئامراز، کۆد، پاککردنەوە، شەڕکردن لەسەر ماف و چوارچێوە، جۆرایەتی، ئامانج و بڕینی ڕێگا. ئەگەرنا سامسۆنگ باداشی هەبوو، ئەنتێڵ مێگۆیان هەبوو، هەمووی کەوتنە ژێرەوە و بوون بە تۆز! سامسۆنگ ئێستاش مۆبایل بە ویندۆزەوە دەردەکات، کەس تاقەتی نییە و داهاتەکەی نزیکە لە سفر.
[u]تێبینی:[/u] ئەپڵ و نهێنی سیستەمەکەی و کارئاسانی و تۆکمەیی، یەکێکە لەو هۆکارانەی ئەندرۆید بە لوتکەی پێشکەوتنەوە ڕکابەریی بکات! گووگڵ بۆیە هەمیشە خەریکە یەک فۆرم بۆ ئەندرۆید بدۆزێتەوە، یەک وەگەڕخەڕ، یەک یەکەچارەسەر، یەک ناوک...هتد چونکە ئەمانە بەهۆی بوونی لەسەر ئامێری جۆراوجۆر هەمیشە کێشەیە!
هەربژین
بژیت کاک زەندی بۆ ئەو هەواڵە.
ئەگەر بتەوێت نرخی کاڵاکانت بەرز بکەیتەوە دەبێت شتێکی تریان پێوە بکەیت.. لەسەر ئەو نۆرەیە سامسۆنگ ئەم کارە دەکات، بەتەنیاش نیە و (Intel, Huawei, Panasonic چەند دابینکارێکی وەکو NTT DoCoMo وVodafone)ی لەگەڵە.. ئەم سیستەمە لەسەر بناغەی MeeGo دەبێ.
[u]سەرچاوە:[/u]
http://www.heise.de/open/meldung/Samsung-Tizen-Smartphone-im-Sommer-1825612.html
پێم وا نییە کە بتوانێت لە ئەندرٶید سەرکەوتو تر بێت ..چونکە ئەندرۆید زۆر بە خێرای پێش ئەکەوێت...