تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

بە کوردی بە "دەوام" دەڵێن چی؟

شـاخەوان

شـاخەوان

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔11۔ )

سڵاو،
بە کوردی بە "دەوام" دەڵێن چی؟
سووپاس.

باوەڕ ناکەم ووشەیەکی کتوومت هەبێ بۆی
‌بەڵام دەتوانرێ بە دوو ووشەی لێکدراو هاومانا بکرێ

ئیش یان کار پێم وایە گونجاوە، وەک لەم نمونەیە.
دەچم بۆ دەوام :: دەچم بۆ ئیش، دەچم بۆ کار

کاک تێکۆشەر ناتوانین بەهەموو ئیشێک یان کارێک بڵێین دەوام ، دەوام بۆ کارێکی هەمیشەیی یان پیشەی ماوە درێژ یان ڕۆژانە وەک فەرمانبەری پزیشکی مامۆستا هتد... بەکاردێت بەمەش لەکار جیاواز دەبێت

سووپاس بۆ بەشداریتان بەڕێزان لاوەند و تێکۆشەر.
من هیچ وەلامێکی دڵنیام بۆ ئەوە لا نییە، (دوام) خۆی وشەیەکی عەرەبییە، کاتێک لە عەرەبییەوە بۆ زمانێکی تر ئەم وشەیە وەردەگێرم ماناکەی دەبێت بە "Time"، پێشم وانییە بۆ کوردی ئەو وشەیە گونجاو بێت کە دەکاتە "کات".
ناشزانم ڕێژیان یاخود پیشە لەگەڵ "دەوام" جیاوازی هەیە یان نە!

لە کوردی نییە گەر ووشەیەکت پێبڵێم یەک کەس بەکاری نەهێنێت ئەوا من دەبمە داڕێژەری ووشەی یا داتێشەری ووشە ، وا باشتریشە جەنابت بەدوای بگەڕێیت بزانە
‌مانای چیەو عارەب بۆ بەکاری هێناوە

کاک شاخەوان تەماشای فەرنگی [url=http://www.kurdi.fi/ferheng/henbane-borine/index.htm]هەنبانە بۆرینە[/url]ی هەژار بکە لاپەڕە 359 ڕوونی کردۆتەوە.

ڕاستە کاک لاوەند.
بەڕێز دیلان، سەیرم کرد زۆر سووپاس. لە راستیدا کەسێک ئەو پرسیارەی کردبوو وەڵامەکەییم بۆ ئەو دەویست. ئەوەم بۆ نارد.
سووپاس.

ئەمە ووشەکە عەرەبیە ، ئەوەی هەنبانە بۆرینەش بەس کردویەتی بە کوردی پەتی واتە ترجومەکەی بە کوردی نوسیوە ئەگینا ئەوە ئەو مانایە نیە کە تۆ بۆی دەگەڕێی چونکە هەر ووشەی "دام" یان "داوم"ـەی زمانی عەرەبی کوردوەتە کوردی .
ئەگەر وابێ ئەڵێی ئەچم بۆ مانەوە یان ئەجم بۆ نەفەوتان ، هیچی ئەو مانایە نادات کە ئێمە ئەمانەوێ ، وەک کاک تێکۆشەر وتی کار یان ئیش تا ڕادەیەک لە هەمووی نزیک ترە.
بژین،

هاوڕییان ئەگەر " دەوام " عەرەبی بێت و بمانەوێت بەکاری نەهێنین ، ئەوا " کار" فارسییەو ئیشیش " عیش" ـی عەرەبییەوە و لە کوردیدا جەڕیندراوە وەک هەزاران وشەی تری عەرەبی کە لەوانەیە عەرب خۆشیان نەزانن کە لە بنچینەدا عەربی بوون . بە رای من "دوام" هەر دەوام بێت ، گریمان دەوامیشمان گۆڕی ، ئەی چی لە " بەردەوام" بکەین ؟ ...

کاکە بەردەوام شتێکی ترە و پەیوەندی بە عەرەبیەوە نیە ، وە هەروەها کار ووشەیەکی کوردیەو .

بژین،

دەست خۆش کاک جوتیار ، خۆزگە منیش وەک بەڕیزت دڵنیا ئەبووم کە ووشەی کار کوردییە و پارسەکان لە ئێمەیان وەرگرتوە .بەڵام بە هۆی ژیانمەوە لە ناویان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لەوە دڵنیام کە ئەوان ڕۆژانە ئەو ووشەیە زۆر زیاتر لە کورد بەکار ئەهێنن ، بۆ نموونە ئەوان ئەڵین( " کار داری ؟ " واتە ئیشت هەیە ؟ یان چه کار کردی/ چە کار میکنی/ یک کار خوب است/ هتد ... ) . من وای بە ڕاستر ئەزانم بڵێن ووشەی کار لە ووشە ئێرانییە کۆنەکانە کە کوردی و پارسی و لوڕی و دەری و زۆری تر ئەگرێتەوە .
بۆ بەردەوام ، بەدڵنیای ووشەیەکی چیاوازە لە مانادا( معنی دا ) وەک ئاماژەتان بۆ کردوە بەڵام لە ڕووی زمانەوانییەوە لە دەوامەوە پێکهێنراوە وەک زۆر ووشەی تر بۆ نمونە: کەوتن-بەرکەوتن/دەست-بەردەست هتد... دەوام ( دوام/ دیمومة / استمراریة ) بەردەوام ( بشکل مستمر / استمرار ) .
لەگەڵ ڕیزم