ئایە تەختەکلیلی کوردئایتیگرووپ ناستانداردە؟
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 17.3 ک.ب. |
ئایە تەختەکلیلی کوردئایتیگرووپ ناستانداردە؟
هاوپێچ:وێنەی ئەو بەستەرەی کە بۆم هات لە ویکیپیدیای کوردی ناوین (سۆرانی) کە دەڵێ ئەم تەختە کلیلە ناستانداردە!!؟؟ ئەمەو ئەمە لەکاتی گۆڕانکاری کردن بوو پێشتریش هەر ئەوەم بۆهاتووەتە پێش ، تێبینی من تەختەکلیلی کوردئایتیگرووپ بەکاردێنم!
جا کورد کوا زمانی ستانداردی هەیە تاوەکو تەختەکلیل ستاندارد بێت ؟
بەڵام ئەو نووسینەی لە ویکیپیدیای نووسراوە هەر تەختەکلیلی کوردئایتی گرووپە
هەمان کێشە بۆ [url=http://www.kurditgroup.org/download/2984]کیبۆردی ماکەکەی[/url] منیش هەیە. نازانم کێشە لە کام پیتە. خودی ئاگاداریەکەش باسی چەن پیتێک ئەکات وە دڵنیا/نیم لەوەی هەرسێ پیتەکەی ئەوان باسی ئەکەن (ە، ک، ی) هەمان ئەو [url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%BE%DB%8C%D8%AF%DB%8C%D8%A7:%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B3%DB%8C%D9%86%DB%8C_%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C]کۆدانەن[/url] خۆیان باسیان کردوە. بزانین ئەم لینکەیان تێگرین یان لێرە هاوڕێیان چارێکمان بکەن.
دەستکاری:
[url=http://www.kurditgroup.org/comment/77666#comment-77666]تەماشای کۆمێنتی خوارەوە بکە[/url]
[url=http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%84%DB%8E%D8%AF%D9%88%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%BE%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1:Calak#.D9.81.D9.84.D8.AA.DB.95.D8.B1.DB.8C_.D8.AA.DB.95.D8.AE.D8.AA.DB.95.DA.A9.D9.84.DB.8C.D9.84]لێرە باسیان کردوە[/url] و منیش ئیزافەیەکم کرد. نازانم کاک چالاک کێیە بەڵام یەکێ لە چالاکەکانە :) بەڵکو سەردانێک بکات
سڵاو،
دوای نوێ کردنەوەی تەختەکلیلەکەی کوردئایتی، ئیستا ئەوەی ویکی و ئێرە هاوشێوەن. پێشتر لە ویکیپێدیا بڕیارمان بۆ ئەوەی چاوگ بوو چونکە هێشتا لێرە نوێ نەببوەوە کە بۆ بزوێن یەک کۆد بێ. ئەوەی [url=http://zkurd.org/huner]زکورد[/url]یش هەمان شت.
ئیستا دەتوانم پێت بڵێم کە ئەمەی ئێرە پێوەرە و پێوانەییشە.
کاک ئاراس و هاوڕێیان
۱. کاک چالاک کێشەکە ئەگەڕێنێتەوە بۆ ( U+0647 [url=http://www.fileformat.info/info/unicode/char/647/index.htm]ه[/url]) بەرامبەر بە ([url=http://www.fileformat.info/info/unicode/char/6be/index.htm]ھ U+06BE[/url]) ، کە کاک چالاک دوەمی پێ ڕاستترە. وە داوایکردوە کەوا داڕشتنێکی جەنابت (کاک ئاراس) داگرم، هەڵبەت بۆ من نابێ چونکە ویندۆزم نیە.
۲. کاکە بەردە وەک خۆت ئاگاداری بۆ ژێر h بە منی گوت ( U+0647 [url=http://www.fileformat.info/info/unicode/char/647/index.htm]ه[/url]) بەکاربهێنین، لە ئیمەیڵەکانی ئەم دواییە.
ئێستا:
کاک چالاک یان ئەبێ چاکی بکات لای خۆی، یان پێش ئەوەی بەردە کیبۆردەکان دەستکاری بکات ئەم کێشەشمان بۆ چارە بکەن با ویکی سۆرانی داماو نەبێت.
ڕێزم
کاکە چالاکی بەڕێز سڵاوێکی گەرم
بمبەخشە کە ماوەیەکی زۆری پێچوو تا پەیامەکەتم دی، برالە بەخوای هێشتا فێردەبم ویکی بەکاربهێنم!
بۆ ڕونکردنەوەکانت لە کاتی خۆیدایە، بەندە خەریکی ئامادەکردنی خشتەیەک بوو بە ڕێکەوتن لەگەڵ بەردەو هاوڕێیانی دیکەی ئێرە.
1. بۆ پیتەکانی ک و ە وابزانم کێشەمان نیە.
۲. دەستکاری پەیامەکەی سەرەوەمم کرد و کۆدەکەم کردە 06BE
۳. بۆ پیتی 06BEیش با بزانین هاوڕێیان چی ئەڵێن، من هاوڕام بەڵام دڵنیام تۆ و هاوڕێیانی تری ئێرە شارەزاترن لەو ڕوەوە.
ڕێزو سوپاسم ئەرکت کێشا هاتیتە ئێرە.
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە!
[b]جا هەر زاراوە و بەشەزاراوەیەک دەبێ پیتی بۆ سازبکرێ و یونیکۆد و نوسینی کوردی وەڵامی بداتەوە، زمان و نوسینەکەمان دەبێت بە وەی کە نمونەی نەبێت لە سەقەتیدا![/b]
هەموو کێشەکان لەم پیتە داتاشراوە نە گونجاوە بۆ زمانی کوردیەوە دێن، نوسینی عەرەبی/ئارامی یان ئەوەتا ئاستی بەرزبکرێتەوە وە پێویست ناکات بۆ هەموو دەنگێک پیت و دەرچەی هەبێت! وەکو فارسی، عەرەبی ...هتد. یان ئەوەتا حکومتە فشەکەمان مل بدات بۆ کارکردن بۆ بنەڕەتکردنی نوسین لە زاخۆی دەلالەوە بۆ بەدرە و جەسان!
لاتینی ئەمانەی نییە، بەڵکو بازێک دەدات بە نوسینی کوردی.
بژین
مەهــ بەهــــ بوێـــ ئیسکڵــ ...هتد ئەمانە بەش/زاراوە و دەنگی زاراوەن پێویست ناکات زمانی کوردی و بنەڕەتی کوردی وەڵامی بۆ هەمووی هەبێت! ئەمە وەڵامەکەی منە دووبارە:
@@@@
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە!
جا هەر زاراوە و بەشەزاراوەیەک دەبێ پیتی بۆ سازبکرێ و یونیکۆد و نوسینی کوردی وەڵامی بداتەوە، زمان و نوسینەکەمان دەبێت بە وەی کە نمونەی نەبێت لە سەقەتیدا!
هەموو کێشەکان لەم پیتە داتاشراوە نە گونجاوە بۆ زمانی کوردیەوە دێن، نوسینی عەرەبی/ئارامی یان ئەوەتا ئاستی بەرزبکرێتەوە وە پێویست ناکات بۆ هەموو دەنگێک پیت و دەرچەی هەبێت! وەکو فارسی، عەرەبی ...هتد. یان ئەوەتا حکومتە فشەکەمان مل بدات بۆ کارکردن بۆ بنەڕەتکردنی نوسین لە زاخۆی دەلالەوە بۆ بەدرە و جەسان!
لاتینی ئەمانەی نییە، بەڵکو بازێک دەدات بە نوسینی کوردی.
بژین
کاکە سیا،
با واز لە شتەکانی پشتەوە بهێنین.. تەنها باسی ئەو دوو کۆدە بکەین 0647 و 06BE
۱. ئایا ئەم زانیاریەی کاکە چالاک دروستە:
0647 (ه) چوار شکڵی ھەیە (هـ ـهـ ـه ه)
پیتی H [کاک چالاک مەبەستی 06BE ە] لە زمانی کوردیدا دوو شکڵی ھەیە (ھ ـھ) بۆیە یوونیکۆی 0647 (ھی عەرەبی) کە چوار شکڵی ھەیە گرفت ساز دەک
۲. ئەگەر ئەوەش دروست نەبێ، تەنها لەوەی کە کام پیتیان کەمتر شێوازی هەبێت ئاسانتر نیە بۆ فۆنتەکان؟ کەمتر سەرئێشەی هەیە بۆ دیزاینەری فۆنت؟
۳. واز لە هەموو کەس ئەهێنین و لایەنی کەم کوردئایتی و ویکی سۆرانی ئەبێ ڕێک کەوین. ئەوەنە سەختە نەگەینە ئەنجامێک؟
٤. بیرم نەچێت، گۆڕینی هەرپیتێک دەستکاری کردنی ساڵەها نوسینی کوردیە بەو پیتە. جا ۱۱ هەزار وزیاتر بابەتەکەی ویکی بێت یان ئەوانەی وا بە کیبۆردەکانی ئێرە نوسیویانە..یان ئەمە هیچ کێشە نیە؟
ڕێزم
ئەی نەگبەت خۆم...تەماشای confusables بکە:
http://codepoints.net/U+06BE
کاکە چالاک، لای تۆوە کێشەی گەورە چیە لەسەر 0647 جگە لە چوار شکڵیەکەی؟ ئەبینی لەوێ ئەم پیتە وا ئەزانم بۆ ئوردو زیاتر بەکاردێ. هەڵە نەبم فارسەکانیش 0647 بەکاردێنن وانیە؟
ڕێزم
کاکە چالاک:
لێرە من ئەوەنەی خەیاڵم لایپرسیارەکەو زۆر شتی تریشە کە سەرتان نایەشێنم، ئەوەندەخەیاڵم لای وشەی دادگەھ نیە بەڕاستی. بەڵام مادەم ئەڵێی ئەوە کێشەی گەورەی جەنابتانە، ئایا تۆمارێکمان لایە ئەو وشانە چەن دانەن تەخیمنیش بێت؟ چونکە قسەکەی کاک سیا لەوێدا وەڵامێکە کە بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجام ئەبێ لایەکمان لەگەڵ لایەکی ترمان قایل بین.
ڕات لەسەر ئەم خاڵانە چیە؟
۲. ئەگەر ئەوەش دروست نەبێ، تەنها لەوەی کە کام پیتیان کەمتر شێوازی هەبێت ئاسانتر نیە بۆ فۆنتەکان؟ یان بابڵێین کامیان فۆنتی زۆرتریان بۆ دروست کراوە؟
٤. بیرم نەچێت، گۆڕینی هەرپیتێک دەستکاری کردنی ساڵەها نوسینی کوردیە بەو پیتە. جا ۱۱ هەزار وزیاتر بابەتەکەی ویکی بێت یان ئەوانەی وا بە کیبۆردەکانی ئێرە نوسیویانە..یان ئەمە هیچ کێشە نیە؟
سوپاس و ماندوو نەبن.
زۆر سوپاس کاکە چالاک
بەس یەک تێبینی لە برات وەرگرە:
"بۆ ئەگەر یوونیکۆدی 06D5 بەکارگیرا باسی «ساڵەها نوسینی کوردیە بەو پیتە» نەکرا؟ بەڵام بۆ پیتی H ئێستا ئەم باسانە دەکرێ؟!"
تەنها مەبەستی من لە خاڵی چوارەم لە ڕوی گەڕانەوەیە، هاوسەنگیش پرسیارەکەم ئاراستە کردویت. باسی بابەتەکانی ویکیشم کردوە چونکە لای من ۱۱ هەزار بابەتی پیرۆزن ئەگەر هەمووشیان هەڵەبن ناوەڕۆکەکەیان. وە دڵنیاش نیم ئایا ئەو کێشەیە دروست ئەبێ یان نا، تەنها پرسیار ئەکەم. زیاتر مەبەستیشم مەکینەکانی گەڕانە و هەندێ بابەتی تر.
منیش هیوادارم کە:
"گرفتی تەختەکلیلێکی ستاندارد بۆ کوردی بنەبڕ بکەین و بۆ ھەمیشە بە ئەم باسانە کۆتایی بھێنین"
دوای ڕێز و سڵاو و خۆشەویستی
هەر لە سەرەتاوە داوای لێبووردن دەکەم ، قسەکانم کەمێک ڕەقبن.
کاک چالاک دەڵێت : "تۆ خۆت دەزانی جاران لە بڕی 06D5 ھەر لەو 0647 لەگەڵ U200C کەڵک وەردەگیرا بەڵام ئێستا کراوە بە 06D5، بەڵام بۆ؟ ھەر لەبەر ئەو کێشەیەی ئێستای پیتی H. "
-- نەخێر ئەم بۆچوونە زۆر دوورە لە ڕاستی مێژوویی، بەندە داهێنەری h + shift h ـە. ئەمەشە نە لە دوور نە لە نزیک لەبەر پیتی H نەبوو بەڵکوو لەو کاتانەدا نەدەکرا بە کوردەی بنووسرێت لەبەر نەبوونی ڕەفتار بۆ بزوێنەکە لە مەکینەی پیتە ئاڵۆزەکانی مایکرۆسۆفت. ئەگەر ئەم کارەمان نەکردایە، 5 ساڵی تریش دوادەکەوتین.
-- لەڕووی لۆژیکەوە، ئەمە کاری ویکیپیدیا نییە. بە هیچ شێوەیەک کاری بەستانداردکردنی نووسین نەکەوتۆتە ئەستۆی ئەم شوێنەوە.
-- نەخێر پیتی هـ لە کوردی تەنها دوو لەسەرەتا و ناوەڕاستدا دێت. کاکە چالاک گیان، ئەمە نە کاری منە و نەکاری تۆیە و نەکاری ویکیپیدیایە؛ چۆن دەبێت کەسێک لە شوێن خۆیەوە پیتی نوێ بۆ نووسینی زمان درووستبکات.
-- بەندە وەک بناغە لێدەرێکی ئەم ستانداردە بە هیچ شێوەیەک ئاگادارنەکراوەتەوە لەم گۆڕانکارییە، هەر لە ڕووی وەفادارییەوە شتێکی ماقووڵ دەبوو، بەڵام کورد کەی وەفای هەبووە، خەریکە بناغەکەش بەسەر سەرماندا دەڕووخێنن.
-- هەڤاڵم کاک سیاش باسی کرد، دەنگ و پیت دوو شتی جیاوازن، نازانم بۆ مێشکی کورد ئەم دوو شتەی لێ تێکەڵ بووە؟
سەیری وشەی garage بکە، ئینگلیزیش پیتی ژ ـیان نییە. باشە دەبێت بەیانی ویکیپیدیا بڵێت ئەم وشەیە بەم شێوەیە Garazje پێویستە بنووسرێت؟ ئایا کارێکی دروستە؟ ئایا ئەمە کاری ویکیپیدیایە؟
-- زۆر داوای لێبووردن دەکەم، بەڵام بە هیچ شێوەیە بیر لە side-effect ی ئەم کارە نەکراوەتەوە و زۆر کورتبینە.
-- ئایا بە قسەی کێ 06BE تەنها دوو شێوازی هەیە؟ برای بەڕێزم لە ڕووی ڕەفتارەوە هەردووکیان وەک یەن، مەگەر نوێترین وەشانی یونیکۆد لە ڕاستی لایدابێت:
http://www.unicode.org/Public/UNIDATA/ArabicShaping.txt
هەردووکییان Dual Join دەکەن. ئەو هـ ـەی بەڕێزتان باسی دەکەن لە شێوازی کۆتایی بە ڕواڵەت وەک سەرەتا دەردەکەوێت، ئەمە لە کوردیدا سەریش لە خەڵک دەشێوێنێت.
-- ئەمە بە فەرمانی کێ کەوتۆتە سەر کیبۆردەکەی چاوگ؟ کاک سیا؟
بە کورتی:
- ئەمە کاری ویکیپیدیا نییە، لێرەوە بەفەرمی داوادەکەین ئەم سکریپتە بکوژێنێتەوە، بە زووترین کات.
- هـ تەنها دوو شێوازی هەیە لە کوردی U+0647 بەتەواوی شوێنی خۆی گرتۆتەوە و ئەم دۆکومێنتەی یونیکۆدیش دەسەڵمێنێت کە ئەمە گۆڕانکارییەکی بێسوودە
دووبارە ببوورە کاک چالاک، دڵنیام شەونخوونیتان بۆ بەرەوپێشبردنی زمانی کوردییە.
ماڵتان هەر ئاوەدان بێت
هاوڕێیان، ئەگەر ئەم گفتوگۆیانە پێشتر کرابن، ئەبێ من داوای لێبوردنتان لێ بکەم.
بەڵام ئامانجی من هیوادارم لای هەموان ڕوون بێت. وە من تەنها پرسیارکەر، خۆم و کەسانی ترم لامەبەستە وە دڵنیام ویکی بەشداری زیاتری ئەبێت گەر ئەم کێشانە چارە بکرێن.
باشتر وایە من لە وردەکاریەکان قسە نەکەم. دەنا بۆچوون ئاسانەو هەرزانە. بەڵام ئەزانم شارەزاتر هەیە.
گرنگترین شت لام: هیوادارم ئەم بابەتە بەبێ ئەنجامێکی کۆتایی وازی لێ نەهێنرێت (جا ئەگەر ڕێکەوتن بێت یان ڕێکەوتن لەسەر ڕێک نەکەوتن بەڵام بە دانانی ڕێگاچارەیەک بۆ داهاتوو بێت) ئەبێ بتوانین بگەینە ئەنجامێک.
ڕێزم بۆ ماندو بونتان. ئێمە خەم نەخۆین کەس نایخوات.
کاک هیوا، تۆ کەسێکی بەڕێز و زانستیت، پێویست بە موجامەلەمان ناکات. کەی و چۆن ویستت شتی خۆت بنوسە، هەردەم خۆشحاڵم.
دیارە بەردە باشی پێکاوە، بەڵام دەمێکی زۆر بەر لە ئێستا لەگەڵ بەڕێوبەری سەرەتای ویکیپیدیای سۆرانی (کاک ئاسۆ) هەمان دەقم وتەوە، پیت داهێنان، بنەڕەتکردن پیت کە موڵکی گەلێکە کاری دەستەیی و شارەزایی باڵا و ڕازیبوونی گەلی ئەو ئاخافتنەی دەوێت.
دەی هەربژین
کاتێک کە سۆرانی لە کورمانجی جیا کرایەوە گرفتێک هاتە پێشەوە،ئەویش بۆ سۆرانی کیبۆردی جۆراوجۆر هەبوون بەکاردەهێنران لە نووسینەوەی بابەتەکانی ویکیپیدیا، کە ک ك و کۆدەکانی تری وەکو ها،یا،..هتد لەیەک نەدەچوون، هەر ئەوکاتە کیبۆردەکانی زکورد، کوردئایتی نوێ نەکرابوونەوە، هی چاووگ دروست کرا، وەکو یەک کڵێشە وتمان ئەوەی چاوگ بەکار دێنین و نووسینەکانی کە دێن بە سکریپتێک دەیکەین بەو شێوازە، کە ئەمڕۆ من هیچ جیاوازی نابینم لەگەڵ ئەوەی کوردئایتی گروپدا، ئەگەر بیرم بێت لەسەر ویکیپیدیا دەنگدان و قسەی بۆ کرا، نووسینەکانی کیبۆردی عەلی و عەرەبی هەراسانی کردبووین. ئاسۆی مەحمودی کە ببوو بە بەڕێوەبەری تیمەکە پێشنیاری کرد. ئەم کارە ناوی لێنراوە دانانی کیبۆردێک بۆ ویکیپیدیا وەکو کیبۆردێکی ستاندارد کە بۆ نووسینەوەی بابەتەکان بەکار بهێنرێت. بۆ ئەوەی چوون یەک بن. کیبۆردێک نیە کە ناوی تری هەبێ و پێم وانیە کە ئەو کارە هەڵە بوو بێت. هێندەی من ئاگام لێ بوو بێت و لەوێ کارم کردوە ئەوە مەبەست و خواست بوو.
ئەگەر باس لە پێوەر بکرێت بۆ زمانەکە پێویستە گفتوگۆی تەواو لێرەوە دەست پێ بکا، نەک هەڵبژێردراوێکی شوێنێک ببێت بە پێوانەیی و هەموو ملی بۆ شل بکەین، چارەسەەری گرفتەکان تا ئەمڕۆ بەشێوەیەک بوون کە کارمان نەوەستێت و ئەندازەیەکمان لەبەردەست بێت.
ڕێزم.
سڵاوێکی گەرمیش لە منەوە!
لەوانەیە من زۆر لەم بابەتدا شارەزایم نەبێ، بەڵام خۆ قەڕنێک بەزمانی کوردی خوێندومە و دادگەهـ م نەبینوە بە کوردی بنوسرێ! هەروەها لەماوەی ئەو چەند ساڵەی بە زمانی کوردی خوێندومە مامۆستا بەڕێزەکانی زمانی کوردی تەنهاو تەنها ئەوەیان فێرکردوم کە پیتی h بەس سەرەتاو کۆتایی هەیە. ئەوەی کاک چالاک باسی ئەکات ئەگەر مۆدێڕنزمانی کوردی بێت ئەوەیان شتێکی ترە.
کەواتە ئەگەر ئەو بۆچونە ڕاست بێت بۆ ئەوەی ئەم کیبۆردە ببێتە ستاندارد ئەبێ بتوانین هیندیشی پێ بنوسین.
لەگەڵ رێزم
سڵاو ئەم کاتەتان باش.
هەرچەندە من زانیاریم نیە لەسەر کۆد و ڕیکخستنی تەختەکلیل و ئەوشتانە.
بەڵام کاک چالاک دەکرێ بڵێیت لە کوێی ئەلفبێی کوردیدا ئاماژەیەک بۆ پیتی "هـ" کۆتایی کراوە؟
(ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ قۆناغی یەک و "دارا دوو داری دی بخوێنی [b]:) [/b]). لە بادینانیش هەمان کتێبی ڕیزمانی کوردی سۆرانی دەخوێنن.
ئەوەی تۆ باسی دەکەی لە بادینی چەند و شەیەکی کەمن .
جا ئەگەر بڕیاربێت کە زمانی و کیبۆردی کوردی بکڕیتە ستاندارت لەبەر خاتری چەند و شەیەکی کەم پیتێک زیاد ناکرێت.
منیش بڕوام وایە سەرە واوێک نازانی لە زمانی کوردی و هەولێری گوتەنی بەناو کەتیت!
پیتی هـ دوو شێوەی هەیە، جا لە ئوردو و پەنجابی و قرقیزی ١٤ شێوەی "شکڵ" هەیە، ئەوە پەیوەندی بە کوردەوە نییە! ئەلف و بێی سریلانکیش دەیان دەنگی هەیە، پیتی ێ لە فەرەنسیدا چەندین دەنگی هەیە، بە ئێمەی کوردی چی؟
کەی بڕیاڕە لە کوردستان زمانی کوردی پیتی تری بۆ زۆر بکرێت و بخرێتە جێبەجێکردنەوە ئەوە وەرەوە، تکایە!
هەر بۆ ئاگاداریشت، وشەی """دەمھەوێ"" هەڵەیە و زاراوەیە، وە لەوەش گرنگتر پیتی هـ ی سەرەتایە، نەک ــهـ ناوەڕاست. واتا تەختەکلیلەکەشت سەهووە ""دەمهەوێ"" تکایە چیتر دەست و پەنجەی خۆت بەو شتە پووچانە سەقەت و کڵۆڵ مەکە. کوردستان ٦٩٠ داهێنەری هەیە، بۆ ساڵێکی تر ڕەنگە جەنابیشت تێکەویت!
دیارە وشەی"""" دەمھەوێ"""" بەو تەختەکلیلە سەقەتە نوسیوە کە خۆت داتتاشیوە، پیتی[b][u] هــ[/u][/b] لە ناوەڕاستەوە ئاوها نییە، بەڵکو[b][u] ــهــ[/u][/b] دەنوسرێت. بۆیە بنوسە [b][u]دەمهەوێ[/u][/b]!
تۆ دیارە مێشکت ئەوەندەیە، بڕۆ تەماشای پەڕەی یەکەمی ئێرە بکە و ئیتر ئەمە دواجارتە لەم جۆرە قسە قۆڕانە، فڵان تۆ نازانی باسی چی دەکەم، فڵان من پیتم داهێناوە. بەڵێ لە گێلیدا داتتاشیوە، ئەگینا پیتی هـ کوردی لە ویندۆز و ماک و لینوکس یەک کۆد و شێوەیە.
ویکیپیدیا بەدەست دوو بچمی خۆت ئاساوەیە، بۆیە ناشزانی کێ ئەم نوسینە کوردییەی گەیاندۆتە ئەمڕۆ. ئەم بابەتەش دادەخەم بڕۆ پەرەی سەرەتا لە هەواڵەکان لەسەری بدوێ.
تۆ جارێ فێربە وشە کوردیەکان وەکو و کوردی بنوسە، تێھەڵمەقوتێنە، دەمھەوێ ... هتد.
[size= 15px]http://kurditgroup.org/comment/77747#comment-77747[/size]