تەختەکلیلی کورد ئای تی گروپ بۆ ویندۆزی هەشت
سڵاو هاوڕێیان...
ئایا تەختەکلیلی کوردی سەپۆرتی گۆڕینی ژمارە دەکات لە ویندۆزی هەشتدا؟
مەبەستم لەوەیە چۆن بتوانم بە کوردی بنوسم بەڵام ژمارەکان لە شیوازی " هندی" نەبن . وەک ئاشکرایە لە کیبۆردی عەرەبیداو لە مایکرۆسۆفت وێردا دەتوانرێت هەریەک لە
Arabic , Hindi , Context و system هەڵبژێردریت و شێوازی ژمارەکان بەپێی ئەوە دەگٶریت ، بەڵام لە تەختە کلیلی سۆرانی بادینی هەمیشە ژمارەکان شیوازی " هندی"ـن.
تێبینی / ئەم بابەتە لەسەر ویندۆزی 8 و ئۆفیسی 7 تاقیکراوەتەوە ...
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
سڵاو لە تۆش کاک ئارام!
وابزانم ئەم پرسیارە، هی زەمانی یندۆز ڤیستایە.
من ئێستا بەم تەختە کلیلە ئەنوسم لە ویندۆز ٨، بەڵام بەداخەوە وەکو ئەوەی تۆ ئەتەوێت، دەرناکەوێت، ژمارەکان ٠١٢٣٤٥٦٧٨٩ ، ،بەڵام تۆ ئەتەوێت بە ئیلگیزی بێت، ئەگەر بۆ ئەوەتە خێرابنوسیت لەوۆرد، ئەتوانی وابکەیت، زمانەکە تەنیا بە Ctrl+shift بگۆڕێ، تەنیا بەیەک چرکە ئەیگۆڕی، بۆ ئینگلیزی.
٥ بۆ ٦ ساڵ لەمەوبەر بەرێزێک هەمان داواکری تۆی هەبوو، پیم وابێ نووسەر بوو، ئەگەر هەر خۆت نەبووبیت.
هەوڵبدە کیبۆردەکەی XP تاقیبکەرەوە لەویندۆز ٨ ، بزانە کێشەکەت چارەسەر ناکات.
بەڵام چۆن ئەزانیت ئەوە کێشەی تەختەکلیلەکەیە و کێشەی MS Office نییە؟
تۆ ئەتەوێت بە کوردی سۆرانی بنوسیت و ژمارەکان ئینگلیزی بێت، بەڵام ئەوە لە ئۆفیسە نوێیەکان و ویندۆز ٨ ناکرێت، بزانە لە ئۆفیسی ٢٠٠٣ دا هەمان کێشە هەیە، لای منیش نایگۆڕێت، هەر چواریم تاقیکردەوە، زمانی عەرەبی ئێراقیشم لابرد لە وۆرد، هەر چاک نەبوو.
چارەسەر هەر ئەوەیە ژمارەکان وا بگۆڕیت. کەلەسەەروە باسم کردووە.